پەتاتە بەشێوەی جبس ئارەزووی زۆر کەسە بەڵام کەمن ئەوانەی دەتوانن لەماڵەوە
ئامادەی بکەن، لەکاتێکدا ئاسانە و چەند هەنگاوێکی بچوکی دەوێت.
کەرەستەکان:
دوو پەتاتە
دوو کوپ ئاوی سارد
زەیت
خوێ بەپێی پێویست
شێوازی ئامادەکردنەکەی:
پەتاتەکە لەت بکە بە تەنکیی بە بەکارهێنانی پاککەرێك.
ئینجا بیکەرە ناو ئاوە ساردەکە و خوێوە بۆماوەی نیو کاتژمێر دواتر دەریبهێنە.
دواتر پەتاتەکە بخەرە سەر کلێنس تا وشك دەبێتەوە.
زەیتەکە گەرم بکە و سووری بکەرەوە لەناویدا، دواتر دەریبهێنە و بیخەرە سەر
کلێنسی مەتبەخ تا وشك دەبێتەوە و پێشکەشی بکە.