کۆمسیۆن: زیاتر لە ٩٤ هەزار داواکاری بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندوق پێشکەشکراوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران دەڵێت، لە رۆژانی جەژندا، هاتوچۆی بارهەڵگر لەسەر رێگای هاملتۆن قەدەغەیە.
لە رۆژەکانی جەژندا خواردن و خواردنەوەکان بەبڕێکی زیاتر دەخورێن، کەسانێکی زۆر لەم چەند رۆژەدا زیادەڕەوی لە خواردنی چەوری و شیرینیدا دەکەن، کە زیانی تەندروستی دەبێت و ئەگەری هەیە گرفت لە کاری کۆئەندامی هەرسدا دروست بکات.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە رێگای كورتەنامە و بە زمانی كوردی پیرۆزبایی جەژنی قوربان دەكات و دەڵێت، "وڵاتەكەمان خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن بەخۆیەوە دەبینێت".
وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی حاجیانەوە دەڵێت دۆخیان باشە و تیمێکیان یاوەرییان دەکەن، سەبارەت بە تای خوێنبەربوونیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە شوێنە فەرمییەکان قوربانی بکەن.
کۆمیسیۆن ئاماری داواکاری بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، زیاتر لە ٩٤ هەزار داواکار بۆ بوون بە چاودێری سەر سندوق پێشکەش کراوە.
لەگەڵ هاتنی چەژنی قوربان و بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و سەلامەتییان بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی چەندین رێنمایی بڵاوكردەوە.
حاجییان بەردەوامن لە بەجێهێنانى رێوڕەسمەکانى حەج و لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە یەکێکى دیکە لە ئەرکە سەرەکییەکانى حەجیان دەستپێکردووە کە بریتییە لە بەردبارانکردنى شەیتان لە دۆڵى مینا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە و سبەینێش خێرایی با کەم دەبێتەوە.
بەشێک لە هاوڵاتیان دەستیان کردووە بە قوربانیکردن و کوشتارگەکانى هەرێمیش دەڵێن، لە رۆژانی جەژن کراوەن و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و پاکوخاوێنی، ئاژەڵەکانى قوربانی ببەنە کوشتارگەکان، هاوکات ئاژەڵفرۆشانیش دەڵێن، بەهۆی نەدانی موچەوە بازاڕیان باش نییە.
تەنها نۆ رۆژ ماوە بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمێتری و کۆمسیۆنیش دەڵێت، لە رۆژانی جەژنیشدا بنکەکانیان کراوەدەبن و بەردەوام دەبن لە راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان.
لە مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان بە تەکبیری جەژن و نزاکردن، نوێژی جەژنی قوربان بەڕێوەچوو، لە وتاری مامۆستایانی ئایینی و قسەی هاوڵاتییان، نەهاتنی مووچە رەنگی دابووەوە، دابەشنەکردنی مووچە کاریگەریی لەسەر جەژن دروستکردووە و بەهۆیەوە هاوڵاتییان جەژنێکی ساردوسڕ بەڕێدەکەن.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە یەک دۆلار نزمبووەوە.
له پهرهسهندنێكی بهرچاوی گرژییەکانی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن مەسک، ئەو ملیاردێرە ئهمریكییە به توندی رهخنهی له دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا گرت و رایگهیاند، سهركهوتنی ترهمپ له ههڵبژاردنی سهرۆكایهتیدا بهبێ پاڵپشتیكردنی ئهو نەدەکرا و سەرکەوتوو نەدەبوو.
بانكی رافیدهین ئامادهیی خۆی بۆ دابهشكردنی دیاری جهژن بهسهر زیاتر له ٥٠ ههزار بهشداربوودا راگهیاند كه زۆرترینكات كات، كارتی ئهلیكترۆنی رافدهینیان بۆ پاشهكهوتكردن و بازاڕكردن لهبری پارهی نهختینهیی بهكارهێناوه.
سەرۆك كۆماری عێراق لە لە پەیامێكدا پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هاوڵاتیانی عیراق دەكات و داوای بەهێزكردنی یەكڕیزی نەتەوەی عیراقی دەكات.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم، هاوڵاتییان لەبارەی پڕكردنەوەی پسووڵەی خۆراكی ئەلیكترۆنی ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، دانیشتوانی گوندەکانی سەر سنوور ناتوانن ئەپلیکەیشنەکە کارا بکەن.
نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، كێشەی مووچەخۆران پێویستە بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن چارەسەربكرێت.
پرۆسەى حەج بەردەوامە، حاجیان وەستان لە عەرەفە و موزدەلیفەیان تەواوکرد و سبەى سەفا و مەروا دەکەن.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، کەسوکاری زیندانییان لە یەکەم رۆژی جەژن ناتوانن سەردانی زیندانییان بکەن، دەشڵێت، لە رۆژی دووەم و سێیەم و چوارەمی جەژن لە کاتژمێر نۆ بۆ ١٢ـی نیوەڕۆ سەردانیکردن دەبێت.
فەرماندەیی گشتی هەسەدە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، داننان بە مافی هەموو پێکهاتەکان بناغەی بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراسی و دادپەروەرە.
سهرۆكی حكومهتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لهپهیامێكدا بهبۆنهی جهژنی قوربانهوه دەڵێت، "پیرۆزبایی ئاراستهی گشت موسڵمانانی ههرێمی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم و هیوادارم رۆژانی جەژن بە ئارامی بەسەرببەن، دەشڵێت، ههموو ههوڵێك دهخاتهگهڕ بۆ تێپهڕاندنی ئهم دۆخه.
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەڵێت، "جێگای داخە كە جەژنەكەمان لەكاتێكدایە هاوڵاتیانمان لە دۆخێكی سەختی بژێوی و بێ مووچەییدان".
سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکی پیرۆزبای تایبەت بە جەژندا دەڵێت، "بەبۆنەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم"، دەشڵێت، دوای جەژن رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەدۆزنەوە.
بەپێی میدیای چین، سەرۆکی ئەمریک لەگەڵ سەرۆکی چین، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، پەیوەندییەکەی تەلەفونی زۆر باشمان ئەنجامدا.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هاوڵاتیانی کوردستان لە سایەی شکستی حوکمڕانی جەژن بە بێ مووچە بەڕێدەکەن.
نەخۆشخانەی کێوی رەحمەت(جبل الرحمة) لەدایکبوونی یەکەم منداڵی ئەمساڵی تۆمارکرد و دەڵێت، دایکەکە خەڵکی کۆماری تۆگۆیە و لە ئێستادا تەندروستی دایکەکە و منداڵەکە زۆر باشە.
پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستبەسەر كۆمەڵێك چەك و تەقەمەنیدا گیرا.
هێڵی ئاسمانی عێراقی دەڵێت، عێراق لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە لە لیستی قەدەغەکردنی ئەوروپادایە، ئەو لیستە هەموو هێڵە ئاسمانییەکان دەگرێتەوە کە لە عێراق تۆمارکراون نەک تەنها هێڵی ئاسمانی عێراقی، دهشڵێت، هەڵگرتنی قەدەغەی گهشتی ئەوروپا پێویستی بە بوونی چەند هۆکارێک هەیە، کە هەندێکیان دەچنە دەرەوەی بازنە و کاری کۆمپانیاکەیه.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو قاچاخ فرۆشتنی نەوت رەتناکاتەوە و دەڵێت، تۆمەتەکانی بەغدا بۆ لادانی سەرنجە لە ئەو قاچاخچێتی و گەندەڵییە بەربڵاوەی عێراق.