ئیدارەی ترەمپ باجی سەر كۆمپیوتەر و مۆبایلی هەڵگرت
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، باجی بە رێژەی ١٤٥٪ خستە سەر تەواوی كاڵا چینییەكان، لە بڕیارێكی نوێدا كۆمپیوتەر و مۆبایل لەو باجە دەبەخشرێن.
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری یەکێتی بە میدیای حزبەکەی وت، لە ماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە و وتیشی، کۆبوونەوەی ئەمجارەیان سەبارەت بە دابەشکردنی ئەرکەکان دەبێت.
بەرنامەی نامە ناردنی واتسئەپ لە عێراق تووشی کێشەیەکی تەکنیکی بووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گفتوگۆی ناراستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات و هەفتەی داهاتوو دەست بە گفتوگۆ دەكەنەوە. میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، وەزیری دەرەوەی ئێران و نێردەی تایبەتی ئەمەریکا له كاتی بهجێهێشتنی شوێنی دانوستانهكان گفتوگۆیهكی كورتیان كردووه.
سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ هەرێم هێنا و گەڕایەوە بەغدا.
وەزیری پیشەسازی عێراق، دانی بە سەختی کێبڕکێی بەرهەمە ناوخۆییەکان نا لەگەڵ کاڵا هاوردەکراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت چین، بەهۆی کەمی تێچووی بەرهەمهێنان لەوێ و گرانی تێچووی بەرهەمهێنان لە عێراق.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە هێزە سیاسیەکانی کوردستان کرد پەلە بکەن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
موقتەدا سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری دەنگیاندانیان نوێ بکەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستپێکردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆنی لە مەسقەت راگەیاند.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پێویستە رۆژی دووشەممە لە سەرجەم ناوەندە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندن رێز لە قوربانییانی ئەنفال بگیرێت.
بەپێی خەمڵاندنەکانی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، نزیکەی ٤٠٠ هەزار سووری لە وڵاتانی دراوسێ گەڕاونەتەوە و هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە ناوخۆییەکان گەڕاونەتەوە سوریا.
وەفدێکی پەرلەمانی بەریتانیا سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد لە سلێمانی و باسی دۆخی هەرێم و عێراق و دۆخی سیاسی ناوچەکەیان کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی کەرتی دانەوێڵە، پەلەوەری و بەرهەمەکانی تورکیا رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ـدا، عێراق لە ریزبەندیی یەکەمدایە لە رووی هاوردەکردنی دانەوێڵە لە تورکیاوە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت لە ماوەی ٩٠ رۆژدا ٩٠ رێککەوتنی بازرگانی ئەنجام بدات، بەڵام تەحەدایی چارەسەرکردنی خێرای شەڕی بازرگانی سەرۆکی ئەمریکا لە ئێستاوە دیارە.
نەعنا بە بەها خۆراکییە دەوڵەمەندەکەی جیا دەکرێتەوە، چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.
پارتی دەعوەی ئیسلامی هەڵبژاردنەوەی مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایی وەک ئەمینداری گشتی حزبەکەی راگەیاند.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاویەکانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر.
نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی کەمی داراییەوە زیاد لە دوو هەزار کارمەند لە نزیکەی ٦١ ولاتەوە کەم دەکاتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێڕاق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسان کۆ ببێتەوە.
هەردوو شاندى ئەمریکا و ئێران گەیشتنە سوڵتان نشینى عومان و بریارە ئەمڕۆ دەستبکەن بە دانوستانەکانیان لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی تاران.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٣٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ١٠٨ دۆلار بەرزبووەتەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک و ٥٩ سەنت بەرزبووەوە.
بەرکەوتنی رۆژانە بە تیشکی خۆر زۆر گرنگە بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین D ی پێویست، لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕێکی باو هەیە کە ڕاستەوخۆ دوای بەرکەوتنی خۆر خۆشتن بیرۆکەیەکی باش نییە.
وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا لە سوڵتانییەتی عومان دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی رێگری لە هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی تاران بکات.
کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی ئایاری داهاتوودا سەردانێکی فەرمی بۆ سعودییە دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی گەشتێکی داهاتوودا کە رەنگە وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش بگرێتەوە.
لە سنووری ئیدارەی راپەرین رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسیش برینداربوون.
سبەینێ گردبوونەوەیەک و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە یادی ٣٧ ساڵەی تاوانی ئەنفال لە کەرکوک سازدەکرێت و دۆزینەوەی ژمارەیەک گۆڕی ئەنفالکراوان لە دەوروپشتی تۆپزاوا ئاشکرادەکرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە کۆمپانیای HKN Energy کرد کە تایبەتە بە نەوت و وزە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرزکردنەوەی هاریکاری نێوان عێراق و کۆمپانیاکە کرا کە یەکێکە لە کۆمپانیا گرنگەکانی کەرتی نەوت.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراقە و دەنگدانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە یەکەم بڕگەیە.