سودانی: پشتگیری لە هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بۆ راگرتنی جەنگ
هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و ژاپۆن بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێرانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە کەنداودا کرد و داواش دەکەن دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و غازییەکان رابگیرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییانەدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانیان تاوتوێ کرد و دووپاتی کردەوە، عێراق پشتگیری لە هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ راگرتنی جەنگ دەکات.
بەرپرسی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ٣٠٠ بارمتە ئازادکران کە لە رووداوەکانی ئەم دواییەدا لەگەڵ دیمەشق دەستگیرکرابوون.
وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەردەوامن لەسەر تێکشکاندنی سەکۆی موشەکی و هێزی دەریایی ئێران و بەمزوانەش هێرشەکان زیاتردەکەن.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حوسێن دەهقان، وەزیری پێشووتری بەرگریی ئێران لە شوێنی عەلی لاریجانی، وەک سکرتێری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەستنیشان کرا.
بەهۆی هێرشەکەی سەر ناوەندی پیشەسازی لە قەتەر و پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی گاز لە ئەوروپا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، وادەی دەرچوونی ڤیزای عومرە بۆ ئەم وەرزە دیاریکراوە و سبەینێ دوایین رۆژی دەرچوونی ڤیزا دەبێت.
هاتوچۆی سلێمانی بەبۆنەی هاتنی جەژنەوە، چەند رێنمایی و بڕیاری نوێی بۆ پاراستنی سەلامەتی شۆفێران و هاوڵاتییان راگەیاند، داواش دەکات بە هیچ شێوەیەک مۆبایل لە کاتی شۆفێریدا بەکار نەهێنن و دایکان و باوکانیش سویچ نەدەنە دەست ئەو منداڵانەیان کە مۆڵەتی شۆفێرییان نییە.
خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان راگەیەندرا و داوایان لێدەکرێت پابەندی ئەو خشتەیەبن کە بۆیان دانراوە.
بههای دینار بەرامبەر بە دۆلار له بازاڕهكانی ههرێم بە نزمی مایەوە و ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دهستهی فڕۆكهوانیی مهدهنی عێراق بڕیاریدا ماوهی داخستنی ئاسمانی عێراق به رووی گهشتی فڕۆكهكان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیكه درێژ بكاتهوه.
بەهۆی هێرشی ئێران بۆ سەر ژێرخانی وزەی وڵاتانی کەنداو، نرخی نەوت بەرزبووەوە و نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێک نۆ دۆلار زیادی کرد و بە ١١٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە.
کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی رایگەیاند، ئەمشەو شاری پیشەسازیی راس لافان رووبەڕووی هێرشی مووشەکی بووەتەوە و زیانی مادیی زۆری بەرکەوتووە.
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سومۆ)، لە ڕێگەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان، پلانێکی بۆ هەناردەکردنی بڕی ٩٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ بازاڕەکانی جیهان داناوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوێنێ و ئهمڕۆ ١٦ هێرشی موشهكی و درۆنی كراوهتهسهر سلێمانی و كۆیه، بههۆی ئهو هێرشانهشهوه چوار كهس برینداربوون كه دوو كهسیان پێشمهرگهن.
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، بنکەی ئاسمانی کەرکوک بە مووشەک کرایە ئامانج و ئاگر لە بنکەکە کەوتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، دەستكراوە بە واژۆکردنی گرێبەست بۆ هەناردەکردنی نەوتی رەش و نەفتا لەرێگەی دەروازەكانی تورکیا و ئوردن و سوریاوە. دەشڵێت، هەناردەكردنی نەوت بە توانای سەرەتایی ١٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دەستیپێكردووە و زیادیش دەكرێت بۆ ٢٥٠ هەزار بەرمیل.
دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، بارەگاکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و فەوجێکی لیوای ٤٥ لە قائیم کراونەتە ئامانجی بۆردوومانێکی چڕ، بەهۆیەوە زیانی گیانیی لێ کەوتووەتەوە.
هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر شارەکانی هەرێم بەردەوامن و ئەمشەو لە هەولێر سێ درۆن و لە سلێمانیش درۆنێک لە ئاسماندا تێکشکێندران.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن، دۆخی گشتیی ناوچەكە و هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و عێراق و ئوردنیان تاوتوێ کرد.
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ کوژرانی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی و کوڕەکەی و ژمارەیەک لە هاوکارانی رایگەیاند، ههر دڵۆپێكی خوێن باجی خۆی ههیه، بكوژانی تاوانكاری شههیدانیش بهمنزیكانه ئهو باجه دهدهن
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا، جەختی لە گرنگیی دەسپێشخەرییەکەی عێراق کردەوە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی دیپلۆماسی بە مەبەستی راگرتنی جەنگ و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە دەبێتە تەواوکەری مانگی رەمەزان و رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
هەر یەکە لە سعودیە، قەتەر، ئیمارات و بەحرەین رۆژی هەینییان وەک یەکەم رۆژی جەژنی مانگی رەمەزان دیاریکرد.
نرخی نەوت ریکۆردێکی نوێی شکاند و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١٠٩ دۆلار؛ بازاڕەکانی جیهان لە ترسی تۆڵەی ئێران شڵەژاون.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ١٩ـی ئازار تا رۆژی یەکشەممە ٢٩ـی ئازار پشووی فەڕمی دەبێت.
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان بڕیارێکی نوێی لەبارەی کارەبای مۆلیدە بۆ رۆژانی جەژن و ١٥ رۆژی داهاتووی دەرکرد و بەپێی خشتەی کارکردنەکە، لە رۆژانی جەژندا لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە تاکو کاتژمێر یەکی شەو کارەبا دەدرێت. هاوکات بڕی حەوت هەزار دیناریش بۆ هەر ئەمپێڕێک دیاریکراوە.
وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، ئەم ئێوارەیە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەڕێوەدەچێت لەبارەی بینینی مانگ و دیاریکردنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
سروە عەبدولواحید دەڵێت، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و وتی، دوای جەژن مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم پێکەوە دابەشدەكرێت و دۆخی ئێستا کاریگەری لەسەر مووچە نابێت.