شەپۆلی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی هاتنی شەپۆلی تۆز و خۆڵ دەکەن، دەشڵێت، سبەی نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما دەستپێدەکات.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لەکەرکووک رایانگەیاند، فۆڕمی هەژماری من پڕناکەینەوە، دەشڵێن، هیچ بانکێ ناتوانێ فشار لە هاوڵاتییان بکات بۆ پڕکردنەوەی حساب بانکی.
کۆمسیۆن لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا ناوی کاندیدە تۆمارکراوەکان بۆ ١٢ دامەزراوە و لایەنی پەیوەندیداری حکومی دەنێرێت بەمەبەستی وردبینی.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، نزیکەی دوو خولە ئەم حکوومەتە ماوە بەسەرچووە هیچ شەرعییەتێکی یاسایی و کارکردنی نییە و بەبێ شەرعییەت کاردەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی ماڵە هەژارەکانەوە رایگەیاند، هیچ خانویهكی زیادهڕۆیی ناڕوخێندرێت بهبێ دیاریكردنی جێگرهوه بۆیان.
دوای ئەوەی سهرۆكی ئهمریكا رایگەیاند، خەریکە بێ هیوا دەبێت لە راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا، رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرایکرد، ترهمپ بیر لهوه دهكاتهوه سزای نوێ بهسهر ڕوسیادا بسهپێنێت.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، لەگەڵ پارتی دیدگای حکومڕانی هاوبەشیان داڕشتووەتەوە بۆ بەرنامەی کابینەی نوێ.
زیاتر لە ٢٤ کاتژمێرە بەشێکی زۆر لە گەرەکەکانی سۆران بێ کارەبای نیشتیمانین و چاوگێک لە کارەبای سۆرانیش دەڵێت، بڕانی کارەبا بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوەیە و تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنین.
دۆلار جارێکی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێمدا رووی لە دابەزین کرد و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٠ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٥٠ دینار دابەزیوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ عەرەبستانی سعودیە چاودێریی بینینی مانگ دەکات و یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەکات.
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی دەڵێت، لە پیکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نزیکبونەتەوە و دەشڵیت، بەم زووانە کۆبوونەوەکانی شاندی یەکێتی و پارتی دەستپێدەکاتەوە.
کەشناسی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ لە ناوچەکانی هەرێم تاوەباران دەبارێت، سبەینێش پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن. کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، ئەمشەو ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵى کەم هەیە بۆ سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان.
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانی یەکگرتوو لە پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا پێکبهێنێت.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٠ دۆلار دابەزیوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دۆلارێک دابەزیوە.
ئهندامی لیژنهی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسهتی دهرهوهی پهرلهمانی ئێران وتی، عومان پێشنیارێكی سهبارهت به بهرنامه ئهتۆمییهكه پێشكهشی ئێران كردوه، له پێشنیارەکەدا داوای راگرتنی كاتی ههنگاوهكانی پیتاندنی یۆرانیۆم دهكات بۆ ماوهی شهش مانگ وهك رێگهیهك بۆ دهستپێكردنهوهی دانوستانهكان.
وەزارەتی تهندروستی سعودیه رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ پەتایەکی بەربڵاو لە ناو حاجیاندا بڵاو نەبووەتەوە و وتیشی، سهرجهم پێداویستییه تهندروستییه پێویستهكان بۆ پاراستنی حاجیانی دابینكراون.
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، مووچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، داهاتی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بووە.
پۆلیسی لیڤەرپووڵ بڵاویکردەوە، شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کردووە بە ناو هاندەرانی لیڤەرپووڵدا و بووەتە هۆی برینداربوونی چەند کەسێک، کە ئاهەنگیان دەگێڕا بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی و دواتر دەستگیرکرا.
بانکی رەشید داوا لە لقەکانی دەکات، ئەو جوتیارانەی حکومەت بەروبوومەکانی لێوەرگرتوون شایستەی داراییان بۆ خەرجبکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر رایگەیاند، دانیشتوانی چەند گوندێک ئاگاداردەکەنەوە کە رۆژی سبەینێ لە چالاکیەکی لە ناوبردنی میندا هەڵدەستن بە لە ناوبردنی ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، چاودێری تەندروستی بۆ هەموو شوێنێک دەکرێت و رێککاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ هەر شوێنێک بێ مۆڵەتی تەندروستی یان مۆڵەتی بەسەرچووبێت و کاربکات.
كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكان داوا له ئاوارهكانی نهینهوا دهكات كه له ههرێمی كوردستان نیشتهجێن، سهردانی بنكهكانیان بكهن و بایۆمێترییان نوێبكهنهوه.
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجی گومرگی بەسەر کەلوپەلی هاوردەکراوی یەکێتی ئەوروپادا بسەپێنێت، ئەمڕۆ لە بڕیارەکەی پاشگەزبووەوە و ماوەی دانوستانەکانی درێژکردەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کرد و پێداچوونەوە بە دوایین ئامادەکارییەکان کرا بۆ خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥، هاوکات، وەزارەتی دارایی راسپاردووە بۆ ئامادەکردنی خشتەی بودجە كە بڕی ١٤٠ ترلیۆن دینارە، بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەو چەند مانگەی ئەمساڵ ماوە.
سهرۆكی فهرهنسا لێدوانی دهربارهی گرتهیهكی ڤیدیۆیی دا كه له كاتی گهیشتنیان بۆ ڤێتنام لهلایهن بریجیتی هاوسهرییهوه زلـلەیەک له دهموچاوی دهدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بڕیاریدا بە داخستنی ژمارەیەک لە ئارایشتگای خانمان، بەپێی زانیارییەکانیش، لەو ئارایشتگایانەدا چهندین جۆر خواردن و خواردنهوه و نێرگهله گیراوه كه بهپێی یاسا و رێنماییهكان قهدهغهن.
ئەنجومەنی وزاری بۆ ئابووریی لە حکومەتی عێراق بۆ پاڵپشتنی بەرهەمی ناوخۆ، بڕیاریاندا هاوردەی بەرهەمەكانی كاڵەك و شوتی و باینجان رابگیرێت تا كۆتاییهاتنی بەرهەمی ناوخۆ ودەشڵێت، رێگریی دەکرێت لە هاوردەكردنی تەماتە بۆ ماوەی یەك مانگ.
هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند، مامۆستایەک لە سنووری بەردەڕەش بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.