سروە عەبدولواحید: وەکو نەوەی نوێ بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی یاریکردن بە نرخەکانەوە هۆشداری دەدات و بەرێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئابوورییەکانی راسپاردووە لێپرسینەوە بکەن لەو بارەیەوە.
شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی ناو شاری سلێمانی و دەورووبەری دەکاتەوە، كە رێگای سەرەكی سلێمانی- دوكان لە تاسڵوجە دادەخرێت و دەشڵێت، رێگای لاوەكی دەكرێتەوە بۆ هاتووچۆی شۆفێران.
هەموو چاوەکان لەسەر دادگای فیدراڵین بۆ یەکلاکردنەوەی مووچە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمجارەش چارەسەر چارەسەری گرفتی مووچە بکات، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت دادگای فیدراڵی بە بڕیارێک بەغدا پابەند بکات بە ناردنی مووچە.
قائیمقامیهتی قهزای ناوهندی پارێزگای ههولێر دەڵێت، زیاتر له ههشت ههزار ڤهیپ و جگهرهی ئهلیكترۆنیان لەناوبردووە، كۆی گشتی ئهوانهشی لهناوبراون تا ئێستا زیاتر له ٥٠ ههزار ڤهیپ و جگهرهی ئهلیكترۆنین.
كۆبوونەوەی شاندی دانوستانكاری رووسیا و ئۆکرانیا لە ئەستەنبوڵ، كۆتایی هات و رووسیاش بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو تەرمی شەش هەزار سەربازی ئۆکرانی، كە لە بەرەكانی جەنگ كوژراون، رادەستی وڵاتەكەیان بكاتەوە.
سەرباری ئەوەی پارتی هەڕەشەی ئەوەی دەکرد کە لە ئەگەری نەناردنی مووچەی مانگی پێنج لە پێش جەژنی قوربان هەڵوێیستی توندیان لەدژی بەغدا دەبێت، بەڵام لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکە هیچ بڕیارێک لەبارەی مووچەوە نەدا و هیچ وەزیرێکیشیان لە بەغدا نەکشاندەوە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە سبەینێوە دەرگای داواکاری بۆ کارکردن لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێتەوە.
بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، ئێوارهی ئهمڕۆ له پرۆژهی ئاوی قهزای خهبات، لهكاتی مهلهكردندا منداڵێكی تهمهن ١١ ساڵ خنكا.
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای سەرەکی عەربەت نزیک گوندی خەراجیان رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
بەشی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، هەلی دامەزراندنی دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ دەگرێتەوە، بەڵام بڕیارەکە دوای جێبەجێکردنی خشتەی بودجەی عێراق دەبێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ خانەنشینی بۆ ١٠ ساڵی رابردوو زیاد بكات و ئەوانەشی خانەنشین بوون هەر لێیان دەبڕدرێت.
نەخۆشخانەی هەریر دەڵێت، لە ئاماری مانگی ئایارـی ئەمساڵ ژمارەی سەردانی کەرانی نەخۆشخانەکە بە گشتی ٧٥١٩ کەس بووە و لە ناویاندا ١٠ حاڵەتی پێوەدانی دووپشک هەبووە پێنج حاڵەتی گەستن هەبووە کە گەستنی سەگ و پشیلە و گوێدرێژی تێدا بووە.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ کاتژمێر١٠ـی بەیانی رووداوێکی تەقەکردن لە دەرەوەی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر روویدا کە بووە هۆی برینداربوونی کەسێک دوای رووداوەکە تۆمەتبارلە شوێنی رووداوەکە هەڵهات و بەڵام دواتر دەستگیرکرا.
قائیمقامی هەولێر دەڵێت، لەرێگەی لیژنەکانیانەوە ئامادەکارییان بۆ جەژن دەستپێکردووە و سەبارەت بە قوربانیکردنیش داوا دەکات هاوڵاتییان سەردانی سەربڕخانەکان بکەن.
قائیمقامیەتی کفری دەڵێت، هاوڵاتییانی شاری کفری ئاگادار دەکەنەوە، لە ئێستادا فۆرمی کۆبوونی خۆراکی ئەلیکترۆنی پڕ نەکەنەوە، بەهۆی هەبوونی کێشەیەکەوە لەسیستەمەکە.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی روسیا و ئۆکرانیا لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو.
بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، نەختینەی پێویست لە بەردەستدایە و یەدەگی دراوی بیانیش ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و دەنگۆی کەمی و نەمانی نەختینەی لە بانکی ناوەندی دوورە لە راستییەوە.
لە سنوری لەیلان لە کەرکوک خاوەن ئاژەڵەکان دژى رێگریکردن لە بردنی ئاژەڵ بۆ ناو شارەکە گردبوونەوە و داوا دەکان بە زووترین کات سنورەکان بکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ بەهۆی کەمی دابارین و وشکبوونی زەوییەکان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی، رێژەی مار و دووپشک لە هەرێم بەگشتی زیادیکردووە.
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە.
لەسەر گرانبوونی کارەبا و هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد و بەپێی سکاڵاکە ئەم حکومەتەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی هیچ مافێکی گرێبەست و بڕیاری ستراتیژییان نییە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە هەولێر دوو کەس تەقەیان لە کەسێک کردووە و بەهۆیەوە بریندار بووە، بە وتەی شایەتحاڵەکانیش کەسەکە چوار فیشەکی بەرکەوتووە.
وتەبیژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، پێنج کرێکار کەوتنە ژێر خۆڵەوە و بەهۆیەوە کرێکارێکیان گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە دەڵێت، توانیویانە رێگریی لە زیاتر لە ٢٦٩ هەزار کەس بکەن کە هەوڵیان داوە بە نایاسایی و بە رێگەی قاچاخ بێنە ناو شاری مەککە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بانگێشتی دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە زانکۆکانی عێراق کرد بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ـ ٢٠٢٤ بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ دامەزراندن بۆ ستافی وەزارەت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران چەند حاڵەتێک دەگرێتەوە لەوانەش راستکردنەوەی زانیارییە کەسییەکان ئەگەر هەڵەیەکی تێدا هەبێت.
وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت بە میدیای پارتی وت، دوای جەژن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان دانوستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکەنەوە.
شارەزایەکی خۆراک پێشنیاری جوینی خواردن بەباشی دەکات بۆ ئەوەی خواردنەکان جوان هەرس بکەیت و بەرنگاری نەخۆشییەکان ببیتەوە.
رۆژی ١٤ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، بەغدا میوانداری کۆڕبەندی وەبەرهێنانی عێراق دەکات، بە بەشدارییەکی فراوان بە ئامانجی راکێشانی سەرمایەی ناوخۆیی و دەرەکی.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە.