ئەگەر مالیکی نەکشێتەوە ئەو سزایانە چین؛ کە ئەمریکا دەیسەپێنێت بەسەر عێراقدا؟
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێت، فایەق زێدان و تۆم باراک کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە جێبەجێکردنی ئەو مەرجە دەستوورییانەی کە ماونەتەوە.
سەندیکاى پزیشکانى ڤێتێرنەریى کوردستان دەڵێت، بەکارهێنانى دەرمانى فیورالتادۆن لە ژمارەیەک کێڵگەى پەلەوەر مەترسیدارە، بەڵام هێزەکانى ئاسایش چاوکراوەبوون و توانیویانە دەست بەسەر ئەم ماددە قەدەغەکراوە بگرن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، داوا دەکەن بە زووترین کات بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە تەواوی عێراق و هەرێم بە زوویی ئەو خۆراکەی لە چوارچێوەی سەبەتەی خۆراک پێیان دەدرێت، دابەشی بکەن بەسەر هاوڵاتیان و لای خۆیان نەیهێڵنەوە.
شەڕ لە نێوان ئەفغانستان و پاکستاندا دروستبوو و وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا ٥٥ سەربازی پاکستانییان کوشتووە وچەند سنورێکی وڵاتەکەیان داگیرکردووە،لە بەرامبەردا، پاکستان کۆنترۆڵکردنی خاڵە سەربازییەکانی رەتکردەوە.
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە هەرێم دەڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری قەدەغەکردنی راوەماسی دەدرێت و ماوەی دوو مانگ و ١٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی و ئەمڕۆ پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە سنووری هەولێر و کەرکوک نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت بەڵام لە ناوچەکانی تری هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێت، بارانی مامناوەند لە زۆربەی ئەو ناوچەکان تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت، پێشبینی دەکرێت هەندێک کات باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورەبروسکە بێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت.
وادەکەی ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی مالیکی لە پۆستی سەرۆک وەزیران و دیاریکردنی کاندیدێکی دیکە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە ئەمڕۆ کۆتایی دێت، چاوگێکی باڵای عێراقیش سزا چاوەڕوانکراوەکانی ئەمریکای بۆسەر عێراق بۆ ئێن ئاڕتی خستەڕوو.
راوێژکارێکی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، ١٧ کەسیان بە تۆمەتی خەڵەتاندنی گەنجان بە مەبەستی بردنیان بۆ ناو سوپای رووسیا دەستگیرکردووە و دەشڵێت، رێکاریش بۆ گەڕانەوەی ئەو عێراقییانە دەگیرێتەبەر کە لە جەنگی ئۆکرانیادا بە دیل گیراون.
وتەبێژێکی سوپای ئەفغانستان دەڵێت، وەک وەڵامێک بۆ بۆرومانەکانی چەند رۆژی رابردوو، هێزەکانیان دەستیان بە هێرشی توند بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی پاکستان کردووە. وەزارەتی راگەیاندنی پاکستانیش، هێرشەکانی بەبێ پاساو ناوبرد و رایگەیاند، هێزەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، گەڕی ئەمڕۆی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا یەکێک بووە لە جدیترین و باشترین گەڕەکان. دەشڵێت، دوشەممەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانیان لە ڤێینا دەستپێدەکەنەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، پاسێکی عومرەکارانی هەولێر لە رێگای نێوان مەدینە و سنووری عەرعەر، لە سعودیە، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمیش دەڵێت، سەرجەم عومرەکاران سەلامەتن.
وهزیری دهرهوهی عوممان دەڵێت، دانوستانی ئهمڕۆی ئێران و ئهمریكا، دوای بهرهوپێشونێكی بهرچاو، كۆتایی هات و ههفتهی داهاتوو دانوستانی نێوان ئهو دوو وڵاته لهسهر ئاستی تهكنیكی له ڤیهننا بهڕێوهدهچێت.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، لە درەنگانی ئەمشەوەوە بارانبارین بە شێوەی نمەباران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
وتهبێژی حكومهتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لە چوارچێوەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە مهسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی (کارگێڕی، دارایی، یاسایی، پەیوەندییەکان)ـی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
ئێران و ئەمریکا لە جنێف بە نێوەندگیریی عوممان گەڕێکی دیکەی دانوستانیان ئەنجامدا و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەیان گفتوگۆیەکی چڕ و پڕی بۆ نزیکەی سێ کاتژمێر لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام داوە.
کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت، "ئەو دەنگۆیانەی باس لە خراپی بەكارهێنانی مریشكی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەكەن بەتەواوی رەتدەكەینەوە" و دەشڵێت، ئەو کەسانەشەی ئەو جۆرە دەرمانەیان بەکارهێناوە رووبەڕووی سزایی یاسایی کراونەتەوە".
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا دەڵێت، کێشەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان چارەسەر نابن، چونکە عێراق پابەند نابێت بە رێککەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
بهشی ڕاگهیاندنی پەرلەمانی عێراق بهرنامهی كاری دانیشتنی داهاتووی بڵاوكردهوه، بەپێی کارنامەکە بڕگهی تایبهت به ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماریی تێدا نیه.
دوای ساڵانێک لە کێشەی یاسایی، کشتوکاڵی کەرکوک دەڵێت، سەرجەم ئەو گرێبەستە کشتوکاڵیانەی کە بۆ عەرەبی هاوردە لەسەر زەوییە رەسەنەکانی کورد و تورکمان کرابوون هەڵوەشێندرانەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە و نوسینگەی سودانیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و دووپات لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان لە هەولێر كارتی بانكیان پێ دەدرێتەوە و دەتوانن لەرێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارەکانیان وەربگرن.
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم دەڵێت، پرۆسەی دابەشکردنی یەکەم بەشە خۆراکی ساڵی ٢٠٢٦، لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەگەر لە ماوەی دیاریکراودا تەواو بێت، بەر لە جەژن بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵیش بە هاووڵاتیان دەدرێت.
داهاتی ناوخۆ زیادیکردووە و حکومەتی ماوبەسەرچوو بەردەوامە لە درووستکردنی کێشە بۆ ناردنی مووچە و بەردەوام ناردنی ١٢٠ ملیارەکە دوادەخات تاوەکو کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم درووستببێت و هەموو ساڵێک چەند مووچەیەکیان دەفەوتێت.
چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری هاوپەیمانانی مانگی دوو خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە کە هاوکێشەی مانگی پێشوو بڕەکەی ٧٥ هەزارە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، بۆ ماوەیەکی کاتی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت بە مەبەستی چاککردن و سیانەکردنی شەقامی تونێلی پێشڕەو.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی بە بانکی ناوەندی کردووە کە سەرجەم بانکە حکومی و ئەهلییەکان ئاگاداربکەنەوە بە راگرتنی بڕینی قیستی قەرزی فەرمانبەران و خانەنشینان (سلفە) بۆ ئەم مانگە.
قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، هاوڵاتیان دڵنیادەكەنەوە مریشكی خۆماڵی هیچ كێشەیەكی نیە و دەزگای ئاسایش پێشوەختە رێگری لە پرۆسەكە كردووە.
لیژنەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی باج دەڵێت، داهاتی باج بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٥ گەیشتووەتە چوار ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دینار کە بەرزترین ئاستە لە مێژووی عێراقدا.
هاوردەکردنی زێڕ و مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم قەدەغەکرا و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراقیش دەڵێت، هۆکاری قەدەغەکردنەکە نەبوونی بنکەی پشکنین و کۆنتڕۆڵی جۆرییە.