خواردنی شێلم چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

PM:05:12:04/12/2022

6224 جار خوێندراوەتەوە

شێلم یەکێکە لەو سەوزانەی کە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان، لە وەرزی زستاندا بە کوڵاوی لەگەڵ دۆشاودا بەڕاددەیەکی زۆر دەخورێت و زۆر کەس ئارەزووی دەکەن.

ماڵپەڕی "العربیة" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە گرنگی خواردنی شێلم کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداریی بەو کەسانە دەدات کە نەخۆشی سەکرەیان هەیە نابێت شێلمی کوڵاو بخۆن، ئەوانەشی گرفتی هەرس و گەدەیان هەیە بە برێکی کەم شێلم بخۆن، گرنگترین سوودەکانیشی ئەمانەن:

-گرفتەکانی پێست چارەسەر دەکات و زیپکەی گەنجانە ناهێڵێت.

-ڕێگری لە دروستبوونی بەردی زراو دەگرێت.

-وەک دەرمانی ئارامکەرەوە وایە و خەوهێنەرە.

- ئاوی شێلم چارەسەری گرفتی ڕەبووە و گرفتی سییەکان دەکات.

-وەک دژە ئۆکسید ڕۆڵ دەگێڕێت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.

-ئارەزووی خواردن زیاد دەکات بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە دەیانەوێت کێشیان زیاد بکات.

-بەهۆی بوونی کالسیۆم و مەنگەنیز تێیدا گەشەی ئێسکی کۆرپەلە زیاد دەکات.

-دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن و خوێن زیاد دەکات.

-شێلم بە کاڵی بخورێت چاو لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.