چاودێری کۆمەڵایەتی عێراق: مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی تا کۆتایی ئەمساڵ دەستەبەرکراوە
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵیت، بەرپرسانی حەماس وتویانە کە وەڵامیان بۆ ئاگربەست ئەرێنییە و یارمەتیدەردەبن بۆ راگرتنی شەڕ و پێداچوونەوە بە ئاگربەستە ٦٠ رۆژییەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەکەن و دەشڵێت، حەماس وتویەتی کە دەیانەوێت ئاگربەستەکە درێژتر بکرێتەوە.
کۆمپانیای نەوتی زیقار دەستپێکردنی پلانی بەرهەمهێنانی یەکگرتووی راگەیاند بۆ پەرەپێدانی چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە پارێزگاکەدا، کە سێ کێڵگەی ستراتیژییان تێدایە کە بریتین لە ناسریە، سەباح و غەرەف و دەشڵێت، حەوت بیری نوێ لە کێڵگەی ناسریە بەسترانەوە، ئەمەش بەشداربووە لە زیادکردنی بەرهەمهێنان لە ٥٢ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، مووچەى چاودێرى کۆمەڵایەتى تا کۆتایی ئەمساڵ دەستەبەرکراوە و زیاتر لە سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار منداڵ چاودێرى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە و دەشڵێت، ١٥٠ هەزار خوێندکار بەهۆی ئەو یارمەتیی هاندانەوە گەڕاونەتەوە قوتابخانە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە رێگایی گەلی عەلی بەگ رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی رۆژی یەکشەممە لە بانکی ناوەندی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەفسەر، پلەدار، پێشمەرگەکان کە لە پڕۆسەی هەژماری من بەشدارن، بۆ رۆژی دووشەممە دواخراوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە دەڵێت، لە نزیک بەنداوی سماقوڵی لە سنووری کۆیە منداڵێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار دەڵێت، لەبەر ئەوەی لە رۆژژمێری حکومەتی ماوەبەسەرچوو ٥ـی تەمموز پشووە، بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ رۆژی شەممە سەرجەم تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دوادەخرێت.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای ههولێر دەڵێت، دوای كوژرانی هاوڵاتیهكی تهمهن ٣٩ ساڵ كه شۆفێری تاكسیه، هێزهكانیان توانیان لهماوهی چهند كاتژمێرێكدا تۆمهتباری سهرهكی دهستگیربكهن و لهئێستاشدا پهڕاوی لێكۆڵینهوه بۆ روداوهكه كراوهتهوه.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە، سبەی شەممە ٥ـی تەمموز پشووی فەرمیی دەبێت و دوو سبەی دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی لە رێگەی وشکانییەوە ئێرانیان بەجێهێشت و گەڕانەوە بێ ئەوەی بتوانن بچنە ناو وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.
بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، بهكارهێنانی كارتی نێودهوڵهتی ڤیزه و ماستهركارت له دهرهوهی عێراق دهتوانرێت بهكاربهێندرێت، كارتی نیشتمانیش كه بۆ هاوڵاتیان دروستدهكرێت تهنها لهناوخۆی وڵات بهكاردههێندرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ شەممە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە نزیک نەخۆشخانەی شار بە ئاڕاستەی پردی کۆبانێ دادەخرێت و کاری قیرتاوکردن تێیدا دەستپێدەکاتەوە.
وەزیرى دادى عێراق دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە کێشەى مووچەى هەرێم چارەسەر بکرێت و هەڵوێستەکانی لەبارەی پرسەکەوە ئەرێنی بوون.
وتەبێژی کەجەکە بە ئاژانسێکی ئەمریکی وت، لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ی مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، یەکەم گرووپی پەکەکە لە سلێمانی چەكەكانیان دادەنێن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا و دەست بەسەر ٤٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا.
کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت، گرفتى تۆمارى گەنمى جوتیارانى سنوورى ناحیەکانى باوەنور و شێخ تەوێل چارەسەرکرا.
تەندروستی سلێمانی ئاماری لەدایکبوونی منداڵانی بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، زیاتر لە ٨٠٠ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایکبوون و ١٥ حاڵەتی لەدایکبوونی دوانەش تۆمارکراوە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هاوڵاتییەک دوای ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانی چووەتە پارک و دواتر گەڕاوەتەوە بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی، لە پشتەوە چەقۆی لێدراوە و دەستەجێ گیانیلەدەستداوە.
دەزگای گشتی کاروباری مینی هەرێم دەڵێت، زیاتر لە ٤٠ مین لە سنووری چۆمان لەناوبران کە بۆ یەكێك لە کێڵگە مینە هەرەمەترسیدارەکانی هەرێم دەگەڕێنەوە.
دوای ئەوەی لە ١٣ی حوزەیرانی مانگی رابردوودا، بە هۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل فڕۆكەخانەكانی ئێران داخران، لەئێستادا بە رووی گەشتیاراندا کرانەوە و وڵاتەکە گەشتی ئاسمانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەستپێكردەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وادەی تۆمارکردنی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک تا سەرەتای مانگی هەشت درێژکرایەوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی دەڵێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە ئۆسڵۆ بەڕێوەبچێت.
پۆلیسی راپەرین دەڵێت، لە ناحیەی چوارقوڕنە سێ کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران و یەکێکیان دانی بەوەنا کە پێشتر ئۆتۆمبێلی پووری خۆی دزیووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی هەنگاوەکانی تۆمارکردنی سیستمی سۆلەر(وەرگرتنی وزەی کارەبا لە تیشکی خۆر)ـو هەموو رێوشوێن و پێداویستییەکانـی بڵاوکردەوە.
لەسەر شەڕەكەی دوێنێی سنووری خەبات، ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئەو شەڕە لەسەر زەوی و زار بووە و چەند کەسێکیش کە بەشداربوون لە شەڕەکەدا و چەکیان بەکارهێناوە، دەستگیركران.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٤٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی دوێنێ ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، دووبارە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
بازرگانی عێراق دەڵێت، ١ی ئاب دوا وادەی پڕکردنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراکی هاوڵاتییانە و پێویستە بە زووترین کات داتاکانیان نوێ بکەنەوە، بە پێچەوانەوە بەشەخۆراكەكەیان دەبڕدرێت.
رێکخراوی کەشناسی جیهانی دەڵێت، تا ئێستا بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لە ئەوروپا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٠ کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.