رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی سلێمانی بڵاوکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، لەسەرەتای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا ٣٥٠.٣ ملم باران لە سنووری سلێمانی باریوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێكهێنانی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی رایگەیاند كە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەرۆكایەتی دەكات و كۆمسیۆنیش بەشێك دەبێت لە لیژنەكە.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی یەکەم حاجی کورد لە سعودیە، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم وتی، هیچ حاجییەک گیانی لەدەستنەداوە و هەموو حاجییانی هەرێم سەلامەتن.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، رێگە بە چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان دەدەن بۆ ناو کەرتی غەززە، حەماسیش دەڵێت، رازیبوون شەش بارمتە ئازاد بکەن لەبەرامبەر ئازادکردنی ٣٠٠ زیندانی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێ کەوتن کە ژمارەیان ١٤٤ کەس بوون و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیش دەڵێت، "رێکارەکانمان توند کردووە و کەس ناتوانێت حەجی نایاسایی بکات".
نرخی دۆلار ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو ١٥٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆری بە شەخۆراکی مانگانەدا گرت کە لە بازاڕەکاندا بە نرخی بازرگانی دەفرۆشرانەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرکردەی زیندانیکراوی پە*کە*کە وتیشی، کار دەکەن بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو ئاستەنگانەی پەیوەندی کورد و تورک تێکدەدەن.
لە بەرواری ١٩ی ئایاری ساڵی ١٩٩٢، ٣٣ ساڵ بەر لە ئێستا، یەكەم هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا، ئەوەش یەكەمین هەڵبژاردنی گشتی هەرێمی كوردستان بوو لە دوای راپەڕینی گەلی کورد دژی رژێمی بەعس.
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری تۆزێکی کەم هەیە بۆ هەردوو ڕۆژەکە، دەشڵێت پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.
کۆمیسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راگەیاند، نزیکەی ملیۆنێک و سێ سەد هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان نوێکردۆتەوە، دەشڵێت، هەولێر لە پلەی چوارەمدا گەیشتووەتە نەوەد وپێنج هەزار و ٤١٧ دەنگدەر.
لە کەلار دوو نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری هاوڵاتیانیان بردووە و دەڵێن مایەپوچ بووین.
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی مووچەوە دڵنیایی دەدات و دەڵێت، هیچ مەترسیەک لەسەر مووچە نییە و دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، لەبارەی دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەری لەسەر مووچەش دەڵێت، دەبێت بە پشبەستن بە پسپۆڕان دەستکاری نرخی نەوت بکرێت لە بودجەدا.
وەزارەتى بازرگانى عێراق بڵاویکردەوە، تا ئێستا ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار تۆن گەنمیان لە جوتیارانى باشووری عێراق وەرگرتووە و وڵاتەکە ئەمساڵیش لە بەرهەمى گەنمدا گەیشتووەتە ئاستى پڕکردنەوەى پێداویستى ناوخۆ.
بارهەڵگرێک خۆی بە پردی پەڕینەوەی رێگای سەرەکی سلێمانی-کەرکووک کێشاوە و پردەکە کەوتووە و بەهۆیەوە رێگای سەرەکی سلێمانی ـ کەرکوک پەکی کەوتووە.
ئەمشەو یەکەم کاروانی حاجیان لە رێگەی گەشتی ئاسمانیەوە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەڕێکەوتوون و ژمارەیان نزیکەی سێ هەزار و ٣٠٠ کەس بوو
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٥ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢١٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠ دۆلار بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
زۆربەمان مەترسی شێرپەنجەی سییەکان دەبەستینەوە بە جگەرەکێشان یان پیسبوونی هەوا، بەڵام توێژەران پەیوەندییەکی سەرنجڕاکێشیان لە نێوان نەخۆشییەکە و کوالیتی خۆراکدا دۆزیوەتەوە.
بە پێی بەیاننامەی نووسینگەیەکی تایبەتی خۆی، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە.
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە بە تەور هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک و برینداریکرد.
خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان بەهۆی رێگریکردن لە هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ باشووری عێراق گردبوونەوە و دەڵێن، رێگەنادرێت بەرهەمەکانیان بەرەو سنووری عێراق بنێرن، بەڵام کەسانی حزبی بە قاچاخ ئەو کارە دەکەن.
پزیشکێکی کورد پلەی یەکەمی لە پسپۆڕی هەناوی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدەست هێنا.
بەهۆی نەدانی مووچەی دوو مانگ لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، لە شاری سۆران ژینگەپارێزان بایکۆتی کارکردنیان راگەیاند و بەهۆیەوە زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە بازاڕ و کۆڵانەکان کۆبۆتەوە.
پۆلیسی هەولێر چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەکردن و شەڕکردن دەستگیر کرد، یەکێک لەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی هەبووە و خۆی ون کردووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کە کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتیانی هەرێم ئاگادار دەکەنەوە، لە ئێستادا بەرنامەی پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراک لە رێی مۆبایلی زیرەکەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە و لە ئایندەیەکی نزیک دا پارێزگاکانی تری هەرێم کارا دەکرێت.
له گهڕهكی شههیدانی سهرچناری شاری سلێمانی شۆفێرێكی تهكسی به تهور هێرش دهكاته سهر هاوڵاتیهك.
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی لە پانێڵێکدا رایگەیاند، بەم زووانە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەست پێ دەکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، داهاتویان لە چوارچێوەی عێراق دەبیننەوە و پێویستە عێراق بە پێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات.