شاسوار عەبدولواحید: داواکارین گیانلەدەستدانی خامنەیی بکرێتە دەرفەتی گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و کۆتاییهێنان بە گرژییەکان
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی وڵات بە رووی هەموو گەشتە هاتوو و چوو و تێپەڕبووەکاندا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکە.
سەرەتای مانگی ٣ـیە و هێشتا حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیارەکەی مانگی دووی رادەستی بەغدا نەکردووە، بەپێی زانیارییەکانیش هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی مووچەی هەرێم تەواوبوون.
دارایی هەرێم دەڵێت، هەر خانەنشینێک ژمارەی کەسیی بێهاوتای نەبێت ناتوانرێت دۆسیەکەی بخرێتە ناو سیستمی خانەنشینییەوە و بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی بۆ ناکرێت.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پرسە وماتەمینی خۆی ئاڕاستەی ئێران دەکات بەهۆی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و دەڵێت، "داواکارین گیانلەدەستدانی خامنەیی بکرێتە دەرفەتی گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و کۆتاییهێنان بە گرژییەکان".
وتەبێژی مۆلیدە ئەهلییەکان دەڵێت، هاوڵاتیان دەیانەوێت مۆلیدەكان بخەینەوە كار بەڵام بەرپرسان رێگەیان پێنادەن.
سەرۆکی یەکێتی لەبارەی مردنی عەلی خامنەیی لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەداخەوەین بۆ مردنی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی دیاری جیهانیی ئیسلامی".
ئەمریکا و ئیسرائیل بە چەند بۆمبێک کۆتاییان بە نزیکەی ٣٧ ساڵ لە حکومڕانی عەلی خامنەیی هێنا، دوای کوژانی خامنەیی رێبەری نوێی ئێران چۆن دەستنیشان دەکرێت؟
سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی مردنی عەلی خامنەیی دەڵێت، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کوژرانی سەماحەتی رابەری ئێران عەلی خامنەییم پێگەیشت، ژیانی لەپێناو گەلەکەی بەخشی و داوا دەکەن کۆتایی بهێنرێت بە شەڕی ئێران.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەڵێت، بە توندی سهركۆنهی ئەو هێرشانە دەکەن کە شارەکانی عێراق دەکەنە ئامانج، ئەو هێرشانەش شەرمەزار دەکات کە کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردوهتە ئامانج و بە کردەوەیەکی قبوڵنەکراوی دەزانێت کە گرژییەکانی ناوچەکە گەورەتر دەکات
پاش پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی عەلی خامنەیی و چەند فەرماندەیەکی باڵای دیکە، بەگوێرەی دەستووری وڵاتەکە ئەنجوومەنێکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ئێران پێکهێنرا، تاوەکو ئەو کاتەی ئەنجومەنی شارەزایان رابەرێکی نوێ هەڵدەبژێرێت.
دوا جار ئەمریکا و ئیسرائیل کەسی یەکەمی ئێران (عەلی خامنەییان) بە ئامانج گرت کە لە ساڵی ١٩٨٩ـەوە لە پۆستی رابەری بالای ئێراندایە و سوپای ئیسرائیلیش بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا ٣٠ بۆمبیان بەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی خامنەیی لە تاران خستەخوارەوە و لە یەکەم هێرشدا کوژرا.
دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ٢٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٧١ هەزار دینارە.
حکومەتی عێراق بەهۆی مردنی عەلی خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە و سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری وڵات راگەیاند.
بەهۆی راگرتنی گەشتەکانەوە ژمارەیەک عەمرەکاری هەرێم رێگەی گەڕانەوەیان لێگیرا، وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێم دەڵێت، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، بەڕێگەی وشکانی ژمارەیەک عەمرەکاری هەرێم دەگەڕێنرێنەوە.
راوێژکاری پێشووی خامنەی، لە یەکەم دەرکەوتنی دوای کوژرانی خامنەی دەڵێت، "ئەمریکا و ئیسرائیل دڵی گەلی ئێرانیان سوتاند، ئێمەش دڵی ئەوان دەسوتێنین و هێزەکانمان توندتر وەڵام دەدەنەوە، ئهنجومهنی سهركردایهتی كاتیش بهپێی دهستور بهم نزیكانه پێكدههێنرێت".
دۆناڵد ترەمپ، هۆشدارییەکی پێشوەختە و تووند دەداتە ئێران و دەڵێت، ئەگەر ئێران هێرش بکات، ئەوا ئەمریکا بە هێزێک وەڵامی دەداتەوە کە هەرگیز پێشتر نەیانبینیبێت.
دوای شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە ئەمە بەرزترین ئاستی خۆیەتی لە ماوەی مانگەکانی رابردوو.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە و یەكگرتن و یەكڕیزی گرنگ و پێویستە، بەتایبەت لەگەڵ پارتی.
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، لە راگەیەندراوێکدا، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی جیهانی ئیسلامی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و سێ رۆژ ماتەمینی لە عیراق راگەیاند.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران مردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی پشتڕاستکردەوە و حکومەتی ئێران ٤٠ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی فەرمیدا کە لە هەژماری خۆی لە تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، مردنی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاند.
سهرۆك كۆماری توركیا نیگهرانی خۆی له هێرشهكانی ئیسرائیل و ئهمریكا بۆسهر ئێران دهردهبڕێت و دەڵێت، ئهو هێرشانه پێشێلكردنی ئاشكرای سهروهری ئێرانن.
کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بڵاو کرایەوە، کە تێیدا دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت، هەروەها دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان دەدرێت.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دیدارێکی لەگەڵ رۆژنامەنووسان ئەنجامدا و چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی و پێکهێنانی حکومەتی ئاشکرادەکات.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ ئێران لە رێککەوتن نزیکبوون بەڵام پاشگەزبووەوە و دەشڵێت، ئێران هەرگیز نیەتی رێککەوتنی نەبووە.
لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان بەشی شەش مانگ خواردن و شتوومەکی پێویست بەردەستە، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمیش دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، "مەترسی لەسەر نەبوونی خۆراک نییە".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، "ئیدانەی هێرشكردنە سەر ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین" و دەشڵێت، ئامانجی ئەو هێرشانە كێشكردنی عێراقە بۆ ناو ئەو شەڕەی لەناوچەكە هەیە.
پارچەیەك مووشەك لە گەڕەكی منارەی چۆلی هەولێر بەر ماڵێك كەوت و بەپێی زانیارییەکان جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەریەکە لە وەزیری بەرگری و فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ناوچەکە رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە و داواش دەکات دیالۆگ لە پێشینەی کارەکاندا بێت و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان بۆ دەستەبەرکردنی کردەوەی بەرپرسیارانە و دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز و مەترسی خستنە سەر ئاسایشی ناوچەکە.