بۆ ئەوەی برنج لەکاتی لێنانی بەیەکەوە نەنوسێت بەم رێگەیانە ئامادەی بکە

AM:11:53:30/11/2022

23492 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خانمان ئەو کێشەیان هەیە ئەو برنجەی لێی دەنێن دەنکەکانی پێکەوە دەنوسێن "بڵ" دەردەچێت، کە رەنگە زۆر کەس ئارەزووی خواردنی ئەو جۆرە برنجە نەکات.

ماڵپەڕی حەیاتوک لە بابەتێکی تایبەت بە خواردن دورستکردا کۆمەڵێک رێگەی خستووەتە ڕوو بۆ ئەویە برنج لە کاتی لێنانیدا دەنکەکەی پێوە نەنوسێت و بڵ دەرنەچێت.

یەکەم: ئەو جۆرە برنجە هەڵبژێرە کە دەنک درێژە یان رێژەی نیشاستەی کەمە، بۆ ئەمەش بە جوانی بشۆردرێتەوە.

دووەم: ئاوی برنجەکە کە دەیکوڵێنیت پێش ئەوەی برنجەکەی تێبکەیت، کەمێک زەیتی زەیتوون یان زەیتی گوڵەبەرۆژەی تێبکە، جگە لەوەی تامی خۆش دەکات رێگری دەکات لەوەی دەنکەکانی بەیەکەوە بنوسێت.

سێیەم: یان بەشێک لە شێفە دیارەکان، سەرەتا رۆنی برنجەکە کەمێک گەرم دەکەن دواتر برنجەکەی تێدەکەن، بۆ ماوەی دوو بۆ پێنج خولەک برنج و رۆنەکە لەناو یەکدا سوردەبنەوە، دواتر ئاوی گەرمی تێدەکەن.

چوارەم: نابێت برنج لەکاتی لێنانیدا زۆر تێکبدرێت دوو جار بەسییەتی، بەو جۆرە نیشاستەکەی زۆر بڵاونابێتەوە دەنکەکانی پێکەوە نانوسێن.

پێنجەم: ئەگەر برنجەکەت لە دەنک خڕەکان بوو، ئوا کوپێک برنج بەرامبەر بە دوو کوپ ئاو بێت، لەم کاتەدا ئاوەکە بکوڵێنە دواتر برنجەکەی تێبکە، لە دوای هەڵچنینی ئاوەکەی ئاگرەکەی بۆ کز بکە.

ئ.ل