پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 -
19/4
ڕەنگە ئەمڕۆ
بەشێکی زۆر لە کێشەکان بۆت ڕوون ببنەوە، لە هەمان کاتدا ئەو شتانەی تۆ پێت وایە ڕوون
و ئاسانن دەکرێت زۆر ئاڵۆز بن، بوونی هەندێک کەسێک کاریگەری زۆر گرنگی هەیە لە ژیانتدا
بۆیە دەبێت قەدریان بزانیت و هەمیشە بەشێوەیەکی باش مامەڵەیان بکەیت.
گا 20/4 -
20/5
شتەکان لەوانەیە
لە پاش نیوەڕۆ چەماوەیەکی دیکە وەربگرن بەراورد بەوەی بەیانی و هەست بە نیگەرانی
بکەیت لەو ڕووداوانەی تووشی دڵتەنگیت دەکەنبەڵام خەم مەخۆ دەتوانیت بە ئاسانی چارەسەریان
بۆ بدۆزیتەوە گەر بە وردی سەرنج بدەیت و کەمێک بە هێمنی مامەڵە بکەیت.
دووانە 21/5
- 21/6
بابەتە داراییەکان
ئەو شتانەن کە ئەمڕۆ بۆتۆ زۆر گرنگییان هەیە، لە پڕێکدا لە بەردەمت دەردەکەوێت و دەبێت
ئێوارە خەرجیەکانت کەم کەیت چونکە ئەگەری ئەوە هەیە مامەڵەیەک بێتە بەردەمت ئەمڕۆ،
زیاتر کاتەکانت تەرخان بکە بۆ خێزانەکەت و کاروبارە سۆزدارییەکان کە زۆر پێش ئێستا
پشتگوێت خستبوو.
قرژاڵ 22/6 -
22/7
ئەمڕۆ دەرفەتی
ئەوەت زۆرە کە ڕۆژێکی پڕ درەوشانەوە و جیاواز بەڕێ بکەیت، کاتەکەت ڕێکبخە و بەشێکی
بۆ سوود وەرگرتن لە بەهرەکانت بەکاربهێنە، فشاری زۆر لە خۆت مەکە و هەمیشە بیرت بێت
ماوە ماوە پێویستت بە پشووە وەک هەموو کەسێک.
شێر 23/7 -
22/8
هەستەکانت ئەمڕۆ
تا رادەیەک سنووردارن، هەستێکی ناخۆشت دەبێت چونکە لە هەفتەکانی ڕابردوودا شتێک ڕوویداوە
ئازاری بۆ دروست کردویت، هەوڵ بدرێت بەسەر ئەم هەستانەدا زاڵ بیت و بزانیت بیرکردنەوە
لە لاپەڕەکانی ڕابردوو دەتوانێت شتەکان خراپتر بکات.
فەریك 23/8 -
22/9
ڕۆژێکی زۆر
باشە بۆ پێداچوونەوە بە وردەکارییەکانی ژیانتدا، ئەمڕۆ ئازادبە لەوەی ئەم هەنگاوە بنێیت لەژیانی خۆشەویستیتدا
زۆر نەرم و نیان دەبیت و زۆر حەزت لە فێربوونی بابەتەکان و توێژینەوەکان دەبێت کە
پەیوەندی بە سروشتەوە هەیە.
تەرازوو 23/9
- 22/10
زیاتر سەرنجت
بخەرە سەر ئەو کارەی کە دەیکەیت و بێ پێویستی ئەم بەیانییە کارە سەرکێشییەکانت ئەنجام
بدە، ڕەنگە تۆ ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هەندێک گفتوگۆ ببیتەوە لەگەڵ بەرپرسەکەتدا بۆ ئەوەی
گفتوگۆ لەسەر هەندێک شت بکەیت و تۆ براوەی گفتوگۆکە بیت، تەنها بیرت بێت کە پێویستت
بەوەیە ورد بیت.
دووپشك 23/
10-21/11
هەست بە خۆشەویستی
دەکەیت، وزەی ڕۆمانسیت سەرسامەکانت بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، دەرفەتی باشت بۆ دەڕەخسێت
بۆ ئەوەی کەسێکی نوێ بناسیت و بچیتە پەیوەندییەکی تەندروستەوە لەگەڵی ،ئازاد بە بۆ
ئەوەی خۆشەویستی خۆت نیشان بدەی بۆ ئەو کەسەی خۆشت دەوێت، ئەمڕۆ چێژ لە ژیان وەربگرە.
كەوان 22/11
- 21/12
لەبارەی قسە
و باسەکانی کەسانی دیکەوە لەسەرت خەم مەخۆ، باوەڕت بەخۆت هەبێت، ئەمڕۆ هەستێکی
دوودڵی زۆر ڕەنگە ڕووت تێ بکات لەبارەی پەیوەندی نێوان خۆت و کەسانی دیکەوە شتەکان
باش بەڕێوەناچن بەڵام خەم مەخۆ و مەترسە کاتی زیاتر بە شتەکان بدە و دەگەیت بە
ئامانجەکانت.
گیسك 22/12 -
19/1
باشترە ئەمڕۆ
ئەوەندەی دەتوانیت واقیعی بیت، لەوانەیە هەندێک
گۆڕانکاری ڕووبدات لە ژیانتدا ئەمڕۆ و لەوانەیە گۆڕانکاری پیشەیی تێدابێت یان لەوانەیە
بەرزکردنەوە یاخود بەخشش یان دەرفەت بەدەست بهینی بۆ گەشتکردن بۆ شوێنێکی جوان، دەرفەتەکان
لەدەست مەدە.
سەتڵ 20/1 -
18/2
تۆ ئەو کەسەی
کە بە شێوەیەکی عەقڵانی لەگەڵ شتەکان دا ڕووبەڕوو دەبیەوە، ئەمڕۆ بەخێراییەکی زۆر
دەتوانیت دووبارە بیرۆکە و پرەنسیپەکانت بخەملێنی، بیرکردنەوەت ژیرانەیە و هەر بۆیە
زۆربەی ئەو بڕیارانەی دەیدەیت بە سوود بۆت دەشکێنەوە.
نەهەنگ 19/2
- 20/3
کێشەیەکی کاتی
لەگەڵ خۆشەویستەکەت چەندین کاریگەری خراپی دەبێت لەسەرت، لەوانەیە لە کارەکەت دەرت بکات و یاخود ببێتە هۆ
ئەوەی مامەڵەیەکی خراپ بکەی، مەهێڵە توڕەیی لاوازت بکات و کۆنترۆڵت بکات، نەبوونی
پەیوەندی باش لەنێوانتاندا ڕەنگە هۆکاری کێشەکە بێت، هەر بۆیە دەتوانیت لەڕێگەی تێگەیشتن
و ڕوونکردنەوەی شتەکانەوە چارەسەری بدۆزیتەوە .