لایەنە سیاسیەکان لەسەر ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی چیان وت؟
سەرۆکی پارتی لەگەڵ سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.
ئەمڕۆ ١٢٧ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان لەلایەن میقداد مەتحەت بەدرخانەوە تێدەپەڕێت کە لە ساڵی ١٨٩٨ دەرکرا و لەو بارەیەشەوە بەشێک لە کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان پەیامیان بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەر خانەنشیانی لەدایکبووی ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٥٠ ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە سەردانی بانکی عەنکاوە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی بانکەکانیان لە چوارچێوەی پرۆژەی ‘هەژماری من.’
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێڕاق دژی یاسای ئیمتیازاتی پاسپۆرتی دیبلۆماسی لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی گەرمیان رایگهیاند، سێ كهسیان بهتۆمهتی دزینی ٢٢ مسقاڵ زێڕ دهستگیرکرد.
ئاسیاسێڵ بە سەرکەوتوویی سیستەمی پشتگیریکردنی کارەکان (BSS)ی نوێکردەوە و پابەندییەکانی بە پێشخستنی تۆڕەکەی و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران دووپاتدەکاتەوە.
بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئەوقافی دهۆک، ڕێوەڕەسمی پرسە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە، کرایە ڕۆژێک و بڵاوکردنەوەی وێنەی مردوو و ڕێوڕەسمەکەش بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێممان رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرا".
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، کە بڕەکەی ٤٨ ملیار و ٢٠٥ ملیۆن ٧٦٥ هەزار دینارە.
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، ٢٦ـی ئەم مانگە کۆنفرانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە سوریا دەبەستن.
زیندانییەکی چاکسازی گەورانی سلێمانی هەڵهات، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئارتی لەکاتی مۆڵەتی خۆیدا رۆیشتووە و نەگەڕاوەتەوە.
یەکگرتووى ئیسلامى بۆ ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە سەرجەم رۆژنامهنووس و راگەیاندکاران دەکەین کە لە پێناوی گەیاندنی دەنگی راستەقینەی گەلەکەمان خەبات دەکەن".
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دووپاتی کردەوە کە پلانی کشتوکاڵی گەیشتووەتە سێیەم ئاودێری لە کۆی پێنج ئاودێری بۆ وەرزی زستان، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە پلانی ئەمساڵ دەبێتە هۆی بەدیهێنانی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا.
جێگری سەرۆکی هەرێم لەیادی رۆژنامەگەری کوردیدا رایگەیاند، لەم یادەدا جەخت دەکەینەوە کە ئەرکی حکومەت و دامەزراوەکان، جێبەجێکردنی یاسا و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ ئازادی کاری رۆژنامەنووسی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا رایگەیاند، بە رێزەوە یادی شەهیدانی رۆژنامەگەريی كوردستان و هەموو ئەوانە دەکەینەوە کە لەپێناو گەیاندنی راستی و خزمەتی کۆمەڵگەدا، قوربانییان داوە.
بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی بنێردرێت بۆ بەغدا و چاوگێکیش لە وەزارەتی دارایی وتی، بەهۆی ئەوەی ئامادەکردنی لیستەکە دوا کەوتووە پێشبینی دەکرێت تەمویلکردنی مووچەش دوابکەوێت لە وادەی دیاریکراوی خۆی.
جەحفەر مستەفا بۆ ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردستان رایگەیاند، "پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم رۆژنامەنووسان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان لە کاری رۆژنامەوانیی و میدیایی بۆ دەخوازم".
نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٣٥٥ دینار کەمی کردووە و هاوکات ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا رایگەیاند، میللەتەكەمان شایانی ئازادی زیاترە و ئازادی و دیموكراسیش پایەی سەرەكی شانازیمانە بە ئەزموونەكەمان لەسەرتاسەری جیهاندا.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک تاوەباران لە ناوچە سنووریەکان.
سەرۆكی حكومەتی کاربەرێکەر لە یادی رۆژی رۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی کوردستان رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە گشت رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم."
شاندی دەم پارتی سەردانی بارەگای کۆمەڵی دادگەرییان کرد لە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە و پرۆسەی ئاشتییان لە باکووری کوردستان تاوتوێکرد.
٢٢ـی نیسانی هەموو ساڵێک، ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردییە و ١٢٧ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت و رۆژی ٢٢ـی نیسانی ١٨٩٨ رۆژنامەی کوردستان یەکەم ژمارەی لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر لەلایەن مقداد مەدحەت بەدرخانەوە دەرکرا، کە یەکەم رۆژنامەی کوردییە لە مێژووی رۆژنامەگەریی کوردیدا.
نرخی زێڕ بەراورد بە رۆژی رابردوو گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٤٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیكەی ١٠٩ دۆلار بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ ١٦ سەنت دابەزی.
خواردنی میوە بەشێکی سەرەکییە لە خۆراکی تەندروستدا، یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری جەستە دەدات و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە، وەک نەخۆشی شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ ئەمەش بەهۆی ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامینەکانیەوە.
حوسییەکانی یەمەن کوژرانی ١٢ کەس و برینداربوونی ٣٤ کەسیان پشتڕاست کردەوە، کە بە وتەی خۆیان لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن ئەمە رووی داوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ژمارەیەک رێنمایی تایبەت بە وەرزی هاوین بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە وەرزی هاوین، نابێت هەندێک کەلوپەل لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێت.
دوای ئاگربەستێکی دوو رۆژی لە شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، سەرۆکی ئۆکرانیا پێشنیار دەکات ئاگربەستەکە درێژبکرێتەوە بۆ ٣٠ رۆژ و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، هیوادارە لەم هەفتەیەدا روسیا و ئۆکرانیا بگەنە ڕێکەوتن.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە چەند لیستێک بەشداریی دەکات.