کۆمپانیایەک لە سلێمانی ٣٠٠ دەفتەر دۆلاری لە هاوڵاتییان بردووە و خاوەنەکەی دیار نەماوە
کۆمپانیایەک بەناوی ڤیزای گەشتیارییەوە نزیکی سێ ملیۆن دۆلاری ١١٥ هاوڵاتی بردووە و دیارنەماوە، هاوڵاتییەکانیش لەبەردەم ئۆفیسی کۆمپانیاکە گردبوونەوە و سکاڵاشیان لەسەر کۆمیانکە تۆمارکرد.
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی کوردانی دەرەوەی وڵات کرد و رایگەیاند، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کار بە سورە قەیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت و تەنها کار بە کارتی نیشتمانیی دەکرێت.
لە سەنتەری سۆران، لە رووداوێکی هاتووچۆدا ماتۆڕسکیلێک سێ کەسی کرد بە ژێرەوە و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوون.
حکومەتی کاربەرێکەر تا ئێستا مووچەى مامۆستایانى گرێبەستى خوێندنى باڵا و پەروەردەى دابەشنەکردووە هەرچەندە مووچەکانیان لەسەر داهاتى ناوخۆی هەرێمە.
رۆژێكی ئەم هەفتەیە و رۆژێكی دیكەش لە هەفتەی داهاتوو لە هەرێم پشووی فەرمیین و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی کاربەرێکەریش لەو بارەیەوە رایگەیاند، پشووەکان نابنە هۆی فەوتانی هیچ تاقیکردنەوەیەک و رۆژانی دوای پشووەکان تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشنیاری ئێران بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆ، پێشنیارێکی بەرپرسیارانەو ژیرانە بوو لەرووی سیاسییەوە.
بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی ٣٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی نمەباران دەبارێت و پاشان لە کاتەکانی بەیانی تاوە باران و هەورە بروسکە لە هەندێک لە ناوچەکانی بادینان و سنووری قەزای ئاکرێ دەگرێتەوە.
بۆردومان و هێرشی زەمینى ئیسرائیل بۆسەر غەززە بەردەوامە و ژمارەى گیانلەدەستدان و بریندارەکان تا دێت لە هەڵکشانە، شەوی رابردووش گروپە چەکدارەکانى غەزە ژمارەیەک موشەکیان ئاراستەى ئیسرئیل کرد.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دانوستانەکان لە نێوان گروپە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو پیشچوون و ١٠ سەرکردە و کەسایەتیی سیاسیی عێراقی ئامادەیی خۆیان بۆ چەکدادان نیشانداوە.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، کە پێدانی دۆلار بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار تایبەت بە گەشتیاران بەردەوامە و رانەگیراوە.
وەزیری دارایی حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، لە ئاییندەیەكی نزیكدا كێشەكانی بەردەم شێوازی دابەشكردنی مووچە چارەسەردەبن.
جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ناجێگری ماوەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٣٧ دۆلار ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نزمبووەتەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکارییان بەسەردانەهاتووە و بە جێگیری ماوەتەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نزیکەی دۆلارێک دابەزیوە.
چەند خووەیکی ڕۆژانە هەن کە خەڵک پێیان وایە بێ زیانن، بەڵام لە ڕاستیدا دەتوانێت زیان بە تەندروستی بگەیەنن بە شێوەیەکی هەستپێنەکراو.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دیوانیە، کردنەوەی ٦١ قوتابخانەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی بینای نمونەیی بەپێی رێککەوتنی عێراق و چین راگەیاند.
لە سنوری ئاکرێ شەڕە تەقە لەنێوان دوو خێزاندا روویدا و بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێل سوتان و دوو کەسیش بریندار بوون کە یەکێکیان پۆلیسە.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى سێ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ناوی ٢٦٦٨ کەس لە پزیشک و کارمەندی تەندروستی و فەرامبەر بۆ وەرگرتنی زەوە دەرچوو.
بانکی ناوەندی عێراق، ئەو هەواڵە بڵاوبووەوەی رەتکردەوە سەبارەت بە راگرتنی پێدانی دۆلار بۆ گەشتیاران بە نرخی فەرمی، دەشڵێت، بڕیارەکە کاریگەرە و هیچ راستییەک لە راپۆرتی راگرتنیدا نییە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، حکومەت رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی پارچەی نیشتەجێبوون بۆ سەرجەم کارمەندانی پەروەردەیی و وانەوتنەوە دەربڕی.
راوێژكاری دارایی و ئابوری سهرۆك وهزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومهتی عێراق له قۆناغی داهاتودا سهرهڕای دابهزینی نرخی نهوت مووچهی فهرمانبهران و خانهنشینان و چاودێری كۆمهڵایهتی مسۆگهر دهكات.
نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، دانوستانەکانی داهاتووی وڵاتەکەی و ئەمریکا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکرانیا، هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە.
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دڵنیای دەدات باجەکانی ئەمەریکا کاریگەری لەسەر عێراق نابێت و ئەمەریکا بۆ ئەوان هاوبەشێکی سەرەکیی ئابوری نییە.
راوێژکاری باڵای ئابووری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، زیاتر لە ٥٠ وڵات پەیوەندییان بە کۆشکی سپییەوە کردووە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی بازرگانی.
وەزیری کارەبا بە فراکسیۆنی نەوەی نوێی راگەیاند، نازانێت نرخی کارەبا بەچەند حساب دەکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە پردێ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
عێراق لە رێگەی سیستەمێکەوە ٢٨ هەزار تانکەری نەوتی بەیەکەوە بەستۆتەوە، سیستەمەکە بەستراوەتەوە بە ناوەندێکی داتاوە کە بە بەردەوام چاودێری هاتووچۆی تانکەرەکان دەکات.
بانکی رەشید پێدانی قەرز بۆ کڕینی یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر راگەیاند، هاوکات، وردەکاری پێدانی قەرزەکەی بە رێژەی سودی لە ٪٥ دیاریکردووە.
بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، داواکارن هەرکەسێک کارتی بایۆمێتری نییە یاخود کێشەی پەنجەمۆری هەیە سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکات.