کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی بایۆمێتری دەنگدەرانی درێژکردەوە
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٢٣ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و ١٩ حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکی لێژنەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەڵێت، بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە، لە ئەمڕۆوە جووتیارانی قوشتەپە، شەمامک، خەبات بەدوای یەکدا، دەتوانن گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکان بکەن بەو نرخەی بۆیان دیارییکراوە.
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی کێشەیان بۆ دروستدهبێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تاکو ٢٠ـی ئەم مانگە درێژبکاتەوە.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دانیشتنی دادگای فیدڕاڵیی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامبدرێت و بەپێی زانیارییەکانیش تا ئیستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ هەوڵێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە نەداوە.
وەزارەتى بازرگانى عێراق گەیشتنى زیاتر لە ٤٢ هەزار تەن برنجى تایلەندى راگەیاند و دەڵێت، لە بەشەخۆراکى مانگانەدا دابەش دەکرێت.
وتەبێژێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی وت، 'بڕیاری کشانەوە' هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی گشتیی لە هەولێر دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ناوی پێنج هەزار و ٥٠١ کەس بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.
یەکەم منداڵی کورد لە وڵاتی سعودیە لە دایکبوو، بەرپرسی نوسینگەی حەج و عومرەی سۆرانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ژنەکە خەڵکی ناوچەی خەلیفانە و لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەدینە منداڵەکەی لە دایک بووە و منداڵەکەشیان ناوناوە (محەمەد).
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم لە سعودیەوە بەڕێدەکەون بۆ هەرێم.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە عێراق دەڵێت، نووسراوەكەی وەزیری دارایی عێراق هەڵەی زۆری تێدایە. دەشڵێت، چاوەڕواندەكرێت دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر ئەو بابەتە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوە بکات.
بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکوک دەڵێت، بڕی ئەو گەنمەی دەخرێتە بازاڕەوە گەیشتووەتە نزیکەی ١٧٠ هەزار تەن و پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی وەرزی ئێستادا بگاتە ٥٠٠ هەزار تەن.
دوای ئەوەی پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو ئێران و ئەمریکا بە گرژییەکى تونددا تێپەڕى، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو دانوستانەکانى نێوان هەردوو وڵات لە عوممان دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی خشتەی رۆژە فەرمییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی کارکردنە بە منداڵان.
کەشناسی عێراق دەڵێت، سبەینێ شەپۆلێکی گەرمای بەتین روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات. کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری کەمیک تاوە باران و بروسکە هەیە.
بەپێی راگەیەنراوێك كە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هاوكاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت.
بەشێکی فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان کرد و دەڵێن تا مووچەکانیان پێنەدرێت بایکۆت ناشکێنن.
لە ئەمڕۆوە سایلۆی هەولێر دەست بەوەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران دەکات، بەڕێوەبەری سایلۆکەش دەڵێت، جوتیاران ماوەی ٤٥ رۆژیان لەبەردەستدایە بۆ رادەستکردنی گەنمەکەیان.
شەوی رابردوو لە بەردەڕەشی سنووری شاری دهۆک تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کراوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
لە ئەمڕۆوە گەڕانەوەی حاجییان بە رێگای وشکانی بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و ١٤ـی مانگیش دەست بە گەراندنەوەی ئەو حاجییانە دەکرێت کە بە رێگای ئاسمانی سەردانی سعودیەیان کردبوو.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٦٩ هەزار دینارە.
بڕیاری كشاندنهوهی كارمهندانی باڵیۆزخانهی ئهمریكا له وڵاتانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست، نرخی نهوتی له بازاڕهكانی جیهاندا به رێژهی ٥٪ بهرزكردهوه و نرخی بەرمیلێک لە نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٩ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی چوار دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئاوسانی سک له ئهنجامی کۆبۆنهوهی غازات ڕوودهدات، له کاتی ههرسکردنی خواردن بڕێکی دیاریکراو له گازی ههمهجۆر دروست دهبێت و شتێکی ئاساییه بهڵام ههر کاتێک بڕێکی زیاتر دروست بێت ئهوا ئاوسانی سکی لێ دهکهوێتهوه.
بڕیاری كشاندنهوهی كارمهندانی باڵیۆزخانهی ئهمریكا له وڵاتانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست، نرخی نهوتی له بازاڕهكانی جیهاندا به ڕێژهی ٥٪ بهرزكردهوه.
بهرپرسێک له حكومهتی عێراق دەڵێت، گواستنهوهی ههندێك له كارمهندانی ناپێویست له باڵیۆزخانهی ئهمریكا له بهغدا پهیوهندی به رێكارهكانی تایبهت به بوونی ئهمریكاوه ههیه له ناوچهكهدا و ئهو رێكارانهش تهنها عێراق ناگرنهوه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری بوومەلەرزە تۆمارکراوەکانی لە مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە.
بڕیارە سبەینێ دەرگای سایلۆی هەولێر بەڕووی جوتیاراندا بکرێتەوە و دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر بکرێت.
ئاژانسی رۆیتهرز دەڵێت، باڵیۆزخانهی ئهمریكا له عێراق ئامادهكاری دهكات بۆ بهجێهێشتنی عێراق بههۆی زیادبوونی مهترسییه ئهمنییهكانهوه، هاوکات وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش دەڵێت، هیچ راستییەک لە هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا نییە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، نزیکەی ١٨٨ هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ پۆستی فەرمانبەری هەڵبژاردن، دەشڵێت، پێویستیان بە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کارمەند بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن هەیە.