کۆنگرەی رۆژنامەنووسی شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی
کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆتایی هات و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، "دەمانەوێت ئەم شێوازی حوکمڕانیە بگۆڕین و گۆڕانکاری لە سیستمی حومکڕانیدا بکەین".
لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە. وتهبێژی پارتی سۆسیالیستیش دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا جهخت لهوه كرایهوه كه پهیوهندی نێوان لایهنه سیاسییهكان گرنگه پهیوهندییهكی بههێز بێت".
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی مەرسومە نوێیەکەی ئەحمەد شەرع سەبارەت بە کورد بە ناتەواو ناوبرد و جەخت دەکاتەوە کە مافە نەتەوەییەکان پێویستیان بە گرەنتی دەستووری هەیە نەک بڕیاری کاتی.
مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک گەیشتنە هەولێر و بڕیارە کەمێکی دیکە بە ئامادەبوونی مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق کۆببنەوە.
بەرپرسێکی پارتی بە میدیای پارتی راگەیاند، "نیگەرانین لە کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید". دەشڵێت، "ئەو جوڵەیەی بافڵ تاڵەبانی دەیکات شۆی سیاسی و هیچی لێ بەرهەم نایەت".
سەرۆکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەکەی نەوەی نوێ بکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و وەک وەڵامێک بۆ دەستپێشخەریی وڵاتانی دۆست، بڕیاری کشانەوەی هێزە سەربازییەکانمان بۆ رۆژهەلاتی فورات دا.
ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) رایگهیاند، لە ئێستادا شاری دێرحافر لەژێر بۆردومانی قورسدایە لەلایەن چەکدارەکانی سهر به حكومهتی دیمەشقەوە.
سهرۆكی کاتیی سوریا فەرمانی ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٦ـی دەرکرد كه تیایدا هاتوه، هاوڵاتیانی کورد لە سوریا بەشێکی جەوهەری و دانەبڕاوی گەلی سوریان و شوناسی کولتوری و زمانەوانییان بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی نەتەوەیی هەمەچەشن و یەکگرتوی سوریا.
هەموومان ئەزانین کە قوتابخانە، جێیەکە کە ئەبێت بەردەوام جێگەی زانست و خوێندن و پێکەنینی منداڵان بێت، بەڵام لە کەلار ئێستا بێدەنگی باڵی بەسەر قوتابخانەیەکی گوندی خاڵەبەگ کێشاوە.
شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت، لە هەفتەی داهاتوودا جارێکی تر بەفر لە سەنتەری شارەکاندا دەبارێت.
عومرەکارێکی تری کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد و ئەمەش سێیەم عومرەکاری کوردە کە لە ماوەی ساڵی تازەدا لە سعودیە گیانی لەدەستداوە.
سبەی وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی نەوەی نوێ دەکەن.
میدیاکانی کۆریای باشوور دەڵێن، دادگای وڵاتەکە سزای پێنج ساڵ زیندانیی بەسەر سەرۆکی پێشووی کۆریای باشووردا سەپاندووە.
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار تا دێت بەرزدەبێتەوە، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش دەڵێت، پێناچێت بەم زووانە دابەزێت.
دوای نزیکەی ١٠ ساڵ لە ساردی و ئاڵۆزی، پەیوەندییەکانی ئۆتاوا و پەکین وەرچەرخانێکی مێژووییان بەخۆوە بینی.
روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ دەڵێت، ئهمڕۆ هێزێکی سهر به هاوپهیمانی نێودهوڵهتی گهیشتنه دێرحافهر له سنووری حهلهب.
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، وەرچەرخانێکی گەورە لە کەرتی دەرمان رادەگەیەنن، کە کارگە ناوخۆییەکان حکومی و کەرتی تایبەت، گەیشتوونەتە ئاستی بەرهەمهێنانی دوو هەزار بڕگەی دەرمانی و پێداویستی پزیشکی لە ناوخۆی وڵاتدا.
راوێژکاری دارایی سودانی دەڵێت، عێراق لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ـدا کەمترین رێژەی هەڵاوسانی تۆمارکردووە کە ٪١.٥ بووە و ئەوەش نزمترین ئاستە لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا.
شاسوار عەبدولواحید دوای ئازادبوونی لە زیندان دیسان گۆمی مەنگی سیاسی هەرێمی شڵەقاندەوە و جارێکی تر هێز وپێگەی خۆی لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێم سەلماندەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەنجومەنێکی ئاشتی بۆ غەززە پێکهێناوە وبەم نزیکانە ئەندامانی ئەنجومەنەکە رادەگەیەنرێن.
نێردەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، لەگەڵ ئێراندا هێشتا هیوایان بە چارەسەری دیپلۆماسی هەیە و گفتوگۆ لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم و کۆگا موشەکییەکانی ئەو وڵاتە دەکەن.
راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، تەواوی ئەو دەروازە سنووریانەی لە هەرێمی کوردستاندا هاتوچۆی بازرگانییان تێدا دەکرێت، دەروازەی فەرمین.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەر چوو دەڵێت، لە ئێستادا کەرتی پەروەردە زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار قوتابی لەخۆدەگرێت کە بەسەر زیاتر لە حەوت هەزار و ٥٠٠ قوتابخانەی حکومی نا حکومیدا دابەشبوون.
نێردەی سهرۆكی ئهمریكا بۆ عێراق له كۆشكی سپی كۆبوونهوهیهكی لهگهڵ پیت هێگسێت، وهزیری جەنگی ئهمریكا و سێباستیان گۆركا بهڕێوهبهری بهرهنگاربونهوهی تیرۆر ئهنجامدا و تاوتوێی سهردانهكهی داهاتوی خۆی بۆ عێراق كرد.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، دژی بەکارهێنانی توندوتیژین بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان لە رۆژئاوای کوردستان و پێویستە لە سوریای نوێدا مافەکانی گەلی کورد پارێزراو بن.
دوای ئەوەی ژمارەیک میدیا بڵاویانکردەوە کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا وەستێندراون، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەردەوامن و رانەوەستاون.
هەسەدە ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە وەزارەتی بەرگریی سوریا ئاڕاستەی کردوون سەبارەت بە رێگریکردن لە چوونەدەرەوەی دانیشتووانی دێر حافر، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هۆکاری راستەقینەی پەککەوتنی جوڵەی هاوڵاتییان، بۆردومان و داخستنی دەروازەکانە لە لایەن خودی حکومەتی سوریاوە.
لەسەر پێکهێنانی حکومەت پارتی وەڵامی شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی دایەوە و ئەندامێکی لیژنەی دانوستانکاری پارتی بە میدیاکانی حزبەکەی وتووە، هیچ لایەنێک ناتوانێت بەبێ پارتی حکومەتی نوێ پێکبهێننێت.
دەزگای ئاسایش، دەستگیركردنی تۆمەتبارانی كوشتنی هاوڵاتییەكەی شارەزوور رادەگەیەنێت، كە هاوسەر و كچی كوژراوەكەن.