بەفەرمی کۆی زیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ راگەیەندرا
یاریزانێکی کوردی خەڵکی هەولێر، بووەتە جێی سەرنجی یانە گەورەکانی جیهان و هەمووان چاویان لەسەرییەتی.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بەداتای ورد، زیانی لافاوەكەی هەفتەی رابردووی ناوچە جیاوازەكانی بڵاوكردەوەو بەپێی داتاكان زیانەکان زۆر لەوە زیاترن کە راگەیەندراوە.
وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەڵێت، خولێکیان بۆ خوێندکارانی زانکۆکان کردووەتەوە بۆ سەرجەم بوارە جیاوازەکانی ئاسیاسێڵ و دەشڵێت، تەنها لەمساڵدا زیاتر لە هەزار خوێدکاری زانکۆکانیان وەرگرتووە لە سەرانەسەری عێراق.
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی له پهرلهمانی توركیا وتی، ئاشتی تەنها بە راوەستاندنی شەڕ نایەتەدی، ئامانجی بنەڕەتی ئاشتییەکی ئەرێنیە لەسەر بنەمای یاسایەکی ئاوێتەبوونی دیموکراسیانە.
تەم و مژێکی چڕ پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەو تەم ومژەی ئێستا سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە تاوەکو سبەی بەیانی کاتژمێر ١٠ بەردەوامی دەبێت و لە هەندێک ناوچە بەهۆی تەم و مژەوە ئاستی بینین بۆ ١٠٠ مەتر کەمدەبێتەوە.
بڕیارە سبەینێ شاندی پارتی و یەکێتی لە هەولێر سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و دەنگی کورد لە بەغدا کۆببنەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری عێراق چەند بریارێکی لەسەر زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجیەکان دەرکرد و دەڵێت، پێویستە پێداچوونەوە بە هەژمارکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم بکرێت.
سبەی لە ئاهەنگێکدا فیدراسیۆنی فیفا باشترین هاندەری جیهان دیاری دەکات و هاندەرانی یانەی زاخۆش لەلایەن فیفاوە پاڵێوراون.
کۆمپانیاکانی دانەغاز و هیلال پترۆلیۆم رایانگەیاند، بڕیاریانداوه بڕی دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دیناری بدەنە ئەو خێزانانەی زیانیان بەرکەوتووە لە چەمچەماڵ.
وەزارەتی پیشمەرگە رایگەیاند، سبەینی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.
لافاو و بارانی بەخوڕ بەشێکی ناوچەکانی مەغریبی گرتووەتەوە و میدیاکانی وڵاتەکە دەڵێن، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە پارێزگای ئاسەفییە تا ئێستا ٣٧ کەس گیانلەدەستداوە.
رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی روویدا، چەند بارهەڵگرێک پێکیاندادا و یەکێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، لە سنووری تەقتەق و كۆیە ژمارەیەکی زۆری ماسی بەهۆی ئەو لافاوەی دووستبوو لەناوچوون.
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی ئارامی بۆ ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ گەڕاندووەتەوە و پەرلەمانیش هەنگاوی خێرای بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ناوە.
کەشناسی دەڵێت، درەنگانی ئەمشەو لە ناوچە سنورییەکانی پارێزگای دهۆک نمە باران دەستپێدەکات و دەشڵێت، سبەینێ لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیرێن، بەهۆی کەشی تەمومژەوە.
سوننەكان کۆبوونەوە و سێ كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دیاریکردووە، داواشیان کردووە سەرۆک کۆمار پێش ٢٥ـی ئەم مانگە وادەیەک دیاری بکات بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمان.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکان بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی چەمچەمچەماڵ، فاروق مەلا مستەفا خاوەنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دیناری بەخشییە زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ ئەو شۆفێرانە ئاگاداردەکاتەوە کە لە لافاوەکەی هەفتەی رابردوودا مۆڵەتی شۆفێری، ساڵانەی ئۆتۆمبێل و ژمارەی ئۆتۆمبێلیان ونبووە.
دیمەنی هەڵمەتی پیاوێک بۆ سەر تەقەکەرەکەی ئوسترالیا و لێوەرگرتنی چەکەکەی، کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و هەمووان وەک پاڵەوانێکی نیشتمانی سەیری دەکەن.
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە، رۆژنامەی شەرقولئەوسەتیش دەڵێت، شیعەکان ئامادەکاری دەکەن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران یەکلاییبکەنەوە.
ئەوانەی کۆلیسترۆڵیان بەرزە پێویستە زۆر ئاگادار بن لە شێوازی ژیانیان، چونکە ئەگەر دانەبەزێت دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی جۆراوجۆر لەوانەش جەڵتەی دڵ، بەگوتەی پزیشکان جگە لە خواردنی دەرمان، چەند ڕێگەیەکی سروشتی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٣٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٦٦ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبووەوە بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦١ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا ئەنجامی پشکنینی DNA بۆ تەرمەکە دەرنەچووە، پارێزگاری هەولێر ریگەیاند، بەڵگەکان دەریدەخەن، ئەو تەرمەی لە زێی گەورە دۆزرایەوە، تەرمی مامۆستا ئاڤێستا یوسفە و سبەی بەخاک دەسپێردرێت.
لە ناحیەی دارەشەکرانی سنووری هەولێر شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێك دروستبووە و بە وتەی شایەتحاڵەکانیش، شەڕەکە بەهۆی بەڕێوەچوونی خولێکی وەرزشییەوە بووە.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە و پشت بە داتای ئابووریی راستەقینە نابەستێت. دەشڵێت، حکومەت بەردەوامە لە جێگیرکردنی بەهای فەرمیی دراو لە هەزار و ٣٢٠ دینار بە پشتیوانیی یەدەگی بەهێز.
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی مامۆستا ئاڤێستا یوسف دۆزرایەوە، ئەمشەویش گەیاندرایە پزیشكی دادی لە هەولێر و توێكاری بۆ دەكرێت، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، سبەی لە ناوچەی بارزان بە خاک دەسپێردرێت.
ئهنجومهنی باڵای دادوهری عێراق پلانێكی بڵاوكردهوه و تێیدا ماوهی دهستووری بۆ قۆناغه راگوزهریهكانی پهیوهست به پێكهێنانی سێ سهرۆكایهتیهكهی بهپێی مادده دهستورییه كارپێكراوهكانی دیاریكرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، كارتی نیشتیمانیی و كارتی زانیاری تێكهڵ بهیهكتری دهكرێن.