هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ
کەمال محەمەد و ئازیتا لوقمان بە شێوەی دوێت بەرهەمێکی نوێیان بە ناوی "خەونی
ئازادی" بڵاوکردەوە.
ئەم گۆرانییە لە تێکستی
دیار هەڵەبجەییە، لە ئاوازیی شادمێهر نامۆیە، کاری ئەرێنجیشی هەر لەلایەن شادمێهر
نامۆیەوە بۆ کراوە.
كهمال محهمهد ساڵى
١٩٦٠ لە شارى سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵانی هەشتاکانەوە دەستی بەکاری هونەری
کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، هەوادارێکی زۆری هەیە، جگە لە
سازکردنی چەندین کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک، چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی
هەیە.
ئازیتا لوقمان تەمەنی
١٥ ساڵە، خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دانیشتوی شاری هەولێرە، براوەی بەرنامەی
ڤۆیس کیدسی کوردستان بوو، خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.