هەفتەی داهاتوو لە هەرێم رۆژێک کرایە پشوو
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکانی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "هێرش دەکەینە سەر چەکی ئەتۆمی و مووشەک و بارەگا سەربازییەکانی ئێران". دەشڵێت، هیچ کاتێ ئیسرائیل هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە.
وهزیری دهرهوهی عێراق، لهگهڵ هاوتا میسڕییهكهی، پهرهسهندنهكانی ناوچهكهیان تاوتوێكرد و داوای كۆبوونهوهی بهپهلهی وهزیرانی دهرهوهی عهرهبی كرد بۆ ههماههنگی ههڵوێستهكان و رووبهڕووبوونهوهی ئاستهنگهكان.
جێگری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، خۆراکی پێویست لە کۆگاکاندا هەیە و نرخەکانیان لە بازاڕدا بەرزنابێتەوە وتیشی، هەر لایەنێک نرخی ماددە خۆراکییەکان بەرزبکاتەوە سزادەدرێت.
دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ئێران شاندێکی بە مەبەستی دانووستان ناردووە بۆ عوممان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم هەواڵەی رەتکردەوە.
دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێریی ئەتۆمی و تیشکدانەوەی عێراق دەڵێت، ژووری ئۆپراسیۆنی شانەی قەیرانەکان لەلایەن ژمارەیەک وڵاتى عەرەبییەوە پێکهێنراوە لەپێناو ئامادەباشی بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی ئەتۆمی و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکەی.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا وتی، ئێران داوای دانوستاندنی کردووە، بەڵام قسەی ئەو لەبارەی ئێران خۆ بەدەستەوەدانی بێ مەرجە. ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا شاندێکی ئێران بە مەبەستی دانوستان گەیشتنە عوممان.
وەزارەتی ڕۆشنبیری دەڵێت، ئەوەی هەواڵی بێ بنەما و ترس و تۆقاندن بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی هەرێم بڵاوبکاتەوە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "کەس نازانێت لەبارەی ئێران چی دەکەم، ئێران داوای دانوستاندنی کردووە، بەڵام قسەی من لەبارەی ئێران خۆ بەدەستەوەدانی بێ مەرجە"، دەشڵێت، "ناتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم ئایا ئەمریکا ئێران بۆردومان دەکات یان نا".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، شەڕی بەردەوامی ئێران و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نابێت و پرۆسەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.
دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو چەند تایبەت بە ئاسانكاری جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عیراق بڵاوكردەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ وایکردووە نرخی شمەکەکان لە بازارەکاندا بەرزنەبنەوە، دەشڵێت، چەندین پلان و پڕۆژەیان هەیە بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ و پڕکردنەوەی خواست.
وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، بەم نزیکانە دادگای فیدراڵی کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەن.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا وتی، کە پێویستە ئێران بەبێ مەرجی پێشوەختە خۆی بەدەستەوە بدات، رابەری باڵای ئێران لە وەڵامدا دەڵێت، "خۆمان بەدەستەوە نادەین"، وتیشی، ئێران هیچ لە هێرشەکانی ئیسرائیل پشتگوێ ناخات.
دوای چەندین بایکۆت و گردبوونەوەیان لە سەرتاسەری هەرێم، بڕیاری دامەزراندنی دەرچوانی پزیشکی لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە پەسەندکرا، هەروەها، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی لێخۆشبوونی سزای سەرپێچی هاتووچۆ بە رێژەی ٢٠٪ دەرکرا.
دانیشتوانی گوندێکی کەرکوک دژی بوونی بازگەی کەرکوک - سلێمانی لە سنووری گوندەکەیان گردبوونەوە و دەڵێن، بازگەکە قەرەباڵغییەکی زۆری بۆ دروستکردوون و هاتووچۆی دانیشتوانی گوندەکەی پەکخستووە.
چاوگێک لە دادگای فیرداڵییەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆببێتەوە و فەرمانی وەلائی دەربکات بۆ ناردنی مووچەی هەرێم.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە و دەشڵێت، تاقیکردنەوەی وەزاری خولی یەکەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، لە زاخۆ ژنێک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا و وتیشی، تیمێکی تایبەت رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون و بەدواداچوون لە دۆسییەكە بەردەوامە.
جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق دووپاتکردەوە.
تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ نوێکردنەوە و دەرهێنانی کارتی بایۆمێتری و کۆمسیۆنیش داوا لە هاوڵاتییان دەکاتبە زووترین کات سەردانی بنکەکانیان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و دەرهێنانی کارتی بایۆمێتری.
بەهۆی داخستنی ئاسمانی عێراقەوە، وڵاتی ئوردن رێگا دەدات بە هاوڵاتیانی عێراقی کە بە بێ ڤیزا بچەنە ناو وڵاتەکەوە.
بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتییان و ژینگە لە مەترسییە ئەتۆمییەکان و لە چوارچێوەی هەوڵێکی بەکۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی، عێراق ژورێکی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ حاڵەتە نائاساییە ئەتۆمییەکان پیکدەهێنێت.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، شەوی رابردوو لە ناحیەی تەكیە لە گەڕەكی رزگاری هاوڵاتییەك كوژرا و دواتر لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تەكیەی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ و بەهاوكاری مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی چەمچەماڵ تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
لەکاتێکدا موچەخۆران نزیکەی ٥٠ رۆژە چاوەڕوانی مووچەی مانگی پێنجن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لەسەر درێژکردنەوەی وادەی لێخۆشبوون لە سزاکانی هاتووچۆ کۆدەبنەوە و باسی مووچە ناکەن.
دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەیان لەلایەن ئێرانەوە لە ١٣ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و گەیشتە ١٥٠ هەزار دینار، لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژنامەیەكی ئەمریكی دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكادا هیچ بڕیارێکی لەسەر ئێران نەداوە.
هەندێک هانا بۆ بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکانی تایبەت بە قژ دەبەن، بەتایبەت ئەوانەی بەدەست تەنکبوونەوەی قژ و هەڵوەرینی قژەوە دەناڵێنن، هۆکاری ئەو گرفتانەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمی هەندێک ڤیتامین و ماددەی خۆراکی لە جەستەدا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم لە هەوادا و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، جەنگەکە دەستیپێکرد و دەبێت بەهێزەوە رووبەڕووی ئیسرائیل ببینەوە،سوپای ئیسرائیلیش لە زنجیرەیەک هێرشدا، چەندین شوێنی لە تاران بۆردومان کرد و هۆشداریشی دا دانیشتوانی پایتەختی ئێران شارەکە چۆڵبکەن.