راگەیەندراوێکی بەپەلە لە دژە تیرۆری کوردستانەوە لەبارەی هێرشە درۆنییەکان
دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) رایگەیاند، ئەمشەو هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند. دەشڵێت، یەکێک لە پاشماوەی درۆنەکان لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر کەوتەخوارەوە و زیانی گیانی نەبووە.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی دەکات بەبۆنەى هەڵبژاردنى بە رابەرى باڵاى ئێران و دەڵێت، ئەم دیاریکردنە بەڵگەی متمانەیەیەکى بەرزە بە زانست و توانا و لێهاتوویی لە ڕابەرایەتیکردنى نەتەوە لەم قۆناغە هەستیارەدا
دوای لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی شەڕی ئێران، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە ١١٧ دۆلارەوە دابەزی بۆ ٨٥ دۆلار.
سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە بۆردومانکردنی خاکی تورکیا لەلایەن ئێرانەوە دەکەن و بە هەوڵێکی وەسف کرد بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و دراوسێکانی.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پێم وایە جەنگەکە تا رادەیەکی زۆر یەکلایی بووەتەوە و کۆتایی هاتووە و ئەوان ئێستا نە هێزی دەریاییان ماوە، نە سیستمی پەیوەندییەکان و نە هێزی ئاسمانی.
کەمێک پێش ئێستا، دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری بیسترا، چاوگێکی ئەمنیش رایگەیاند، درۆنێک لە گەزنە کەوتووەتەخوارەوە.
کۆشکی کریمن ئاشکرای کرد، سەرۆکی رووسیا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی ئێران گفتوگۆیەکی بنیاتنەریان ئەنجامدا و دەشڵێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پوتن چەند پێشنیازێکی بۆ دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران داوەتە ترەمپ.
بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك رێبەری باڵای ئێران سودانی پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی دەكات و دەڵێت، متمانەمان بە توانای سەركردایەتی نوێی ئێران هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغە هەستیارە.
زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، لە ئەگەری درێژبوونەوەی ئەم بارودۆخە، چارەسەری گونجاو بۆ خوێندنی قوتابییان دادەندرێت و ناهێڵدرێت خوێندن بووەستێت.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، پێنج یاریزانى تیپى تۆپى پێى کچانی ئێران لە پاڵەوانێتى جامى ئاسیا لە وڵاتى ئوستوراڵیا لە شاندی هەڵبژاردەکەیان هەڵاتن و نەگەڕانەوە تاران. هاوکات سەرۆکى ئەمریکاش داوا لە ئوستراڵیا دەکات مافى پەنابەرى بەو کچە یاریزانانە بدات.
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، پێشوازی لە هەڵوێستی برا کوردەکانمان دەکەین لە هەرێمی کوردستان کە رەتیانکردەوە بەشداری بکەن لەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی ناوچەکە. دەشڵێت، ئەمڕۆ هێزەکانی ناتۆ مووشەکێکی ئێرانییان تێکشکاندووە کە ئاراستەی خاکی وڵاتەکەی کرابوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکێکی شاری هەولێر کەوتە خوارەوە، بە وتەی شایەتحاڵەکانیش، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێم دەڵێت، خۆراک و دەرمان شموولی سیستمی ئەسیکۆدا ناکەن و هەموو بازرگان و کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و خۆراک دڵنیا دەکەینەوە کە ڕێکارەکان لە گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل بەهەمان میکانیزمی پێشوو جێبەجێدەکرێت
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق وتی، بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆ ببێتەوە و کەسێک بۆ پۆستەکە دیاری بکەن.
نزیکەی دوو هەفتەیە تەرمی کەسێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دۆزراوەتەوە، کەسوکاری دیار نییە و پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت و
عێراق بڕی زیاتر لە ١٢ ملیار دیناری پارەی بلۆک کراوەکانی سەردەمی حکومەتی بەعسی لە ئیتاڵیاوە بە دەستهێنایەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی کاتی کەمبووەتەوە". دەشڵێت، "کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان تووشی کێشەی بێکارەبایی نەبن".
جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی حەسەكە دەڵێت، ٤٠٠ خێزانی عەفرین دوای هەشت ساڵ ئاوارەیی دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و وتیشی، دوای گەیشتنی ئەم كاروانە هەوڵ دەدرێت لەماوەی سێ رۆژدا تەواوی ئاوارەكان بگەڕێنەوە.
رۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی دووی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە بەبۆنەی رێککەوتنی ١١ـی ئازار لە هەرێم پشووی فەرمی دەبێت و رۆژی پێنجشەممەش ١٢ـی ئازار کراوەتە پشوو، لە پشووەکاندا رێکارەکانی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، شڵەژانی لە بازاڕی سوتەمەنی و کانزاکانی جیهاندا دروستکرد، نرخی نەوت و گاز بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەڵام زێڕ و زیو تا دێت نرخەکانیان کەمئەبێتەوە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو خشتەی مووچەی مانگی دووی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش، سبەینێ دووشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، بڕیاریدا رۆژی دووشەممە لە سەرتاسەری عێراق پشووی فەڕمی دەبێت.
ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە سنووریەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت، لەسنووری پارێزگای دهۆک تاکو کاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە، پاشان کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفری سیلیزی.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی غاز لەناو گەڕەکەکانی سلێمانی دەستپێدەکات و نرخەکەی هەشت هەزار و ٥٠٠ دینارە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، سعودیە رەزامەندی دەربڕیوە رۆژانە ٥٠٠ ڤیزای عومرە بدرێت بە هاوڵاتیانی عێراقی.
جارێکی دیکە بە درۆن هێرش کرایە سەر هێڵەکانی پەیوەندی لە چیای زمناکۆلە سنوری دەربەندیخان.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئەمڕۆ خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت .
چاوگێک لە بانکی ناوەندی بە ئێن ئاڕتی وت، تەواوی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم گەیشت، دارایی هەرێمیش وتی، لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکە خشتەی مووچەی مووچەخۆران بڵاودەکرێتەوە.