پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لەبارەی مووچەوە چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکات
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارە سبەینێ دادگای فیدڕاڵی کۆببێتەوە، هەر بڕیارێک دەربکات پێویستە عێراق و هەرێم پێوەی پابەندبن و ئەگەر بەغداش ناچاربکات مووچە بنێرن پێویستە هەرێمیش پابەندی رێککەوتنەکان بێت کە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتییە.
دانیشتوانی گەڕەکێک لە شاری سۆران گردبوونەوە بەهۆی ئەوەی شەقامی سەرەکی گەڕەکەکەیان داخراوە لەبەر پڕۆژەیەکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو.
یهكهمین كاروانى حاجیانى وڵاتى ئێران لهرێگهى وشكانییهوه له سنوورهكانى سعودیه دێنه ناو خاكى عێراق و لهوێشهوه دهگهڕێنهوه وڵاتهكهیان.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبارێک لە عەنکاوەی شاری هەولێر لە درەنگانی شەو لە ژێر کاریگەری خواردنەوە کحولیەکان بە چەکی بێ مۆڵەت لە جۆری کڵاشینکۆف هەڵساوە بە تەقاندنی چەند فیشەکێک و دواتر دەستگیرکرا.
وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، فۆڕمێکی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ زیاتر کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان کە لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتان گیریان خواردووە رادەگەیەنن.
پەرلەمانی عێراق، دووسبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکە بەڕێوەدەبات و گفتوگۆش لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات.
دۆناڵد ترەمپ سهرۆكی ئهمریكا لەبارەی هێرشی ئیسرائیل و ئێران دەڵێت، وەک چۆن كۆتایی بهشهڕی هیندستان و پاکستان هێنا و ههردوولای گهیانده رێكهوتن، بەهەمانشێوە رێککەوتنێک لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا ئهنجامدەدات.
هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەستگیرکردنى زیاتر لە ٦٠٠ کەسیان بە تۆمەتى بەرزکردنەوەى نرخ و قۆستنەوەى ئاڵۆزییەکان بۆ بەرزکردنەوەى نرخ و یاریکردن بە بەهاى دینار دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەرێم وتی، کاتژمێر ٢ و ١٠ خولەکی دوایی نیوەڕۆ لە نزیک گوندی هۆمەرقەوم، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بووە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەپوش و پاوانی ناوچەکە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك كۆماری ئێران پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە، بە رێگەی جیاواز کاردەکەن بۆ نەبەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە.
تەندروستیی ئێران دەڵێت، لە سەرەتای هێرشی ئیسرائیلەوە ١٠٨ کەس کوژراون و زیاتر لە ٨٠٠ کەسیش برینداربوون، بە پێی رۆژنامەی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ١٣ کەس لە ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێراندا کوژراون.
بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە ژینگەپارێزانی ئیدارەی سۆران بایکۆتی کارکردنیان راگەیاند و بەهۆیەوە زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە کۆڵان و بازاڕەکانی سۆران کەڵەکە بووە و بووەتە مایەی بێزاری هاوڵاتییان.
نرخی دۆلار و کۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری بهسهردا هات و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی هەزار دینار لە بەهاکەی دابەزیوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی میسر بڵاویکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ بەغدا و هەولێر هەڵوەشاندووەتەوە تا دڵنیادەبنەوە لە ئارامی دۆخەکە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان فەرمانبەرانی ئاگادار دەکاتەوە، لە ماوەی سێ رۆژدا فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، جەنگ ناگوازنەوە بۆ خاكی وڵاتانی دراوسێیان ئەگەر ناچار نەكرێن مەودای شەڕ فراوان ناكەن و دەشڵێت، ئەمریکا یارمەتی ئیسرائیل دەدات لە جەنگ دژی ئێران و پێویستە بەرپرسیارێتیی ئەو یارمەتییانە لە ئەستۆ بگرێت.
سەرۆکی دادگای فیدراڵیی لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت، پێویستە بەزوویی چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەی مووچەی فەمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە.
سوپای ئیسرائیل لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەی هاوڵاتیانی ئێرانی کردووە داوایان لێدەکات، کە دەستبەجێ چەند ناوچەیەک چۆڵبکەن، دەشڵیت، تا ئاگادارتان دەکەینەوە، نەگەڕێنەوە.
شەوی رابردوو لە ئاسمانی هەولێر درۆنێک لە لایەن سیستمی بەرگری کونسوڵخانەی ئەمریکا خرایە خوارەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە و کاریگەری لەسەر ناوچەکانی هەرێم دەبێت، وتیشی، خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
دوای داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عێراق بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، حاجییانی هەرێم کە بە رێگای گەشتی ئاسمانی بەرەو سعودیە گەشتیانکردبوو، ئەمڕۆ لە رێی وشکانییەوە گەیشتنەوە هەرێم.
رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێكی توندی بڵاو كردەوە و دەڵێت، ئیسرائیل لە رژانی خوێنی ئەفسەرانی ئێرانی و دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتەكەیان دەستپێشخەری كردووە، هەر بۆیە بە سەلامەتی لێی دەرناچێت.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بۆ ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆش بە ٧٤ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشانەوە نەبووە کە کراونەتە سەر ئێران و دوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئەمریکا، هۆشدارییەکی توندی ئاراستە کرد و جەختیشی کردەوە کە دەتوانێت بە ئاسانی کۆتایی بە ململانێی خوێناویی نێوان دوو وڵاتەکە بهێنێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٤٣٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٩٥ هەزار دینارە.
کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیلی دەڵێت، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن دەستپێکرد، ئەگەر ئەم هێرشە سەرکەوتووبێت، ئەوا کاریگەریی زۆری دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت، ژوورێکی هەماهەنگی لە دامەزراوەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێکهاتووە بۆ ئاسانکاری رێکارەکانی گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ کوردستان کە لە فڕۆکەخانەکانی دەوروبەر بە هۆی دۆخی هەنووکەییەوە ئاسمانی عێراق داخراوە و گیریان خواردووە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێت، دووشەممە ١٦ـی حوزەیران، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پارێزگارەکانی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجام دەدات و دەشڵێت، لە هێرشەکەی دوێنێدا چوار پێکهاتەی گرنگ لە شوێنی ئەتۆمی ئەسفەهانی ئێران زیانیان بەرکەوتووە.
ئێران هێرشی نوێی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و سوپای ئیسرائیلیش، داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات لە پەنەگەکاندا بمێننەوە، دەشڵێت، رادارەکانیان چەند موشەکێکی ئێرانیان هەستپێکردووە و کارا کراون بۆ بەرپەرچدانەوەیان.
وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، رێوشوێنی کردەیی لە دژی پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە گیراوەتەبەر و داواش لە ئەمریكا دەکات بەرپرسیارێتیەكانی لە ئەستۆبگرێت و رێگە لە پێشێلكردنی ئاسمانی عێراق بگرێت.