دوو رۆژ پشووی فەرمی راگەیەندرا
حكومەتی ئەمریكا، سزای بەسەر كۆمپانیایەکی وڵاتی چیندا سەپاند بەپاساوی ئەوەی كۆمپانیاكە پەیوەندی بە پیشەسازی نەوتی ئێرانەوە ھەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، تۆڕێکی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەریان هەڵوەشاندووەتەوە، پێنج کەسیان دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ون کردووە یان تێکچووە بۆ دووبارە دەرهێنانەوەی پێویستە بگەڕێنەوە هەرێم.
حكومهتى عێراق بڕیاریدا رۆژی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووى فهرمى بێت، بهڵام ههموو فهرمانبهران ناگرێتهوه، هاوکات بەپێی زانیارییەکان، لهههرێمیش تهنها رۆژێك پشووه و بهههمان شێوهى عێراق سهرجهم فهرمانبهران ناگرێتهوه.
بۆ یەکەمجار و لەمساڵدا، لە پارێزگای کەرکوک دوو حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکران و چاوگێک لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە تووشبووەکان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەشیان دۆخی تەندروستی نا جیگیرە.
ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ کاتژمێر ١:٠٠ـی ئەمڕۆ هێڵی گەرمی ١١٥ـی بەرگری شارستانی دەوەستێت.
توێژینەوەیەکی ئەم دواییە ئاشکرایکردووە کە یارییە نەرمەکانی منداڵان (وەک ورچە پەڕۆینەکان) چەندین هێندە زیاتر میکرۆبیان هەڵگرتووە لە چاو کورسییەکانی توالێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات لە سبەینێوە پلەکانی گەرما روو لەبەرزبوونەوەدەکەن و دەڵێت زۆپاکانتان هەڵگرن و موبەڕیدەکانتان حازرکەن، دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و شەپۆلی سەرما کۆتایی دێت.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، رەتیکردەوە هێزەکانی وڵاتەکەی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بکشێنێتەوە و دەڵێت، "مانەوەی هێزەکانمان بەردەوام دەبێت".
پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٣٠دا نزیکەی ٢٠ ملیۆن گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکات کە ئەمەش ئەگەری هەیە ببێتە بەدیلی نەوت.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە و دەیەوێت بە رێگای ئەلیکترۆنی شایستە داراییەکانیان دابەشبکات.
بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی تر هەردوو شاندی باڵای دانوستانکارى پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆببنەوە، بە وتەی خۆیان کۆبوونەوەکە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێیە.
ئیدارەی ترەمپ هەرەشەی رێگری کردن دەکات لە زانکۆی هارڤارد لە وەرگرتنی خوێندکاری بیانی.
نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٤١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٥٧ دۆلار بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و سەنتێک زیادیکرد.
توێژەرانی زانکۆی تافتس ئاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان کەمی ڤیتامین K و تەندروستی مێشکدا هەیە.
ئەمریکا هێرشی ئاسمانی بەرفراوانی بۆسەر پێگەی حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامدا، لە بەرامبەریشدا حوسییەکان دەڵێن، لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ناوەستن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەدوو ئۆپەراسیۆندا دەستیگرت بەسەر بڕی ٢٠ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و لە رووبەڕووبوونەوەیەكیشدا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لەبارەی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنییەوە.
وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایگەیاند، هێڵی ئاسنین تەواوبكرێت دەتوانیت بەیانی لە سلێمانی نان بخۆیت بۆ كاركردن بچیت بۆ هەولێر.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر بارمتە ئیسرائیلییەكان ئازاد بكرێن كۆتایی بە جەنگی غەززە دێت، بزوتنەوەی حەماسیش دەڵێت، هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دیلە ئیسرائیلیەكان زۆر باشە، بەپێچەوانەی تەلئەبیب كە بەرامبەر بەدیلە فەلەستینییەكان ئەنجامی دەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، لە نزیک هەڵەبجە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، سێ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی دەڵێت، كۆبوونەوەكانییان لەگەڵ یەكێتی زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن.
هەرچەندە بەپێی رێککەوتنەکان دەبوو هەفتەی رابردوو لیستی مووچەی مانگی چوار و دەرخستەی کۆتایی مانگی سێ رەوانەی بەغدا بکرایە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر تا ئێستا نەیناردووە. وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەریش دەڵێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچە رەوانە دەکەن.
وزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هیزەکانیان لە غەززە و لوبنان و سوریا دەمێننەوە و نایانکشێننەوە، وەک فشارێکیش بۆسەر حەماس رێگە بە هیچ هاوکارییەکی مرۆی نادەن بچێتە غەززەوە.
دوای هۆشدارییەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانەوە کاردانەوەی دروستکرد و سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، كەس ناتوانێت پەرلەمانی كوردستان هەڵبووەشێنێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لە هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمەریکا پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم گفتوگۆ ناکەن. دەشڵێت، لەگەڵ واقع مامەڵە دەکەن نەک لێدوانی میدیایی.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەرگای دانوستانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کراوەیە و رۆژى شەممەش لە بەغدا بۆ ئەو بابەتە کۆدەبنەوە.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە دیداری سلێمانی دەڵێت، هیوادارە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت. سەبارەت بە مووچەش دەڵێت، زۆر ناخۆشە بابەتی مووچە ببێت بە هەواڵی مانگانە، لە وڵاتێکی وەکو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، نەدەبوو ئەمە بابەت بێت.
راوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ـی بۆ پەرلەمانی عێراق تا ئێستا ئاشکراکرد.