کەستانە یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە زۆر کەس لە وەرزی
زستاندا ئارەزووی دەکەن و دەیخۆن، کە جگە لە تامە خۆشەکەشی چەندین سوودی گرنگیی هەیە.
کەستانە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان
بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ریشاڵ لە پێکهاتەیدا، بۆیە چەندین سوودی گرنگی لەسەر تەندروستیی
دەبێت وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "السومریة"دا باسکراوە، دیارترینیان ئەمانەن:
- دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان کە کاری هەناو
باشتر دەکات و جوڵەی چالاكتر دەکات.
- کۆلیسترۆل و شەکر و خوێن کۆنترۆڵ دەکات.
- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و
نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان کەمدەکاتەوە.
- ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و هەستی تێری
زیاد دەکات.
- وزە بە جەستە دەدات بەهۆی دەوڵەمەندیی
بە کاربۆهیدراتەکان.
- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A ، D، E ،(K1 , K2 ) ، C
(B1,B2,B3,B5,B6,B9,B12).