کونسوڵی روسیا لە هەرێم سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد
کونسوڵی روسیا لە هەرێم سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و دۆخی سیاسی هەرێم و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان تاوتوێ کرد، هاوکات، شاندێکی پەرلەمانی سویدیش سەردانی فراکسیۆنی نەوەی نوێی لە پەرلەمانی کوردستان کرد.
باجی گومرگی زیادە بە بڕی ٪٦٠ لە یەکەی پێوانەکردنی ئەو بەرهەمە سندوقی شەفاف و کوپی پلاستیکیانەی کە یەکجار بەکاردەهێنرێت و هاوردەی عێراق دەکرێت لە هەموو وڵاتان و سەرچاوەکانەوە سەپاند.
وابڕیارە ئەمشەو یانەی دهۆک و یانەی قادسیەی کوەیتی لە یاریی کۆتایی جامی کەنداو رووبەڕووی یەکببنەوە.
هەرچەندە بڕیاربوو هەفتەی رابردوو حکومەتی کاربەرێکەر مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەش بکات، بەڵام تا ئێستا دابەشی نەکردووە.
عێراق هەنگاوێکى نوێى پێشکەوتوو بۆ خاوەندارێتى پرۆژەى گەشەپێدان دەگرێتەبەر و هاوڵاتییان و کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەتوانن لە پڕۆژەکەدا ببنە خاوەن پشک.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگهیاند، گۆڕانكاری له دیزاین و رهنگی جلوبهرگی منداڵانی باخچه و قوتابییان دهكهن و ئهو بڕیارهش بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ جێبهجێدهكرێت.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار بومەلەرزە وڵاتەکەیان هەژاندووە.
سەرۆکی ئۆکرانیا دوو پڕۆژە یاسای پێشکەش بە پەرلەمان کرد بۆ درێژکردنەوەی باری نائاسایی وڵاتەکەی بۆ ماوەی ٩٠ رۆژی دیکە، ئەمەش وایکردووە لەم ماوەیەدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت.
بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتوەتەوە، لە دوێنێوە دوو هەزار و ٢٧٣ کەس لە چوار پارێزگای عێراق رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەگەر تاوەکو دوو هەفتەی دیکە پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، پەرلەمان هەڵدەوەشێنینەوە، دەشڵێت، چاوەڕوانی هەنگاوی گرنگ بن لە نەوەی نوێ لە دوو هەفتەی داهاتوودا.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ بهشداری گشتی (دخول العام) بۆ سهرجهم تاقیكردنهوه وزاریهكانی پۆلی ٩ـی ناوهندی و ١٢ـی ئامادهیی جێبهجێبكرێت.
ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش هەردوولا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو و گفتوگۆ لە بارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی کومەت کرا و هەنگاوی ئیجابی و بەرەو پێشچوونی باش هەبوو.
کەمێک پێش ئێستا بەفر و باران و تەمێکی زۆر لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم دەستیپێکرد.
سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لەو رێککەوتنە هەشت خاڵییەی لە مانگی رابردوودا لەگەڵ ئەحمەد شەرع واژۆیان کردووە لەسەر دوو خاڵیان نەگەیشتوون بە کۆتایی و پێی رازینین.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارتی و یەکێتی تا ئێستا هیچیان بۆ هەڵەبجە نەکردووە.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی بێت زستان گەڕاوەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ بارانبارین و بەفر دەبارێت و سبەینێش بەردەوام دەبێت. دەشڵێت، پلەکانی گەرماش روو لە نزمبوونەوەیەکی بەرچاو دەکەن.
بڕیارە ئەمڕۆ دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ لیست و هاوپەیمانێتییەکان کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەشداردەبن بکرێتەوە.
جارێکیتر پارتی و یەکێتی لە پیرمام سەبارەت بە پیکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆبوونەوە و ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتیش وتی، لەگەڵ یەکێتی زۆر نزیکن لە رێککەوتن و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
نێردەی تایبەتی ترەمپ وتی، بە دوو مەرجی سەرەکی لەگەڵ ئێران رێککەوتن ئەنجامدەدەن. ئێرانیش ناڕەزایەتیی خۆی بۆ مەرجەکانی ئەمریکا دەربڕیوە.
نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٢٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار نزمبووەتەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٥ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ ٤٧ سەنت بەرزبووەوە.
پزیشکێکی پسۆڕی دەرمان ئاماژەی بە ١٠ خواردن کردووە کە دەتوانن خوێنبەرەکانی ناو جەستە بکەنەوە و نەهێڵن
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، سعودیە بەنیازە قەرزەکانی سوریا بداتەوە بە بانکی نێودەوڵەتی، ئەمەش رێگە خۆشدەکات بۆ پەسەندکردنی ملیۆنان دۆلار وەکو یارمەتییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە و پاڵپشتیکردنی کەرتی گشتی وڵاتەکە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتوو پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن هەیە بەهۆی دەستنیشانکردنی هەڵەبجە وەک پارێزگا.
سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ بڕیاری لەبارەوە درا لە پەرلەمانـی عێراق، دەستکەوتێکی کەمە بەرامبەر قوربانییەکی زۆر.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەکردووە، بەم نزیکانە خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە سەرپەرشتی سوڵتانییەتی عومان بەڕێوە دەچێت.
سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئازادکردنی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان و راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و بەرپرسێکی باڵای حەماسیش دەڵێت، ئەوان ئامادەی ئازادکردنی بارمتەکانن بە مەرجی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە غەززە.
بەهۆی زریانی خۆڵبارین لە سێ پارێزگائ نەجەف، بەسرە، دیوانییە، زیاتر لە ٧٥٠ حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئێران لەم هەفتەیەدا سەردانی رووسیا دەکات لەپێش گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن.