کەی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت؟
بەغدا لە چاوەروانی ١٢٠ ملیارەکەیە و داهاتیش بەردەستە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو هێشتا رادەستی بەغدا نەکردووە و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هەرێم بەنیاز نییە ئەم هەفتەیەش ١٢٠ ملیارەکە رادەست بکات، بەمەش چاوەڕێ دەکرێت مووچە بۆ پێش جەژن دوابخرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هاتن و چوون لە دەروازە سنووریەکانی ئێران بۆ هاوڵاتایانی هەرێم و عێراق راگیرا.
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن بەرهەمهێنانی نەوتی بە شێوەیەکی کاتی لە کێڵگەی نەوتی شێخان لە هەرێمی کوردستان راگرت و بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات.
بۆ رۆژی سێیەم هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، میدیای ئەمریکا دەڵێت، عەلی لاریجانی لەرێگای عوممانەوە داوای دانوستانی لە ئەمریکا کردووە، لاریجانی رەتیدەکاتەوە کە دانوستان بکەن و دەڵێت، گەلەکەیان بەرگری لەخۆی دەکات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، جارێکی تر ر بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێکشێنران.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و فەرماندەی گشتی هەسەدە پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باسیان لە بارودۆخی هەرێم و ناوچەکە کرد.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دوای هێرشە کاریگەرییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل کە کردیان بۆ سەر ئێران کە پێشتر نەبینرابوو، ئێستا سێ بژاردەی زۆر باشی هەیە بۆ سەرۆکایەتیی کردنی ئێران.
عەلی لاریجانی دەڵێت، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نادەن و گەلی ئێران تەنیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی هەڵسوکەوت دەکات و هێزە چەکدارەکانیان دەستپێشخەری هیچ هێرشێک نەبوون، ئەوە لایەنی بەرامبەرە ناوچەکەی بەرەو ناسەقامگیری بردووە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن و فەرماندەیەکی زۆری هێزەکانی ئێرانمان کوشتوون و بەشێکی زۆرشیان دەیانەوێت خۆیان بەدەستەوە بدەن". دەشڵێت، "تاوەکو ئێستا سێ سەربازی سوپای ئەمریکا کوژراون و تۆڵەیان دەکەینەوە".
لەگەڵ بەردەوامیی گرژییەکان، کەمێک پێش ئێستا چەندین تەقینەوەی بەهێز شاری قودسی هەژاند و دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل (ماگن داڤید ئەدۆم) دەڵێت، تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتین کە لە ئەنجامی دواین شەپۆلی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بریندار بوون یان بەرکەوتوون.
هەریەکە لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیوانیە و بابل و واست و نەجەف بڕیاریاندا رۆژانی دووشهممه و سێشهممه دهوامی فهرمی له سهرجهم ناوهندهكانی خوێندن رابگیرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەمڕۆ بارەگای فیرقەی ١١ـی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە دەوروبەری ناحیەی دێگەڵە لە رێگای فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەریان.
سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا دەربارەی گرژییەکانی ناوچەکە دەڵێت، "پێشبینی دەکەین هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران چوار هەفتە یان کەمتر بەردەوام بێت" و دەشڵێت، ئێران دەیەوێت گفتوگۆ بکات بەڵام کات درەنگ بووە.
لە بەغدا، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ویستان بچنە ناو ناوچەی سەوزەوە تا لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا خۆپیشاندان بکەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمینیەکانەوە رێگرییان لێکرا، بەوهۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی روویدا.
مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هەردوولا جەختیانکردەوە، بۆ چارەسەری کێشە هەرێمییەکان پێویستە پەنا بۆ رێگەی ئاشتی و گفتوگۆ ببرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، بەهۆی پچڕانی کارەباوە، لە دوکان خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران رێگای سلێمانی - دوکانیان داخست.
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئەو ٢٠٠ عومرەکارە کوردەی لە سعودیە گیریان خواردبوو بە رێگەی وشکانی گەڕێندرانەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین گەشتەکانیان دوابخەن.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، چەند رۆژێکە عێراق لە چاوەروانی ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی هەرێمە تا مووچەی مانگی دوو بنێرێت، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو وەک کاری هەمیشەیی بە ئەنقەست ناردنەکەی دوادەخات، تا بەدرێژایی ساڵ چەند مووچەیەکی مووچەخۆران وەک دوو ساڵی رابردوو بخوات.
ئێوارەی ئەمڕۆ کەمپی ئاوارەکانی کۆیە بۆردومانکرا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تاکو ئێستا لە هێرشەکەدا هیچ کەسێک نەبووەتە قوربانیی.
وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە هێزەکانیان هێرشیان کردبێتەسەر لیوایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا و دەڵێن سکاڵای یاسایی دژی کەناڵ یەکی عێراقی تۆمار دەکەن.
کەمێک پێش ئێستا، دەنگی چەندین تەقینەوەی گەورە بە زنجیرە و یەک لە دوای یەک لە ئاسمانی هەولێر بیسترا و بەپێی زانیارییەکان دهنگهكه له سنووری كونسوڵخانهی ئهمریكاوه بووه.
ئاژانسی هەواڵی عوممان دەڵێت، بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عێراقچییەوە پێگەیشتووە، لەو پەیوەندییەدا عێراقچی جەختی لە کرانەوەی تاران کردووەتەوە بۆ هەر هەوڵێکی جددی کە یارمەتیدەر بێت لە راگرتنی ئاڵۆزییەکان و گەڕانەوەی سەقامگیری.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پلانێکی بەپەلەیان هەیە کە تایبەتە بە كەرتی نەوت و پرۆسەكانی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی خاو و غاز و بەرهەمە نەوتییەكان، لەبەر رۆشنایی پەرەسەندنە ئەمنییەكانی ئەمدواییەی ناوچەكە.
ئاژانسی ئیلنا دەڵێت، سەرۆک کۆماری پێشوتری ئێران، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی لە گەڕەکی نارمەکی شاری تاران، لەگەڵ پاسەوانەکانی کوژرا.
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، بڕیاربوو لە دانیشتنەکەدا دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ بکرێت و دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان بدرێت.
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەڵێت، بەئامانجگرتنی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی شوێنەواری ترسناك جێدەهێڵێت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی وڵات بە رووی هەموو گەشتە هاتوو و چوو و تێپەڕبووەکاندا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکە.
سەرەتای مانگی ٣ـیە و هێشتا حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیارەکەی مانگی دووی رادەستی بەغدا نەکردووە، بەپێی زانیارییەکانیش هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی مووچەی هەرێم تەواوبوون.
دارایی هەرێم دەڵێت، هەر خانەنشینێک ژمارەی کەسیی بێهاوتای نەبێت ناتوانرێت دۆسیەکەی بخرێتە ناو سیستمی خانەنشینییەوە و بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی بۆ ناکرێت.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پرسە وماتەمینی خۆی ئاڕاستەی ئێران دەکات بەهۆی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و دەڵێت، "داواکارین گیانلەدەستدانی خامنەیی بکرێتە دەرفەتی گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و کۆتاییهێنان بە گرژییەکان".