ئەو مۆبایلانەی یاری پەبجیان تێدایە نابێت فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنیان پێپربکرێتەوە
بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان دەڵێت، هاوڵاتییان نابێت بەو مۆبایلانە خۆیان تۆماربکەن کە یاری پەبجی تێدایە چونکە دەچێتە سەر لۆکەیشنی وڵاتانی ئەوروپا و بەمەش پڕۆسەی (بە ئەلکترۆنی فۆڕمی خۆراکیان) شکست دەهێنێت.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گوندی سەید بەیخانی سنووری گەرمیان بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە دوو برا کوژراون و وتیشی، دوای رووداوەکە بکوژەکەش خۆی کوشتووە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیكردنەوەی وەزاری بۆ پۆلی ٣ـی ناوەندی بڵاوکردەوە.
بنکەی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، چەند رۆژێکی کەم ماوە گەر فۆرمەکە نەکەن بە ئەلکترۆنی مەترسی بڕینی بەشەخۆراکتان هەیە.
سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، گفتوگۆیان کرد لەبارەی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق بەکارهێنانى ئاسمانى عێراقی بۆ هێرشەکان رەتکردەوە.
سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له عێراق دەڵێت، دەسەڵاتدارانی بەغدا یاری بە قووتی خەڵكی كوردستان دەكەن و هاوكات یاری بە هەستیشیان دەكەن، بەوەی پاساوی دژبەیەك دەهێننەوە بۆ نەناردنی مووچە.
لە هەرێمی كوردستان و عێراق، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان، كە هاوکاتە لەگەڵ یەكەم رۆژی مانگی موحەڕەم و هاتنی سەری ساڵی کۆچی.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، تا ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێراندا بەردەوامە و رانەوەستاوە وتیشى، بەشەخۆراکی چوارەم ئامادەیە و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێران دەڵێت، بەهۆى هێرشى رۆژى یەکەمى ئیسرائیلەوە زانایەکى ئەتۆمى کوژرا، کە هاوڕێی نزیکى موحسن فەخرزى زادە بووە، کە بە دامەزرێنەرى ئەتۆمى ئێران دەناسرێت.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئامادەکاری تەواو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو کراوە و دەشڵێت، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
دوای ئەوەی ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد، سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەستی لەکارکێشاوەتەوە بەپێی پەیڕوەی یاسای ناوخۆیی دەبێت جێگری سەرۆکی دادگاکە دەسەڵاتی دادگاکە بگرێتە دەست و ئەگەر جێگرەکەش لە حاڵەتێکدا ئامادە نەبوو دەسەڵاتەکە بگرێتە دەست لەو نۆ ئەندامەی دادگای فیدراڵی ئەندامێکیان کە کۆنترین ئەندامی دادگاکەیە دەسەڵاتی دادگاکە دەگرێتە دەست.
کارمەندێکی ئاسایشی کۆیە لە کاتی ئەرکدا هاوڕێکەی بە هەڵە فیشەکێکی لەدەست دەردەچێت و دەبێتە هۆی گیانی لەدەستدانی.
دوێنێ دوای ئەوەی لە گوندی تەپەسەوز لە سنووری خورماتوو گوندنشینانی گوندەکە و عەرەبی هاوردە دەبێتە شەڕ و ئاڵۆزیان بە پێی زانیارییەکان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٢٦ کەس لە کوردەکانی گوندەکە دەرچووە.
چاوگێک دەڵێت، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە و دوای دەستلەکارکێشانەوەکەی دادوەرەکانی دادگاکە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، دوای داخستنی ئاسمانی عێراق بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوو زیاتر لە هەزار گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر هەڵوەشاوەتەوە.
میدیاکانی ئێران دەڵێن، ئیسرائیل بۆردومانی دەرگاکانی زیندانی ئەوینی تارانی کردووە، میدیاکانی ئیسرائیلیش دەڵێن، ئێران شەپۆلێکی دیکەی موشەکی ئاڕاستەی وڵاتەکەیان کرد.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە رێگای نێوان پردێ بۆ دوبز بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
دوای ئەوەی ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراک لە سیستەم بۆ ماوەیەکی کاتی راوەستا، بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی هەولێر دەڵێت، لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراک کاراکرا تەنها بەرنامەکە پێویستی بە (تحديث)ە، هیچ کێشەیەک لە سیستەمەکە نەماوە.
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، وادەی وەرگرتنی داواكاری تۆماركردنی كاندیدەكان تا ٢٦ـی ئەم مانگە درێژكراوەتەوە و وادەکەشی لەوە زیاتر درێژناکرێتەوە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار بەهۆی دەسپێکی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤٣ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گەنجێکى کوردى دانیشتووى بەریتانیا کە لە بنەڕەتدا خەڵکی چەمچەماڵە دوو گەنجی کورد لە شاری لەندەن دەبێتە شەڕیان و ئەویش ویستوویەتی لێکیان جیابکاتەوە و چەقۆیەکی بەردەکەوێت و گیان لەدەستدەدات.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی هەولێر هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراک لە سیستەم راوەستاوە.
فڕۆکەی B-2 Spirit، کە بە شەبەح ناسراوە، یەکێکە لە سەرکەوتووترین بەرهەمەکانی تەکنەلۆژیای سەربازی ئەمریکا لە بواری فڕۆکەوانی ستراتیژی، ئەم فڕۆکەیە بەشێکە لە پێشکەوتنەکانیسەدەی بیستەم لە بواری فڕینی ستراتیژی و تەکنەلۆژیای شاراوە (stealth technology).
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، کەشناسی عیراقیش دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و پێشبینی خۆڵبارینیش دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دیاریکراوە تا پێنجی مانگی داھاتووە و پێویستە ھاوڵاتییان پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی.
شەوی رابردوو سوپای پاسداران وتی، چەند موشەکێکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە و گەیشتوونەتە تەلئەبیب و ناوەندی شارەکەیان هەژاند، سوپای ئیسرائیلیش وتی، هێرشیان کردووەتە سەر بنکە موشەکییەکان و ژێرخانی سەربازیی لە رۆژئاوای ئێران، کە دەکەونە باشووری رۆژئاوای شاری تەورێز.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٧٤ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی لە دەستپێکی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.
کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێداچوونەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستیپێکرد و سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لە "پەرەسەندی دۆخەكە" دەدات و بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش دەڵیت، "رادەی زیانەكانی هێرشەكەی ئەمریكا نازانین".
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمشەو گەیشتە مۆسكۆی پایتەختی رووسیا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی رووسیا كۆببێتەوە و هێرشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی تاوتوێ بكەن.