کەشناسی: پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەکە دەگەنە نیوەی کوڵان
کەشناسی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما زیاتر بەزرببنەوە و لە هەندێک ناوچە دەگەنە نیوەی کوڵان و کەشناسیش هەرێمیش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەرى هاتنى شەپۆڵێکى خۆڵبارین بۆ سەر بەشێک لە ناوەڕاستى عێراق هەیە.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، ئیسرائیل ناتوانێت ئێران شکست پێبهێنێت و دەستبەرداری وزەی ئەتۆم نابن.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دەڵێت، بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق، ئاسمانی عێراق داخراوە و سەرجەم گەشتەکان راگیراون و دەشڵێت، نازانن کەی گەشتە ئاسمانیەکان دەستپێدەکاتەوە.
شەڕ و بۆردومانەکانی ئێران و ئیسرائیل پێی نایە رۆژی چوارەم و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو وڵات بەردەوام بوون لە موشەکبارانکردنی یەکتر، ئیسرائیل دەڵێت چەندین سەکۆی موشەکی ئێران و بارەگای فەیلەقی قودسیان بۆردومان کردووە، ئێرانیش دەڵێت، چەند ئامانجێکی هەستیاریان لە ئیسرائیل بۆردومان کرد.
شەوی رابردوو لە ئاسمانی هەولێر درۆنێکی دیکە لەلایەن سیستمی بەرگری کونسوڵخانەی ئەمریکا خرایە خوارەوە و لە کەرکوکیش درۆنێک کەوتەخوارەوە.
زۆرن ئهو کهسانهی که بۆ پارێزگاری له تهندروستی و خۆپاراستن پهنا دهبەنه بەر خواردنی ڤیتامینهکان له رێگهی حهپ و گولاج وشروب یان بهکارهێنانی دهرزییەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل، بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارەگاکانی سەر بە سوپای قودس، سوپای پاسداران و سوپای ئێران لە تاران و شوێنە سەربازییەکانی ناوەڕاستی ئێرانیان وێران کرد و سوپای ئێرانیش دەڵێت، شەپۆلێکی نوێی هێرشی موشەکییان دەستپێکردووە کە بە وردی و سەرکەوتووانە ئامانجەکانیان پێکاوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٤٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٩١ هەزار دینارە.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بۆ ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆش بە ٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەمی کەمێک بەرزبووەوە.
رۆژنامەی ئیسرائیل هایۆمی ئیسرائیلی دەڵێت، سەرۆکی روسیا دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، هۆشدارییەکی بە عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران گەیاندووە و پێی وتووە، 'دەسەڵاتەکەت لە مەترسیدایە'.
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەڵێت، "هەر هاوڵاتییەکی هەرێم لە کۆماری ئیسلامی ئێران پێویستی بە هاوکاری و گەڕانەوەیە دەتوانێت پەیوەندی بەو ژمارانەوە بکات کە بڵاومان کردوونەتەوە".
میدیای فەرمی ئێران دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە شاری تاران هەر یەکە لە سەرۆکی هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران(ئیتاڵاعات) و جێگرەکەی کوژران.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسڕە بەردەوامن و کاتی گەشتەکانیش درێژ کراوەتەوە لە کاتژمێر ٤ـی بەرەبەیان بۆ کاتژمێر ١٠ـی شەو.
شەپۆلێکی دیکەی موشەکەکانی ئێران گەیشتنە ئاسمانی ئیسرائیل و چەند ئامانجێکیان لەو وڵاتەدا پێکا. ئاژانسی تەسنیمیش دەڵێت، ئێران لە رێگەی موشکی بالیستییەوە، لەژێر ناوی (بەڵێنی ڕاستگۆیی ٣) ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی ئەمریکا دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا لە دوو رۆژی رابردوودا رێگریی لە پلانێکی ئیسرائیل کردووە، بۆ کوشتنی عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران کردووە.
دوای ئەوەی بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی عێراق داخران، وەزارەتی دەرەوەی عێراق چەند ژمارە تەلەفۆنێكی دیاریكرد بۆ پەیوەندی راستەوخۆی هاوڵاتییانی عێراقی لە باڵیۆزخانە و كونسوڵگەرییەكانەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لایهنه ئهمنیهكان رادهسپێرێت بهمهبهستی گرتنهبهری ههمو رێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و ئامادهیی عێراقیش بۆ هاوكاریكردنی گەلی ئێران دهردهبڕێت.
یاریزانێکی بەناوبانگی ئێرانی و یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵییە، پێش دەستپێکی شەڕەکەی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەردانی خێزانەکەی گەڕاوەتەوە تاران، بەڵام ئێستا بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە گیریخواردووە و ناتوانێت بگەڕێتەوە یانەکەی، لە کاتێکدا یانەکەی لە ئەمریکان بۆ بەشدارییکردن لە پاڵەوانییەتی مۆندیالی یانەکان.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارە سبەینێ دادگای فیدڕاڵی کۆببێتەوە، هەر بڕیارێک دەربکات پێویستە عێراق و هەرێم پێوەی پابەندبن و ئەگەر بەغداش ناچاربکات مووچە بنێرن پێویستە هەرێمیش پابەندی رێککەوتنەکان بێت کە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتییە.
دانیشتوانی گەڕەکێک لە شاری سۆران گردبوونەوە بەهۆی ئەوەی شەقامی سەرەکی گەڕەکەکەیان داخراوە لەبەر پڕۆژەیەکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو.
یهكهمین كاروانى حاجیانى وڵاتى ئێران لهرێگهى وشكانییهوه له سنوورهكانى سعودیه دێنه ناو خاكى عێراق و لهوێشهوه دهگهڕێنهوه وڵاتهكهیان.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبارێک لە عەنکاوەی شاری هەولێر لە درەنگانی شەو لە ژێر کاریگەری خواردنەوە کحولیەکان بە چەکی بێ مۆڵەت لە جۆری کڵاشینکۆف هەڵساوە بە تەقاندنی چەند فیشەکێک و دواتر دەستگیرکرا.
وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، فۆڕمێکی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ زیاتر کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان کە لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتان گیریان خواردووە رادەگەیەنن.
پەرلەمانی عێراق، دووسبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکە بەڕێوەدەبات و گفتوگۆش لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، داوا لە ئەندامانی پەرلەمان دەکەم بەشداربن لە دانیشتنەکە.
دۆناڵد ترەمپ سهرۆكی ئهمریكا لەبارەی هێرشی ئیسرائیل و ئێران دەڵێت، وەک چۆن كۆتایی بهشهڕی هیندستان و پاکستان هێنا و ههردوولای گهیانده رێكهوتن، بەهەمانشێوە رێککەوتنێک لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا ئهنجامدەدات.
هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەستگیرکردنى زیاتر لە ٦٠٠ کەسیان بە تۆمەتى بەرزکردنەوەى نرخ و قۆستنەوەى ئاڵۆزییەکان بۆ بەرزکردنەوەى نرخ و یاریکردن بە بەهاى دینار دەستگیر کردووە.
ئاسایشی هەرێم دەڵێت، اتژمێر ٢ و ١٠ خولەکی دوایی نیوەڕۆ لە نزیک گوندی هۆمەرقەوم، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بووە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر و ٢ و ٣٥ خولەکی هەمان رۆژ بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بناری چیای سورێن چەند پاشماوەیەکی جەنگی مین تەقینەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك كۆماری ئێران پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە، بە رێگەی جیاواز کاردەکەن بۆ نەبەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە.
تەندروستیی ئێران دەڵێت، لە سەرەتای هێرشی ئیسرائیلەوە ١٠٨ کەس کوژراون و زیاتر لە ٨٠٠ کەسیش برینداربوون، بە پێی رۆژنامەی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ١٣ کەس لە ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێراندا کوژراون.
بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە ژینگەپارێزانی ئیدارەی سۆران بایکۆتی کارکردنیان راگەیاند و بەهۆیەوە زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە کۆڵان و بازاڕەکانی سۆران کەڵەکە بووە و بووەتە مایەی بێزاری هاوڵاتییان.