نەوەی نوێ: هەرێم پێویستی بە چالاککردنی پەرلەمان و دامەزراوە نیشتیمانییەکانە نەک دیوەخان و بارەگای حزبی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، هەڵوێستی سیاسی و بڕیاری دروست دەتوانێت شەرعییەت و سومعەی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە. دەشڵێت، هەرێم پێویستی بە چالاککردنی پەرلەمان و بەهيزکردنی دامەزراوە نیشتیمانییەکان هەیە، نەک دیوەخان و بارەگای حزبی.
بڕیارە سبەی وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شەشی خانەنشینان دابەشبکات، لە کاتێکدا هێشتا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی دابەش نەکردووە.
دوای ئەوەی سەرۆکی پارتی داوای لە لایەنە سیاسییەکان و لەنێویشیاندا نەوەی نوێ کرد، کاتژمێر ١١ لە پیرمام ئامادەبن، چەند لایەنێک بەڕێکەوتن، بەڵام نەوەی نوێ رایگەیاند بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی حیزبی لەو شێوەیە ناکات.
وهزیری بهرگری عێراق بڕیاریدا بهشداریكردنی ئهفسهران و كارمهندان له كۆبوونهوه سیاسییهكان قهدهغه بكات.
وەزارەتی تەندروستیی سعودیە دەڵێت، لە کاتی ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج، بەهۆی گەرمای بەتینەوە ٢٥ حاجی دۆخی تەندروستییان تێکچووە و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرماش لە بەرزبوونەوەدان و ١ بۆ ٢ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی بەرزدەبنەوە.
دوای بڕیارەکەی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نابێت رادەستنەکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی ببێتە هۆکاری خەرجنەکردنی مووچە.
لە دەربەندیخان ماتۆڕسکیلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٩١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار نزمبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی دەڵێت، سبەینێ بە هۆی کاری نۆژەنکردنەوەی تۆڕی پەستان بەرز و نزمی هاوبەشانی کارەبا لە پۆلی ماڵ و خاوەن دوكانەکان و شوێنە بازرگانیەکان له ناو سهنتهری بازاڕی شاری سلێمانی بەتایبەت ئەوانەی كه دەكەونه سەر فیدەرى ٣٠٣ـی مساعد بێ کارەبا دەبن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای لە حکومەتەکانی جیهان کردووە هەموو تامەکانی تووتن و بەرهەمە نیکۆتینییەکان قەدەغە بکەن.
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، لە رێكەوتن لەگەڵ ئێران نزیكبونەتەوە و ئاشكراشیدەكات، رەنگە لە دوو رۆژی داهاتوودا ئاگر بەستی غەززە رابگەیەنن.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، رێژەیەکی زۆر هاوڵاتییانی بەغدا و بەسرە و نەینەوا لەگەڵ بەشێکی زۆری خوێندکارانی زانکۆکان کارتی بایۆمێتریان نوێکردۆتەوە.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، کە ئەویش پیاوێکی دانشتووی ناحیەی بۆسکێنە لە سنووری رانیە و تەمەنی ٢٩ ساڵە.
دوای ئەوەی سەرۆکی پارتی داوای کۆبوونەوەی کرد لە لایەناکان جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی حزبی ناکەن لە بارەگای هیچ لایەنێک، دوای رەتکردنەوەی بەشداریکردنی نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەکە بەشی زۆری لایەنەکانی دیکەش رەتیان کردەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.
یوتیوبی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاککرا و لایڤێکی بیتکۆینی لەسەر پەخشکرا، بەهۆی ئەوەوە چەناڵەکە بە یەکجاری راگیرا.
حکومەتى عێراق رۆژانى پشووى جەژنى دیارى کرد و پشووەکە لە رۆژی پێنجشەممە ٥ـی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات تا رۆژی سێشەممە ١٠ـی حوزەیران.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگای پشتێنەی کەرکوک کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی فۆرمی خۆراک لە هەرێمی کوردستان کاراکرا، وەزارەتی بازرگانیی عێراقیش دەڵێت، لە ئێستادا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن فۆڕمی خۆراکەکانیان بەئەلیکترۆنی بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم، سەبارەت بە رێگریکردن لە ئەگەری روودانی سوتانی ئۆتۆمبێل دەڵێت، لە کاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، نابێت چەند کەرەستەیەک لەناو ئۆتۆمبێلدا بە جێبهێڵدرێن وەک ، بتڵی ئاو، چاویلکە، چەرخ و بۆن.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی حیزبی ناکەن لە بارەگای هیچ لایەنێک جگە لە پەرلەمان.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، کوا داهاتی فرۆشتنی بە قاچاغی نەوت کە رۆژانە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل دەفرۆشن و ١٧ مانگە یەک دینارتان خەرج نەکردووە بۆ خەڵک کوا لەکوێیە و چیتان لێکرد؟
شانەی ئەمنی عیراق دەڵێت، لە رێگای فڕۆکەی F-16ـەوە، شەش تیرۆرستیان لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین لەناو بردووە.
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ٢٤ هەزار مێگاوات کارەبا، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکیدا ئەنجام دەدەن.
بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوەوە نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان هێلانەکانی ساڵانی رابردوویان جێهێشتووە و چوونەتە چەند دورگەیەکی دیکەی ناوچەکە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بڕی ٢٠ بۆ ٥٠ ملیۆن دینار قەرز دەدرێتە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەرێنەوە بۆ عێراق.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە پیرەمەگروون نزیک مزگەوتی هەمزە ئاغا، بە بەرد لێیدرا و بەهۆی قووڵی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا، وتیشی، تۆمەتبار دراوسێی کوژراوەکە بووە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات تا دهتوانن له رێگای شاخی ئهزمەڕهوه هاتووچۆ بكهن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەپۆلی خۆڵبارین کۆتاییهاتووە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.