پەیامێک لە مەزڵوم عەبدییەوە بۆ ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربەست
سەرۆکی فەرەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، پشتیوانیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لە سووریا دووپات کردەوە. هاوکات جەختی لە گرنگیی جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنانە کردەوە کە لەم دواییەدا لە نێوان هەسەدە و دیمەشق واژۆکران.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) دەڵێت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مداریان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا ئه‌نجامدا و ده‌شڵێت، "پێشوازی له پشتگیری ئه‌مریكا و سیاسه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان ئێمه و حكومه‌تی سوریا".
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ نێردەی ئەمریکا لە سوریا کۆبوونەوە و باسیان لەگرنگی ئاسایشی سوریا كردووە بۆ عێراق و ناوچەكە.
برێت مه‌كگۆرگ، رێکخەری پێشووی کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، پشتیوانی خۆی بۆ کوردەکانی رۆژئاوا دەربڕی و دەڵێت، كورد له سه‌رانسه‌ری عێراق و سوریا هاوبه‌شی چه‌سپاون و پێویسته به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، جیهان به‌هۆی ئه‌وانه‌وه زۆر سه‌لامه‌تتره.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه پێدانی ڤیزای کۆچی هەمەجۆری (ڤیزەی یانسیب) بە داواکارانی ڤیزەکە راگیراوه.
وتەبێژی حکومەتى عێراق رایگەیاند، گواستنەوەى تیرۆریستانى داعش لە سووریاوە بۆ عێراق، هەنگاوێکى پێشوەختەیە بۆ پاراستنى ئاسایشى نیشتیمانی، رێکارە دادوەرییەکانیش لەگەڵ زیندانییەکان دەستیپێکردووە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی رووسیا لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا نیشتووەتەوە، کە بارێکی چەک و کەرەستەی لۆجستی هەڵگرتبوو.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو دەستگیرکراوانەی داعش دەستیپێکرد، کە لە سوریاوە رادەستی عێراق کراونەتەوە، عێراق دەڵێت، تۆمەتباران ملکەچی دەسەڵاتی دادوەریی وڵات دەبن.
چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سوریا کۆبوونەوە و بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، "پێداچوونەوەیان بە دۆخی ئەمنی و ئاستی ئامادەیی هێزە چەکدار و ئەمنییەکان کراوە".
ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و کەسایەتییە دیارەکانی سلێمانی کەمپینێکی فراوانیان بۆ پشتیوانیی رۆژئاوای کوردستان راگەیاند و جەختیان کردەوە کە ئێستا کاتی یەکڕیزییە و پێویستە کورد لە هەموو پارچەکان پێکەوەبن.
بەشێک لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بۆ پشتیوانی کوردان گەیشتنە رۆژئاوای کوردستان و رایانگەیاند، ئیدانەی هێرشەکان دەکەن و پێویستە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان یەکبگرن بۆ پشتیوانیکردنی رۆژئاوا.
بەرپرسی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، سبەینێ ١٠٠ کۆچبەر لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق و ئەوانی تریش کە ماون لە رۆژاندی داهاتوودا دەگەڕێندرێنەوە.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگەیاند، سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، حکومەتی دیمەشق له هێرشه‌كانی به‌رده‌وامه و زیندانی ئه‌قتان و ناوچه‌كانی سنووری كۆبانێی كردووەته ئامانج.
پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە صورە قیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت و هاوڵاتیان پێویستە كارتی نیشتیمانی پێبێت.
نێچیرڤان بارزانی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، پێویسته هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ندبن به ئاگربه‌ست و راگرتنی گرژییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شقدا.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق نرخی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەی بۆ هەر هاوڵاتییەک زیادکرد، لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانیش رایگەیاند، تا ئێستا هیچ نووسراوێکیان لەو بارەوە بە دەست نەگەیشتووە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بیر لە پڕۆژەیەکی بێپێشینە دەکاتەوە بۆ لکاندنی دوورگەی گرین‌لاند بە ئەمریکاوە لەڕێگەی پارەوە و سەرۆکی ناتۆش دەڵێت، سەروەریی گرین‌لاند بە پارە ناکڕدرێت.
لە هەولێر كەمپینێكی گەورە لەسەر ئاستی ئیدارەی شار دەستپێكردووە بۆ كۆكردنەوەی پێداویستی رۆژانە و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بەشداریی كەمپەینەكە بكەن .
کەشناسی دەڵێت، بەفربارین لە کاتەکانی شەوی پێنجشەممە دەستپێدەکات لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ پاشان درێژدەبێتەوە بۆ بەشەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێم، سبەینێ پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلەی دیکە نزمببنەوە، بەهۆیەوە لەکاتەکانی شەو و بەیانیدا، دیاردەی بەستن و شەختە روودەدات.
بڕیارە ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراك لە هەولێر كۆببنەوە و رێككەوتنی ئەمدواییەی دیمەشق و هەسەدە تاوتوێبکەن.
لە قوتابخانەکانی سلێمانی چالاکی بۆ پشتگیری رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، قوتابیان بە جلوبەرگی کوردی و پێشمەرگە و بە ئاڵای کوردستانەوە پشتیوانی خۆیان دووپات کردەوە.
بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا دەڵێت، بەم نزیکانە دیلسی رۆدریگێز، سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا سەردانی ئەمەریکا دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت، هێزە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست و هێرشکردنەسەر کۆبانێ و جزیرە.
هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه و دەڵێت، كه‌شناسی و ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان پێشبینییان كردووه، سبه‌ی هه‌ینی شه‌پۆلێكی چڕی به‌فربارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت سنووری پارێزگای سلێمانی بگرێته‌وه، بۆیە شۆفێران ئاگادار بن.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێکی سەربازی گەیشتە شنگال.
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست، ماوەی چەند رۆژێکە گەمارۆی شاری کۆبانێ بەردەوامە. بەهۆی ئەم گەمارۆیەوە، خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک ئاو، کارەبا و ئینتەرنێت بەتەواوی لە شارەکەدا بڕاون و دانیشتووانەکەی لە دۆخێکی سەختدا دەژین.
بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا وتی، دوو گەشتی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی کورد کە لە لیبیا دەستبەسەر کراون بۆ عێراق دواخرا.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بریتانیا، ده‌نگیاندا به قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ خوار ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن لۆردهكانهوه پشتگیری ده‌كرێت.
ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان یان کۆماری مەھابادە و ٨٠ ساڵ بەسەردامەزراندنیدا تێدەپەڕێت، لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە رۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنرا، و پێشەوا قازی محەممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد.
دکتۆر نادێژدا چێرنیشۆڤا، پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ هۆشداری دەدات لە کاریگەری گەورەی زریانی موگناتیسی لەسەر نەخۆشانی دڵ و خوێنبەرەکان.