ترخێنە یەکێکە لە خواردنە
فۆلکلۆرییەکان و زیاتر لە وەرزی زستان و لە کەشی بەرفدا ئامادە دەکرێت و دەخورێت کە
گەرمیی و وزە بە لەش دەبەخشێت.
لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنەکەی
دەخەینە ڕوو:
کەرەستەکانی:
چەند دانەیەک لە سەلکی ترخێنە
بڕێک نۆک و فاسۆلیا و نیسکی
خر
چەوەندەر بەپێی ئارەزوو
دوو کەوچک دۆشاو
گوێز
گۆشت بە پێی ئارەزوو
پیاز
رۆن
هەڵوژە و مێوژی وشککراو
خوێ و ئاو
چۆنێتی ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا لە مەنجەڵێکدا ڕۆن
وپیازەکەی تێدا دەقرچێنین.
مەنجەڵێک دەهێنین و رۆن و
پیازەکەی تێدا دەقرچێنین.
دواتر هەموو کەرەستەکانی تێدەکەین
لەگەڵ بڕێک ئاو لە مەنجەڵی هەڵمدا "بوخار" تاوەکو بەجوانی دەکوڵێت.
یان سەرەتا گۆشتەکە بکوڵێنە
و هەریەکە لە نۆک و نیسک و فاسۆلیا و چەوەندەرەکە بە جیا بکوڵێنە، پاشان ترخێنەکەش
بە جیا لە دەفرێکی گەورەدا بکوڵێنە و دواتر هەموو کەرەستەکانی تر کە کوڵاندوتن بیخەرە
ناوی لەگەڵ دۆشا و خوێ و هەڵوأە و مێوژەکەدا لەدوایی نیو کاتژمێر یان تا کاتی خەستبوونەوەی
لەسەر ئاگر بێت و دواتر دایبگرە و بە گەرمی پێشکەشیبکە.
ر.ئ