وەزیری نەوتى عێراق: تا ساڵى ٢٠٢٨ سوتانى غاز کۆتایی پێدەهێنین
بانكی ناوەندی عێراق، پڕۆژەی چاكسازیی بۆ كەرتی بانكی تایبەت راگەیاند، كە بە پاڵپشتی تەواوی حکومەتی عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای راوێژکاری ئۆلیڤەر وایمان پەردەی لەسەر لادرا كە ئەو پڕۆژەیە بەشداری دەکات لە بەهێزکردنی پاراستنی جێگرەوەکان و کرێدیتەرەکان، هەروەها فراوانکردنی ژێرخانی دارایی و زیادکردنی لقەکان و ATMـەکان و چاوەڕوان دەکرێت یەکەم بازنەی هەڵسەنگاندن لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ دەستپێبکات.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەبەرهێنانیان لە غازی سەرجەم كێڵگە نەوتییەكاندا كردووە و تا كۆتایی ئەمساڵیش رێژەی بەكارهێنانی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ لە ٧٠٪ بەرزدەكەنەوە. دەشڵێت، تا ساڵى ٢٠٢٨ سوتانى غاز کۆتایی پێدەهێنن.
حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگهیاند، بە فەرمانی سەرۆكی حکومەتی کاربەڕێکەر زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا دابەش دەكرێت.
عێراق ئەم مانگە پاداشتی کۆتایی خزمەت دەدات بە خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، لە کاتێکدا هەرێم هێشتا پاداشتی کۆتایی خزمەتی نەداوە بەو فەرمانبەرانەی کە لە مانگی یەکەوە خانەنشین کراون.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی ئیمزاکرد کە تێیدا باجی گومرگی بەسەر ١٨٠ وڵاتدا سەپاند، نرخی بیتکۆین گەورەترین زیانی لە ٢٤ کاتژمێردا بەرکەت و لەو ماوەیەدا، بەرێژەی نزیکەی ٨٪ دابەزی.
لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلیەکان کۆبوونەوە و نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەی ئەهلی گەڕەکەکانی ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی سێ دیاریکرد بە ٨ هەزار و ٢٥٠ بۆ ٩ هەزار و ٢٥٠.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بودجەی سێ ساڵە بووەتەهۆی داڕشتنی پلانێکی دارایی درێژخایەن، دەشڵێت، داهاتی گومرگەکان ١٢٨٪ زیادی کردووە.
کۆمپانیایەک بەناوی ڤیزای گەشتیارییەوە نزیکی سێ ملیۆن دۆلاری ١١٥ هاوڵاتی بردووە و دیارنەماوە، هاوڵاتییەکانیش لەبەردەم ئۆفیسی کۆمپانیاکە گردبوونەوە و سکاڵاشیان لەسەر کۆمیانکە تۆمارکرد.
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی کوردانی دەرەوەی وڵات کرد و رایگەیاند، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کار بە سورە قەیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت و تەنها کار بە کارتی نیشتمانیی دەکرێت.
لە سەنتەری سۆران، لە رووداوێکی هاتووچۆدا ماتۆڕسکیلێک سێ کەسی کرد بە ژێرەوە و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوون.
حکومەتی کاربەرێکەر تا ئێستا مووچەى مامۆستایانى گرێبەستى خوێندنى باڵا و پەروەردەى دابەشنەکردووە هەرچەندە مووچەکانیان لەسەر داهاتى ناوخۆی هەرێمە.
رۆژێكی ئەم هەفتەیە و رۆژێكی دیكەش لە هەفتەی داهاتوو لە هەرێم پشووی فەرمیین و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی کاربەرێکەریش لەو بارەیەوە رایگەیاند، پشووەکان نابنە هۆی فەوتانی هیچ تاقیکردنەوەیەک و رۆژانی دوای پشووەکان تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشنیاری ئێران بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆ، پێشنیارێکی بەرپرسیارانەو ژیرانە بوو لەرووی سیاسییەوە.
بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی ٣٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی نمەباران دەبارێت و پاشان لە کاتەکانی بەیانی تاوە باران و هەورە بروسکە لە هەندێک لە ناوچەکانی بادینان و سنووری قەزای ئاکرێ دەگرێتەوە.
بۆردومان و هێرشی زەمینى ئیسرائیل بۆسەر غەززە بەردەوامە و ژمارەى گیانلەدەستدان و بریندارەکان تا دێت لە هەڵکشانە، شەوی رابردووش گروپە چەکدارەکانى غەزە ژمارەیەک موشەکیان ئاراستەى ئیسرئیل کرد.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دانوستانەکان لە نێوان گروپە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو پیشچوون و ١٠ سەرکردە و کەسایەتیی سیاسیی عێراقی ئامادەیی خۆیان بۆ چەکدادان نیشانداوە.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، کە پێدانی دۆلار بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار تایبەت بە گەشتیاران بەردەوامە و رانەگیراوە.
وەزیری دارایی حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، لە ئاییندەیەكی نزیكدا كێشەكانی بەردەم شێوازی دابەشكردنی مووچە چارەسەردەبن.
جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ناجێگری ماوەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٣٧ دۆلار ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نزمبووەتەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکارییان بەسەردانەهاتووە و بە جێگیری ماوەتەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نزیکەی دۆلارێک دابەزیوە.
چەند خووەیکی ڕۆژانە هەن کە خەڵک پێیان وایە بێ زیانن، بەڵام لە ڕاستیدا دەتوانێت زیان بە تەندروستی بگەیەنن بە شێوەیەکی هەستپێنەکراو.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دیوانیە، کردنەوەی ٦١ قوتابخانەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی بینای نمونەیی بەپێی رێککەوتنی عێراق و چین راگەیاند.
لە سنوری ئاکرێ شەڕە تەقە لەنێوان دوو خێزاندا روویدا و بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێل سوتان و دوو کەسیش بریندار بوون کە یەکێکیان پۆلیسە.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى سێ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ناوی ٢٦٦٨ کەس لە پزیشک و کارمەندی تەندروستی و فەرامبەر بۆ وەرگرتنی زەوە دەرچوو.
بانکی ناوەندی عێراق، ئەو هەواڵە بڵاوبووەوەی رەتکردەوە سەبارەت بە راگرتنی پێدانی دۆلار بۆ گەشتیاران بە نرخی فەرمی، دەشڵێت، بڕیارەکە کاریگەرە و هیچ راستییەک لە راپۆرتی راگرتنیدا نییە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، حکومەت رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی پارچەی نیشتەجێبوون بۆ سەرجەم کارمەندانی پەروەردەیی و وانەوتنەوە دەربڕی.
راوێژكاری دارایی و ئابوری سهرۆك وهزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومهتی عێراق له قۆناغی داهاتودا سهرهڕای دابهزینی نرخی نهوت مووچهی فهرمانبهران و خانهنشینان و چاودێری كۆمهڵایهتی مسۆگهر دهكات.
نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، دانوستانەکانی داهاتووی وڵاتەکەی و ئەمریکا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکرانیا، هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە.