خانمە هونەرمەندی
گۆرانیبێژ ژینێ ئەتروشی لە دوای توشبوونی بە شێرپەنجە یەکەم ڤیدیۆ کلیپی بەناوی
"کارما" بڵاوکردەوە.
ئەم کارە هونەرییەی بە
یەکەم بەرهەمی دادەنرێت کە لە دوای توشبوونی بە شێرپەنجە و وەرگرتنی چارەسەرەی
نەخۆشییەکەی تۆماریکردووە و لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاویکردووەتەوە، هۆنراوە و
ئاوازی هەردی سەلامی گۆرانیبێژە و ئەفشین شوکری کاری ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە، میکس
و ماستەرینگی لەلایەن میلاد فەرهوودییەوە بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.
ژینێ ئەتروشی ساڵی ١٩٩٨ لەدایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە و
لە وڵاتی نەرویج گەورە بووە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەریی کردووە و خاوەنی چەند
گۆرانییەکە.
ئ.ل