شاندی ئیمراڵی: سەردانی ئۆجەلانمان کرد و دیدارێکی باشمان لەگەڵیدا کرد
شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی دوای دیدارێکی دوو کاژێر و نیوی لەگەڵ ئۆجەلان دەڵێت، ئۆجەلان هیوای چاکبوونەوەی بۆ سری سورەییا ئۆندەر خواستووە و جەختیکردووەتەوە کە هیوای زۆری بە پرۆسەی ئاشتی هەیە.
وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی وەزیری بەرگری ئەمریکا دەکات، دوای ئەوەی راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە وردەکارییەکانی هێرشەکەی مانگی ئازاری بۆ سەر یاخیبووانی حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران لە یەمەن لە گروپێکی پەیام ناردندا بڵاوکردەوە کە هاوسەرەکەی و براکەی و پارێزەری کەسیی خۆی لەخۆگرتبوو.
نووسینگەی سیستانی رایگەیاند، بە داخێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکانمان پێگەیشت، کە پێگەیەکی رۆحی بەرزی لەنێو زۆرێک لە گەلانی سەر زەویدا هەبوو و رێزێکی زۆری لەلای هەمووان هەبوو.
بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێم رایگەیاند، زانکۆی کامبرج لێکۆڵینەوەکانی لەسەر کەلـلەسەری شاندەر زێد تەواو کردووە و لە داهاتوودا دەیگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ ١٩ کەس بەرزبووەوە.
سهرۆكی رووسیا یاسای پهسهندكردنی رێككهوتننامهی هاوبهشیی نێوان رووسیا و ئێرانی بۆ بههێزكردنی پهیوهندییه سیاسی، ئابووری و سهربازییهكان واژۆ كرد.
دوای ئەوەی دۆخی تەندروستی ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی دەمپارتی بەهۆی نەخۆشی دڵەوە تێکچوو رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
بۆ یەكخستنی سیستمی مووچەی موچەخۆرانی عێراق، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای هەمواركردنەوەی یاساكان دەكات.
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی باسی مووچەکراوە و وتیشی، هەردوولایان لەسەر پڕۆژەی هەژماری من رێککەوتون.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دانی نا بە قاچاخچێتی نەوت لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت، لە کوردستان نەوت بە قاچاخ دەفرۆشرێت.
پارێزگاری پێشووی کەرکوک لەسەر سکاڵاکانی ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە بەغدا دەستگیرکرا تا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت و هەروەها، هەژار کاکەیی، پارێزەر دەڵێت، ئومێد محمد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی راکان جبوری جوڵاندووە.
نرخی دینار بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووی کەرکووک رایگەیاند، "دەستگیرکردنی راکان جبوری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەسەر سکاڵاکانی ئێمەیە کە بەدرێژایی سێ ساڵ زۆرترین سکاڵامان داوەتە دەست دادگا و دەستەی دەستپاکی عێراق".
وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، دەستدەکەن بە قۆناغی سێیەمی تۆمارکردنی بیمەی تەندروستی و هەروەها، سوودەکانی سیستەمی نوێی بیمەی تەندروستی بۆ ئەو کەسانە ئاشکراکرد کە پلانەکە دەیانگرێتەوە و دەشڵێت، داشکاندنی ٪٩٠ لەخۆدەگرێت.
پارێزگاری پێشووی کەرکوک لەسەر سکاڵاکانی ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە بەغدا دەستگیرکرا تا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق، دەستپێکردنی بەرنامەی ناردنی خوێندکاری بەتوانای بۆ دەرەوەی وڵات و دابینکردنی پێداویستییە داراییەکانیانیان راگەیاند، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی زانکۆ لە عێراق تاوەکو دامەزراوەکانیان بتوانن هاوبەشی نێودەوڵەتی کاریگەریان هەبێت لەسەر ئاستی ئاڵوگۆڕی کولتووری و توێژینەوەی زانستی هاوبەش.
بەرپرسی ئۆفیسی دەم پارتی دەڵێت، شاندی دەم پارتی بۆ چاوپیکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بەرەو ئیمڕاڵی بەڕێکەوتن و جێگری سەرۆکی دەم پارتیش دەڵێت، سەرکردایەتی حزبەکەیان کۆدەبێتەوە لەسەر پرۆسەی ئاشتی.
هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە رایی کردنی مامەڵە بە بریکارنامە (وکالة) لەبەڕێوەبەرایەتیەکەیان دەوەستێت کاری پێناکرێت کە ئەمە دوورە لە راستییەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانـی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد بە مەبەستی هاندانی کارمەندانی پەروەردەیی و راوێژکارانی پەروەردەیی کە لە گوند و ناوچە دوورەدەستەکان کاردەکەن بە شێوەیەک کە کار لەوێ سەرنجڕاکێشتر و بەردەوامتر بکات.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو خوازیارانی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانكۆ حكومییەكانی هەرێم تاقیكردنەوەیان ئەنجامدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئێستا ئەنجامی تاقیکردنەوەکان راگەیەندرا.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایکردووە، روسیا رەنگە رۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە دانوستانەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا.
بەغدا دوو رۆژە دەستی کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار و حکومەتی کاربەڕێکەریش تا ئێستا نەیتوانیوە لیستی مووچە ئامادە بکات و بڕیارە ئەمڕۆ ئامادەکردنی لیستەکە تەواو بکات و تا سبەینێ بینێرێت بۆ بەغدا.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەێندراوێکدا وتی، بەردەوامن لە تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمێتری هێزە ئەمنییەکان.
ماوەی زیاتر لە چەند مانگێکە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، تووشی نەخۆشییەکی سەخت ببوو و کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی رۆما لەژێر چاودێری چردابوو ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٨ ساڵێدا کۆچی دواییکرد.
راوێژکاری دارایی سودانی رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران دەستەبەر کراوە و هیچ گرفتێکی بۆ دروست نابێت و هاوکات تێچووی پڕۆژەکانیش دابین کراوە، وتیشی، تێچووی مووچە و پڕۆژەکان ١٦٠ ترلیۆن دینارە و بودجەی عێراق لە خراپترین حاڵەتیشیدا دەتوانێت ئەو بڕە پارەیە دەستەبەربکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دەستیکرد بە جێبەجێکردنی سێ پڕۆژەی ستراتیژی لە پارێزگای زیقار.
یەكەی وزەی ئەمەریکا ئاشكرایدەكات، عێراق دووەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان دوای چین لە پەرەپێدانی بۆریە نەوتیەكانی.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی وتی، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی شەشی ئەمساڵدا پێکدەهێنرێت.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
دوای ئاگربەستێکی دوو رۆژی لە شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، سەرۆکی ئۆکرانیا پێشنیار دەکات ئاگربەستەکە درێژبکرێتەوە بۆ ٣٠ رۆژ و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، هیوادارە لەم هەفتەیەدا روسیا و ئۆکرانیا بگەنە رێکەوتن.