دواین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی شەش و تەوتینی مووچە
بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکی عێراق بۆ بەدواداچوون لەسەر پرسی بەبانکیکردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ سەردانی هەرێم بکات. چاوگێکیش دەڵێت، بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکان بۆ سەروو ١٠٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە و ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی مانگی رابردووش ئامادەیە.
بازرگانی عێراق دەڵێت، کاردەکەن لەسەر میکانیزمێک بۆ ئاسانکردنی هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و دەشڵێت، پاڵپشتی دارایی بۆ ئاسانکردنی هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان دەکەن.
تهنیا سێ رۆژ ماوه بۆ ئهو وادهیهی كه دیاریكراوه بۆ خۆتۆماركردن له فۆرمی ئهلیكترۆنی پسووڵهی خۆراك، بهرێوهبهری پسوولهی خۆراكی ههولێریش دهڵێت، هیچ بهڵێنێكیان پێ نهدراوه بۆ درێژكردنهوهی وادهی پركردنهوهی فۆڕمی ئهلیكترۆنی.
ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق هاوردەکردنی ترێ و هەنجیری بۆ ماوەی یەک مانگ قەدەغەکردووە و لە هەرێمی کوردستانیش باج خراوەتەسەر هاوردەکردنی هەنجیر.
ئاسایشی ههولێر دەڵێت، ژنێكیان دهستگیركردووه كه ههڵساوه به ئهنجامدانی چهند تاوانێكی دزیكردن، بهتایبهت لهو كهسانهی كه تهمهنیان گهورهیه و بهساڵاچوون.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان نەخشەی ئابووریی عێراق دەگۆڕێت و دەیکاتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانیی ناوچەکە و دەیان هەزار هەلی کاریش دەڕەخسێنێت.
لە ئاکرێ کەسێک بۆ بەدەستهێنانی پارە، سیحر و جادووی بۆ پیاو و ژنان کردووە و هەڵیخەڵەتاندوون، پۆلیس دۆزییەوە و دەستگیری کرد.
بهگوێرهى نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستایان، تەنها لەدەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەیە، بهگوێرهى قۆناغبەندی مامۆستایان لەسەرجەم قۆناغەكانی خوێندندا.
لە سبەینێوە ناونووسین بۆ تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى (placement test) لە زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکات و ئەو کەسانەی خوازیارن سێ رۆژیان لەبەردەستە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە بەرواری ٩ـی مانگی داهاتوودا تیروپشک دەکرێت بۆ ژمارەی کاندید و هاوپەیمانی و حزبەکان بۆ بەشداری لە پەرلەمانی عێراق.
چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، ماوەی زیندانییەکەی ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس و چالاکوان شەش مانگ درێژکرایەوە و بەوهۆیەوە ئومێد بەرۆشکی مانی لە خواردن گرتووە، سەنتەری میترۆش نیگەرانە و داوای ئازادکردنی دەکات.
قائیمقامییەتی رانیە دەڵێت، بەهۆی ریکلامکردن بۆ بەرهەمەکانیان بەشێوەیەکی دوور لە بنەما زانستییە پزیشکییەکان و نەبوونی پسپۆڕی خۆراک، کارگەیەکی چەرەسات و دروستکردنی شیرینییان داخست.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، لیژنە تازە پێکهێنراوەكەی پەرلەمان لەبارەی دیموکراسی تورکیا و چارەسەرکردنی پرسى کورد دوای چەکداماڵینی پەکەکە، لە سەرەتای مانگی ئابەوە دەست بە کارەکانی دەکات.
چاوگێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەت دەستیکردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ مووچەی مانگی شەش، وتیشی هێشتا هەرێم نەوتی رادەست نەکردووە بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بەرزبووەتەوە بۆ سەروو ١٠٠ هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنووری حاجی ئۆمەران، لە میانی کێشیەکی کۆمەڵایەتیدا، کەسێک هاوسەرەکەی و خوشکی هاوسەرەکەی و خەزووری بریندارکرد و هەڵهات.
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، لەکاتی دواکەتنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە فەرمانگەکانی میری کە هۆکاری دواکەتنەکە خودی هاوڵاتیەکە نەبێت، بەڵکو فەرمانگەی میری (بەڕێوبەرایەتییەکانی هاتوچۆ) بێت، ئەوا نابێت رووبەڕووی هیچ پێبژاردن و سزایەکی دواکەتن ببێتەوە.
دوای ئەوەی بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبووەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٣٩ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، لە رێگای هاتن بۆ کەلار لەسەرتایی گوندی بەرلوت بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.
ئەمڕۆ لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی جگەر یان ڤایرۆسی جگەر دەستنیشانکراوە، کە یەکێکە لە نەخۆشییە کوشندە گوازراوەکان و ساڵانە لە سەرانسەری جیهاندا زۆرترین کەس بەهۆیەوە دەناڵێنن.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەمڕۆ مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان نزمدەبێتەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، پلەی گەرما لە دوو پارێزگای وڵاتەکە دەگاتە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، لە ماوەی دوو رۆژدا وردبینی لە ناوی کاندیدەکان تەواودەکرێت و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن.
شاندێكی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەولێر، بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكان گەیشتنە هەولێر، بەر لە گەیشتنیان، سێ درۆن لە سنووری هەولێر و کەرکوک کەوتنەخوارەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٤٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٣ هەزار دینارە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندێکی سنووری حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی کەمێک جێگیرە.
لیژنەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوریا کە بە ئەنجومەنی گەل ناودەبرێت دەڵێت، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت و ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنەکەش زیاد دەکریت بۆ ٢١٠ کورسی.
بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، عەتوان عەتوانی وەک پارێزگاری نوێی بەغدا دەست نیشان کرا.
شاندێکی بەغدا گەشتوونەتە هەرێم و راپۆرتی خۆیان لەسەر توانای کێڵگە نەوتییەکان و داهاتی ناوخۆی هەرێم ئامادە دەکەن، سەبارەت بە مووچەی مانگی شەشیش بەغدا پارەکەی ئامادەکردووە و چاوەڕێی رادەستکردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی ئەو مانگەیە بەڵام تائێستا هەرێم رادەستی نەکردووە.