باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سەردانی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی کرد
لە سلێمانی کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانیلەدەستدا، سەندیکای کرێکارانیش لە سلێمانی دەڵێت، رووداوەکە بەهۆی بەرکەوتن بە تەزووی کارەباوە روویداوە.
بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ساڵی رابردووەوە فەرمانبەرانی تازە دامەزراوی سایلۆی کەلار مووچەیان وەرنەگرتووە.
لە کەلار منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاک و گیانی لەدەستدا.
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و باس لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دۆخی عێراق و هەرێم کرا.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، وتیشی، سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی دەستەی دەسپاکی هەرێم، بە پێی مادەی ١٤ی رێنماییەکانی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٦، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هەرێم بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەکات.
دوای زیاتر لە ١٠ رۆژ لە دواکەوتنی، چاوگێکی باڵا لە حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ لیستی مووچەی مانگی پێنج رادەستی بەغدا دەکرێت.
لە هەولێر شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت، دوور لە چاوی میدیاکان لە کۆبوونەوەدان.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ سکاڵای لەسەر حکومەتی کاربەڕێکەر تۆمار کرد و دەڵێت، بڕیارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ سەپاندنی باج و سەرانە نایاساییە و بەهۆیەوە دۆخی هاوڵاتییان لەوپەڕی خراپیدایە.
بە پێی توێژینەوەی کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەسەر رادەی تووڕەبوونی خەڵکی وڵاتانی جیهان، عێراق پلەی یەکەمی لە ریزبەندی وڵاتانی عەرەبیدا بەدەستهێناوە و پلەی دووەمیش لەسەر ئاستی جیهان.
سەرۆکی ئەمریکا دەستپێکردنی پرۆژەی دانانی گومەزی زێڕینی دژە مووشەکی بۆ پاراستنی ئاسمانی ئەمریکا راگەیاند، تێچووی پرۆژەکە نزیکەی ١٧٥ ملیار دۆلارە و ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند، عێراق لە ریزبەندی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدا دێت لە توێژینەوەی زانستی بۆ بواری زیرەکی دەستکرد.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٨٥ دۆلار بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، دابەشكردنی ئاو لە هەردوو هێڵی یەك و دووی ئاوی دوكان – سلێمانی بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر رادەگیرێت.
وەزارەتی ناوخۆی سعودییە هۆشداریدا لە سەرپێچیکردنی رێسا و رێنماییەکانی حەج و دووپاتی کردەوە کە سزای تا ٢٠ هەزار ریاڵ واتە زیاتر لە پێنج هەزار دۆلار بەسەر هەر کەسێکدا دەدرێت کە بەبێ مۆڵەت حەج ئەنجام بدات یان هەوڵی ئەنجامدانی حەج بدات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان شارۆچکەی شکارتە ـ گوندی دواوە رویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا.
وەزیری دارایی عێراق پێشوازی لە شاندێکی بانکی ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کرد تاوتوێی رێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکارییە ئابوورییەکان و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەتیان کرد.
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو وەک وادەی دەستپێکردنی بەبازاڕکردنی گەنم لە پارێزگای کەرکوک دیاریکرا و لیژنەی باڵای بە بازاڕکردن لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوەوە بە شێوەیەكی هەمیشەیی و تا كۆتایهاتنی پڕۆسەكە دەست بەکاردەبێت.
وەزیری دارایی عێراق و تیمی ئابووری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا باسیان لە میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی بودجەی گشتی و لایەنەکانی هاریکاری تەکنیکی نێوان وەزارەت و لایەنی ئەمریکی کرد لە بوارەکانی ئامادەکردنی بودجە و ژمێریاری حکومەت.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە هاوڵاتیەکی سنووری شارەزوور لەلایەن پێنج کەسەوە هێرشی دەکرێتە سەر، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارانی رووداوەکەی سنوری شارەزووریان دەستگیرکرد و رووبەڕووی یاسا کرانەوە.
حكومەتی عێراق بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بڕیاریدا بڕی ١٠٠ هەزار دینار وەك جەژنانە بداتە منداڵانی بێ دایك و باوك كە لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی تۆماركراون.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، سەرۆک وەزیرانى عێراق بە هاوپەیمانێتییەکى نوێ بەشدارى لە هەڵبژاردنى چاوەڕوانکراوى پەرلەمانی عێراقدا دەکات.
لەسەر هەڵدانیشەڕێکی ناوخۆیی گشتگیر لە سوریا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هۆشداری دەدات و دەڵێت، پێدەچێت چەند هەفتەیەکی دیكە شەڕی ناوخۆ بەرۆکی سوریا بگرێت و دەسەڵاتی راگوزەری ئەو وڵاتە هەرەس بهێنێت.
سامانە سروشتیەکانی هەرێم دەڵێت، ئەو دوو رێککەوتننامەیەی لەگەڵ کۆمپانیاکان کردوویەتی، رێککەوتننامە و گرێبەستی نوێ نین بەڵکو پێش چەندین ساڵ کراون و دادگاکانی عێراقیش دانی بە یاسایی و رەواییان دا ناوە و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە.
پەکەکە دەڵێت، عەبدوڵا ئۆجەلان نوێنەری ئەوانە لە دانوستان لەگەڵ تورکیا و داواش دەکەن گۆشگیری سەر ئۆجەلان لاببرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لە دانوستانەكانیاندا لەگەڵ ئەمریكا، بەهیچ شێوەیەک لەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم گفتوگۆ ناكەن و لەهیچ بارودۆخێكیشدا دەستی لێهەڵناگرن.
هاتووچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئەحمەد داود ئۆغڵو بە ئێن ئاڕ تی وت، پشتگیری تەواوی پرۆسەکە دەکەن دەشڵێت، بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دروست بووە و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەهێنێت.
وەزارەتی دادی عێراق ئازادکردنی سێ هەزار و ٤٤١ زیندانی راگەیاند کە یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە و وتیشی، لێبوردنەکە بەشێکە لەو رێکارە یاساییە بەردەوامانەی کە بەڕێوەبەرایەتییەکە پەیڕەوی دەکات.