راگەیەندراوی نەوەی نوێ سەبارەت بە دۆخی رۆژئاوای کوردستان
سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی موسڵمان دەڵێت، هەسەدە پەیوەست نەبووە بە رێككەوتنەكانەوە بۆیە دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و وەک خۆی پشتیوانی لە بڕیارەكانی ئەحمەد شەرع دەكات.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەو قەتڵ و عام و هێرشەی سەر رۆژئاوای کوردستان بە توندتریین شێوە ئیدانە و سەرکۆنە دەکەین.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمە و سەرۆکی عەسایبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، نیگەرانن بە پەرەسەندنی گرژی و شەڕ لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان و پێویستە مافەکانی گەلی کورد بپارێزرێت.
ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی "نیوزسۆشیاڵ - NewsSocial"، یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد لە زانکۆکانی عێراقدا لە ژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی حکومیدا ڕادەگەیەنن.
كۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، داوا لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن سەبارەت بە پرسی رۆژئاوا بەزووترین كات كۆببنەوە.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، ئەوەی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە و دەبێت بوەستێنرێت و گەلی کورد بێدەنگ نابێت و چاوپۆشی ناکات.
سەرۆکی مەهەپە دەڵێت، پێویستە هەسەدە نەک تەنها لە رۆژئاوای فورات، بەڵکو لە تەواوی رۆژهەڵاتی فوراتیش بکشێتەوە و کۆتایی بە هەموو چالاکییەکانی بهێنرێت.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە نزمدەبنەوە و بەفر و باران بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.
شەوی رابردوو لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش جارێکی دیکە خۆپیشاندان و گردبوونەوە دەستی پێکردەوە و ژمارەیەک هاوڵاتی لە سلێمانی لەڕێگەی پاسەوە بەرەو رۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن.
فەرماندەی گشتی هەپەگە دەڵێت، دەبێت نیشانی جیهانی بدەن کە ئەوان نەتەوەیەکن و هەرچی رووبدات رۆژئاوا بە تەنها بەجێناهێڵین دەشڵێت، هەڵوێستی هاوپەیمانان دەبێتە شەرمەزارییەکی گەورە بەرامبەر بە رووداوەکانی دوێنێ.
وتەبێژی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، لە ئێستادا هیچ مەترسییەکی جددی نییە سەبارەت بە هاتنە ناوەوەی داعش بۆ ناو عێراق.
شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان سەختر دەبێت، چەکدارانی دیمەشق دەیانەوێت ئەمشەو حەسەکە و کۆبانێ بگرن ،وتەبێژی هەسەدە دەڵێت، هەموو شتێک لەپێناوی گەلەکەمانەدا دەکەین یان ژیانێکی شکۆمەندانە یان شەهیدبوون، شانبەشانی هەسەدەش گەنجانی رۆژئاوای کوردستان چەکیان هەڵگرتووە و بەرگری لە حەسەکە و کۆبانێ دەکەن.
شارەزایانی بواری خۆراک ئاماژەیان بەوە کردووە کە وازهێنان لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات.
پارێزگاری دهۆک دەڵێت، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما پشووی سەرتاسەریان لە پارێزگای دهۆک راگەیاندووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٦٩٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٨٠ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بۆ پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان و دژی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکان هاوڵاتییان لە هەولێر و سلێمانی هاتنە سەرشەقام و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی شاری سلێمانی دەکات، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، لە پێناو سەلامەتی گیانی شۆفێران، هەر یەک لە رێگاکانی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ و دۆڵەمیران ئێستا بەربەست کراون.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رووبەڕووی هێرشی تووندی گروپی چەکدارە تووندڕەوەکان بووەتەوە کە ئامانجیان شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردە.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع رایگەیاند، دەبێت مافی کورد پارێزراوبێت لە چوارچێوەی سوریایەکی یەکگرتوودا.
بەرپرسی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، "هەموو شتێک لەپێناو گەلەکەمان دەکەین، لەبەردەم دوو بژاردەداین، یان ژیانێکی بە شکۆ دەژین، یان شەهادەتێکی سەربەرزانە هەڵدەبژێرین".
سیناتۆرێکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر هێزەکانی سوریا بەردەوام بن لە پێشڕەوی بەرەو باکور و رەققە ئەوا سزاكانی سەر دیمەشق دەگەڕێنینەوە و زیانی هەمیشەییش بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سوریا دەگات.
بەرگرى شارستانى سۆران دەڵێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هاتووچۆکردن لە رێگاکانى سۆران بۆ (مێرگەسۆر، چۆمان، خەلیفان و سیدەکان) رابگرن و بۆ کارى پێویست و لەناکاو نەبێت لە ماڵەکانتان بمێننەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، دەسەڵاتیان داوەتە سەرۆکی زانکۆکان بۆ ئەوەی بەپێی دۆخی کەشوهەوا بڕیاری پێویست لەبارەی دەوامەوە وەربگرن. هاوکات زانکۆی سەڵاحەدینیش دەڵێت، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی تەنها لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە پشووە.
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارین و سەرمایەی رووی لە ناوچەکە کردووە بریاریاندا، سبەی سێشەممە لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سەربە پەروەردەی هەولێر پشووی فەرمیە.
موقتەدا سەدر، پەیامێکی سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنییەکانی سوریا بڵاوکردەوە و هۆشداری لە مەترسیی شکانی زیندانەکان و ئازادبوونی زیندانییە مەترسیدارەکاندا.
بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر، هەریەک لە پەروەردەی گشتیی گەرمیان و سۆران، سبەی سێشەمیان لە ناوەندەکانی خوێندن کردە پشووی فەرمی.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق واژۆ کۆکراوەتەوە دژی ناردنی مووچە بۆ هەرێم و لایەنێکی کوردیش واژۆی کردووە.
بەشێک لە چالاکوان و هاوڵاتیان لە سلێمانی بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان هاتوونەتە سەر شەقام و دژی هێرشەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی.