بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی: ئێمە ناتوانین دەرزی دژەگەستن بکڕین
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵا لە حکومەتی عێراقەوە، بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر پرسی مووچە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، سەردانی هەولێر بکات، دەشڵێت، بڕیارە جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بەشداربێت.
پسووڵەی خۆراكی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، تەنها چەند رۆژێكتان ماوە خێرا پسووڵەی خۆراك پڕ بكەنەوە. هاوکات داواش لە هاوڵاتییان دەکات ئەگەر خێزانێك دەناسن كەسانی پیر و پەككەوتە و نەخۆشیان هەیە، نەشارەزان لە پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراك، وەك ئەركێكی مرۆڤدۆستانە با ئاگاداریان بكەنەوە.
لە بەشێکی نەخۆشخانەکان کێشەی کەمی دەرمانی دژەگەستن بەردەوامە. بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانییش دەڵێت، ئەوان ناتوانن دەرمانی دژەگەستن بۆ نەخۆشخانەکان بکڕن. دەشڵێت، هەر کاتێک حکومەتی عێراق دەرمانەکەیان بۆ دابین بکات دەیدەنە هاوڵاتییان.
بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە جارێکی دیکە بەشێک لەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کەرکوک کە مووچەکانیان لەسەر هەرێمە گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچی لەدەست نایەت و بە ئەوان دەڵێت خۆڕاگربن، دەشڵێن، حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە لە سەرجەم سێکتەرەکان شکستی خواردووە.
بۆ ئەمرۆ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم لە نزمیدا جێگیرە و نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤١ هەزار و ٣٥٠ دینار.
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لێ دەکەم بەسەر ئیسرائیلدا، دەشڵێت، ئەمریکا لەو شەڕەدا هیچ قازانجی نەکرد و ئێران زلەیەکی توندی لە ئەمریکادا.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، نیوەڕۆى ئەمڕۆ دوو کوڕی بەرپرسێکی پارتی دەسترێژی گولە لە شۆفێری بارهەڵگرێک دەکەن و بە سەختی برینداری دەکەن.
ئەمڕۆ وادەی تۆمارکردنى لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت، وادەکە درێژناکرێتەوە.
کەشناسی هەرێمی دەڵێت، ئەمڕۆ خێرایی با لە رۆژهەڵاتی هەرێم چالاک دەبێت و سبەینێش پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە.
رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن پێوەیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە و لە دوای ساڵی١٩٨٧ رۆژی ٢٦ـی حوزەیرانی هەموو ساڵێکیان وەک رۆژی هۆشداری و بەرەنگاربووەنەوەی ماددە هۆشبەرەکان دیاریکردووە.
دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندان بكرێت بۆ داواكردنی مووچە و مافی مامۆستایان و فەرمانبەران بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ریگریان لێکرا و بەشێک لە تیمە رۆژنامەنووسیەکانیش دەستگیرکران.
چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆى بەکارهێنانى تى ئێن تى لەکاتى راوەماسیدا لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بەشێک ئەو گەڕەکانەی هەولێر و سلێمانی کە کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دانراوە ماوەی چەند کاتژمێرێکە کارەبا کوژاوەتەوە.
ئەمڕۆ سەری ساڵی کۆچییە و موسڵمانان لە جیهاندا ئەم رۆژە بەرزدەنرخێنن و لە بەشێک لە ناوچەکان ئاهەنگیش دەگێڕدرێت.
ئەپیكور لەسەر هەناردەكردنی نەوتی عێراق بە هێڵی بۆریی نەوتی عێراق - توركیا راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و جەخت لە گرنگی و بەپەلەیی كردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق - توركیا دەكاتەوە و دەڵێت، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار بەرمیل بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی زیاد دەكات.
سهرپهرشتیاری پرۆژهی ئۆتۆبانی بابانی سلێمانی دەڵێت، لە سەرەتای مانگی ئەلوولی ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی شهقامی ١٠٠ مهتری تهواو دهكرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو هەڵانەی لە كاتی نوێكردنەوەی كارتی بەشەخۆراك روویانداوە چارەسەردەكرێن بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی هەشت دۆلار بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک دابەزی.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، گهشته ئاسمانییهكانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دووبارە دەستیانپێکردووەتەوە.
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، بە بیانووی خراپی باری ئەمنی ناوچەکە، رێگری لە خۆپیشاندانی هاوڵاتییان و دەنگی ناڕازی دەکات.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ناوی سەرۆک لیستەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە.
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێکردووەتەوە و ئەمڕۆ یەکەم گەشتیان لەگەڵ عێراق ئەنجامداوە.
بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا لە سنووری سیدەکان منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە حەوزێکی ئاودا خنکا.
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەرنامەی ئەلیکترۆنی خۆراک راگەیاند و دەڵێت، خزمەتگوزاری نوێ بۆ كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك زیاد دەكرێت.
بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمی بۆ سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێم راگەیەندرا.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ٣٨٠ هەزار بەرمیلیان بۆ بەرهەمی نیشتمانی لە پێكهاتە نەوتییەکان زیاد كردووە و بەمەش دەتوانن پێداویستی ناوخۆی عێراق پڕبکەنەوە، دەشڵێت، رێژەی هاوردەکردنی بەنزین گەیشتوەتە کەمترین ئاست.
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر دەڵێت، سبەی دەوام ناکەن و هیچ مامەڵەیەک ئەنجام نادەن تا هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر لە داهاتوودا ئێران دووبارە بنکەی ئەتۆمی دابمەزرێنێتەوە و دەستبکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەوا ئەمریکا دووبارە هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی.
نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێم کۆبوونەوە و بارودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.