یەکەم پەیام لە رابەری باڵای ئێرانەوە
موجتەبا خامنەیی، رێبهری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگهیاند، ههوڵهكانیان بۆ دابهشكردنی وڵات شكستپێهێنا، دهشڵێت، "تهنها هێرش دهكهینه سهر بنكهكانی ئهمریكا و ئیسرائیل و بهردهوامیش دهبین".
نێچیرڤان بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین کۆبوونەوە و دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێکرا.
وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی تێکدانی سەقامگیری عێراقە و سودانی لێکۆڵینەوە دەکات لە هێرشەکە دەکات.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەوا و، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، سبەینێش نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، "بۆ یەکەمجار دوای ٣٥ ساڵ دەرفەتێک هەیە دەتوانین سەرۆک حکومەتێکی نوێ دابنێین بەڵام حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان دەڵێن ئیلاقەمان نییە، ئەم حزبە ئۆپۆزسیۆنانە نەیەن لەگەڵ پڕۆژەکەی ئێمە و ئەم سەرۆکی حکومەتە نەگۆڕن ئەوا ئۆکسجینیش دەکەن بە پارە، ئەم حزبە ئۆپۆزسیۆنانە چەند ساڵە بە لاوازی چوونەتە لای پارتی و یەک وەزارەتیان پێدراوە".
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، مووچەی ئەو خانەنشینانەی لە مانگەکانی رابردوو خەرجنەکراوە، دارایی عێراق بەڵێنیداوە لە کاتی پەسەندکردنی بودجە بەسەر یەکەوە هەمووی خەرجدەکرێنەوە، ئەو خانەنشینانە کە ناویان لە لیستی مووچەی مانگی شوبات نییە ژمارەیان ٨٠١ کەسە و کەمئەندامی سەنگەرن کە پێشتر لەسەر هێزەکانی ٧٠ مووچەیان بۆ خەرج کراوە.
بەرگری ئیتاڵیا رایگەیاند، بنکە سەربازییەکەیان لە هەرێمی کوردستان کراوە بە ئامانج و هێرشی درۆنی کراوەتە سەر، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لەبارەی بە ئامانجگرتنی دوو کەشتی نەوت کە لە ناو ئاوەکانی خاکی عێراقدا کاردەکەن، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاسایش و سەلامەتی هاتووچۆی کەشتیوانی لە رێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی و رێگاكانی دابینکردنی وزە، پێویستە بەدوور بگرێت لە ململانێکانی ناوچەکە و ئەم پێشهاتە نیشاندەرێکی نیگەرانکەرە بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەیەکی گرنگ بۆ ئابوری جیهانی و دابینکردنی وزە.
ئێران بەفەرمی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەکەی راگەیاند.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی دووی ساڵی ٢٠٢٦ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و هەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێک لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوەوە پارەی جەژنانەی لەهاوڵاتیان وەرگرتووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان چوونەتە شوێنی مەبەست و دەستگیریانکردووە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ١٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٠٦ هەزار دینارە.
بەیانی ئەمڕۆ درۆنێک لە گەڕەکی قالاوەی سلێمانی کەوتەخوارەوە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە منداڵێک برینداربووە و زیانی ماددیشی هەبووە، هاوکات لە شەوی رابردووشەوە تا ئێستا، ٢٣ هێرش بۆ سەر هەولێر و سلێمانی ئەنجامدراون.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٩ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر گەڕەکی قالاوەی سلێمانی و چەند ماڵێک زیانیان بەرکەوتووە.
لە کەرکوک و ئەنبار هێرشکرایە سەر پێگە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووتەوە و پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی بارەگاکەی گەڕەکی بەدر لە کەرکوک ١٠ کەس کوژراون و ١٢ کەسیش برینداربوون، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراون.
زنجیرەیەک هێرشی نوێی درۆنی کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ئاگر لە فڕۆکەخانەکە بەرزدەبێتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کارگۆی فرۆکەخانە کراوەتە ئامانج و تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزاندراوە.
سهرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، تاكه رێگه بۆ كۆتاییهێنان به ململانێی رۆژههڵاتی ناوهڕاست كه لهلایهن ئهمریكا و ئیسرائیلهوه دهستیپێكردووه، داننانە به مافهكانی تاران و پێدانی قهرهبوو و دابینكردنی گهرهنتی نێودهوڵهتییه له بهرامبهر ههر دهستدرێژییهك له داهاتوودا.
محەمەد شیاع سودانی و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکەیان تاوتوێکرد و جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە بۆ راگرتنى جەنگ و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ هەموو قەیرانەکان.
کەمێک پێش ئێستا دەنگێکی بەهێز لە ئاسمانی هەولێر بیسترا، بەپێی زانیارییەکان هێرشێکی درۆنی لە ئاسمانی شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک هۆتێل دیڤان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنرا.
کەمێک پێش ئێستا بە سێ درۆن فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ لە شاری سلێمانی کرایە ئامانج، بە پێی گرتە ڤیدیۆییەکان لەناو بارەگاکەوە تەقەیەکی زۆر لە درۆنەکە دەکرێت و درۆنەکە دەخرێتەخوارەوە، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە دروست بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ژێرخانی نیشتیمانیی وڵاتەکەی رووبەڕووی هێرش بووەتەوە و یەکێک لە بانکە کۆنەکانی ئێران کراوەتە ئامانج.
سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا دەربارەی جەنگەکەیان لەگەڵ ئێران رایگەیاند، سوپای ئەمریکا دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە، کە کەس پێشبینی نەدەكرد و پرۆسە سەربازییەکانیان زۆر لە خشتەی کاتیی دیاریکراو پێشترن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا داوا لەهاوڵاتیانی خۆی دەکات بەزووترین کات عێراق جێبهێڵن، دەشڵێت، ئەو ناوچانەی پێشتر كراونەتە ئامانج هەموویان مەترسیدارن و لێی نزیك مەبنەوە.
ئەمشەو ساڵح موسلیم، کەسایەتی سیاسی دیاری رۆژئاوای کوردستان و ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
کەمێک پێش ئێستا بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەوە سەر هەولێر و لە رێگەی سیستمی بەرگری ئاسمانی هاوپەیمانانەوە خرانەخوارەوە.
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتیی رایگەیاند، وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسەکە، ٤٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەدەگەکانیان دەخەنە بازاڕەوە، ئەمە گەورەترین ئازادکردنی لەو جۆرەی یەدەگی نەوتە تاوەکو ئێستا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران کرابێت.
بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان، کەمئەندامانی سەنگەر لە شاری سلێمانی ئاشکرایان کرد، رۆژی پێنچشەممە دەست بە مانگرتنی سەرتاسەریی دەکەن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بەمەبەستی كۆنترۆكردنی هەڵكشانی نرخی غازی شلی ماڵان، مانگانە دوو بوتڵ غازی ماڵان بە كارتی ئەلكترۆنی دەدرێتە هاوڵاتیان.