بەهاى لیرەى سورى بەرامبەر دینار و دۆلار بەرزبووەوە
بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی کاربەڕێکەر کۆببێتەوە و تێدا نرخی کارەبا گرانەکەی جێگیر بکات، چاوگێکیش لە حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی پێشنیار کراوە نرخی کیلۆواتێک لە ١٠٠ دینار کەمتر نەبێت.
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگای دەربەندیخان-کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
شەپۆلێکی خۆڵبارینی چر بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، بەو هۆیەشەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس لە کەرکوک رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆش خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێ شوێنیش باران دەبارێت.
دوا بەدوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا وتی، سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرێت، بەهاى لیرەى سورى بەرامبەر دینارى عێراقی و دۆلار بەرزبوونەوەى تۆمارکرد و یەک ملیۆن لیرەى سوورى بە ١٧٩ هەزار دینار مامەڵەى پێوە کرا.
خۆسێ موخیکا، سەرۆکی پێشووتری ئۆرۆگوای کە بە سەرۆکە هەژارەکەی جیهان ناسرابوو، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٢٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزیکەی ٢٩ دۆلار دابەزیوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٥٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی نزیکەی پێنج هەزار دینار دابەزیوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی چوار دۆلار بەرزبووەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمڕۆ نزیکەی ٤٠ پەنابەری کورد لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتی بەغدا کرانەوە کە لەناویاندا دوو ژن هەبوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئامانجی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا پاراستنی مافی تارانە بۆ کۆتایی هێنان بە سزاکان، وتیشی، سەپاندنی سزا نوێیەکانی ئەمریکا خزمەت بە پڕۆسەی دیبلۆماسی ناکات.
پزیشکانی زانکۆی پزیشکی روسیا دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی وەرەمی گورچیلە بە بەکارهێنانی پلەی گەرمی ژێر سفر.
وەزارەتی دارای هەرێم دەڵێت، زیاتر لە ١٠ هەزار مامەڵەی خانەنشینانیان تەواو کردووە و بۆ مانگی ئایاریش زیاتر لە دوو هەزار خانەنشین پێنج مووچە پێکەوە وەردەگرن.
بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەکچی رایگەیاند، لە ناحیەی کەڵەکچی لە سنووری دهۆک سێ کەس کوژران کە ئەندامی یەک خێزانن.
بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە لە سنووری پارێزگای کەرکوک ٤٨ کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
وەزیری کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا گەنمی بەپلان و بێ پلانی پارێزگای کەرکوک بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومی لەسایلۆکان وەربگیرێت.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان لەپێناو دروستکردنی گۆڕانکاری بەشداری هەڵبژاردن بکەن، بۆ ئەوەی نەوەی نوێ گۆڕانکاری بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بهێنێتە کایەوە.
لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی وەبەرهێنانی سعودی و ئەمریکی لەریازی پایتەختی سعودییە، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سعودییە لە ئاستێکی زۆر باشدایە، لەو چەند مانگەی رابردوو زۆرترین دەستکەوتیان هەبووە، زۆرترین خەڵک لە چەند مانگی رابردوو هاتونەتە ریزی سووپا و چوار هەزار هەلیکاریان رەخساندووە.
کەشناسی عێراق، پێشبینی دەکات سبەی، کاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە نەمێنێت کە ماوەی چەند کاتژمێرێکە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، بڕیارەکەی پەکەکە لە کۆنگرەی ١٢ـەیەمدا بڕیارێکی بوێرانە و گرنگە و شایستەی دەستخۆشییە.
دوای دانوستانەکانی سعودییە و ئەمریکا لە ریازی پایتەخت، کە لە کۆشکی یەمامە دەستیپێکرد، شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆکی ئەمریکا، بەڵگەنامەی هاوبەشی ئابووریی ستراتیژییان واژۆ کرد.
عەبدوڵا ئۆجەلان لەسەر خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بڕیارەکەی کۆنگرەی ١٢ مێژووی بووە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی مانگی چواری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەینێ چوارشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی چوار دارایی عێراق بڕی ٧ ملیار دینار زیاتری ناردووە بەراورد بە مانگەکانی پێشوو، پارە زیادەکەش بۆ ئەو خانەنشینانەیە کە مامەڵەی خانەنشینبوونەکەیان تەواوبووە و ئەم مانگە چوار مووچە وەردەگرن.
کۆمەڵ و یەکگرتوو و پارتی و یەکێتی و چەند هێزێکی دیکە لە کۆبوونەوەدان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە ناوچە دابڕێندراوەکان.
کەمێک پێش ئێستا لە گوندێکی سەیدسادق جوتیارێک لەکاتی کارکردندا بە تراکتۆرەکەی وەرگەڕا بەسەر خۆیدا و بووەهۆی گیان لەدەستدانی.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دهكەین و بە "هەنگاوێکی گرنگی دەزانین بۆ رەتکردنەوەی توندوتیژی و بەهێزکردنی ئاسایش".
پلاتفۆرمی وزە لە واشنتن دەڵێت، عێراق هەشتەمین وڵاتی عەرەبییە لە بواری وزەی نوێبووەوە لە بەرهەمهێنانی کارەبادا وتیشیوڵاتەکە ١.٥٩ گێگاوات لە وزەی نوێبووەوە بەرهەمدەهێنێت.
سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی رابردوو چەند رێوشوێنێك بۆ تاقیكردنەوەی وزاریی قۆناغی ١٢ـی ئامادەیی دەگیرێتەبەر و هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، لهلایهن مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی سهیدسادقهوه تۆمهتباری کوشتنی کەسێک دەستگیرکرا کە لهبهشی پۆلیسی شارهزوور داواكراوبوو.
وهزارهتی دارایی حكومهتی کاربەڕێکەر رایگهیاند، ئهمڕۆ بڕی له ٩٥٩ ملیار و ٥١٤ ملیۆن دینار خرایه سهر ههژماری بانكی وهزارهتهكهیان بۆ دابهشكردنی مووچهی مانگی نیسانی مووچهخۆران.
وەزیری تەندروستی هەرێم دەڵێت، دۆخی تووشبوانی شێرپەنجە لە ئاستێکی باشدایە و وتیشی، تۆمارکردنی حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە هەرێم بەراورد بە شوێنەکانی دیکە کەمترە.