کەی لیستی مووچەی مانگی دوو رادەستی بەغدا دەکرێت؟
ئاژانسەکانی هەواڵ دەڵێن، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییدا لە مەکسیک، سەرۆکی گروپێکی مافیای ماددە هۆشبەرەکان کوژرا بەو هۆیەوە ئەندامانی گروپە مافیاکە لە چەندین ویلایەتی مەکسیک هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە حکومیەکان.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ١٥٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٢٠ هەزار دینارە.
بەپێی زانیارییەکان شاندێکی تەکنیکیی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدان و بڕیارە ئەمرۆ لیستی مووچە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن، بەڵام تا ئیستا دیار نیە کەی هەرێم ١٢٠ ملیارەکە رادەست دەکات.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت، رێگە نادەن هیچ لایەنێک هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێنێت.
بەڕێوەبەری سۆمۆ دەڵێت، هیچ هەڕەشە و سزایەکیان لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر نیە و متمانە و لێکتێگەیشتنی زیاتریان لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، دەرفەت بۆ چارەسەری دیپلۆماسی ماوە و چاوەڕوان دەکەن لە ٢٦ـی ئەم مانگە لە جنێڤ لەگەڵ نێردەی ترەمپ کۆببینەوە.
لە مانگی رەمەزاندا، جەستە رووبەڕووی گۆڕانکارییەکی کتوپڕ دەبێتەوە لە سیستمی خواردن، خواردنەوە و خەودا، شارەزایانی تەندروستی و خۆراک هۆشداری دەدەن لە چەند هەڵەیەکی باو کە دەبێتە هۆی بێهێزی و ماندووێتی جەستە.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، "باوەڕم بە عێراقێکی دیموکراسیی کراوە هەیە کە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپادا هەبێت، دەشڵێت، بڕیارەکانی بە پلەی یەکەم لە بەرژەوەندی گەلی عێراقەوە سەرچاوە دەگرێت.
دوای ساڵێک و چوار مانگ، ئاسایشی هەولێر پێنج کەسی بەتۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەکی رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرد کە بکوژەکان، ماڵە خەزووران و برا و برازایەکی کوژراوەکەن.
وا چاوەڕان دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا بکات و کاندیدیکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاربکات.
وەزیری ناوخۆی هەرێم دەڵێت، هەرێمی کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک و دەشڵێت، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتیمانی دوای نزیکەی ساڵێک لە دەستگیرکردنی ئەمڕۆ لە زیندان ئازادکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی هۆشداری دەداتە بریکارەکانی خۆراک لە وەرگرتنی بڕی زیاتر لە هەزار و ٢١٣ دینار بۆ هەر کەسێک و دەڵێت، هەر بریکارێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکرێت بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە نێوان سێ ملیۆن و نیو بۆ چوار ملیۆن تەن بێت.
ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دەڵێت، لەساڵی رابردوودا زیاتر لە ٦١ هەزار گرێبەستی هاوسەرگیریی لە هەرێم کراون و بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤، رێژەی هاوسەرگیری بە نزیکەی ٢٠٪ زیادی کردووە.
کرێکارێک لەکاتى کارکردن لە باڵەخانەی پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى شارى سلێمانى کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا.
پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، ئەوەی بەرامبەر ئەو ماڵە کوردانە کراوە رەفتاری سوپا نییە بەڵکو چەند ئەفسەرێکە و دەشڵێت، خاوەن ماڵەکان دێنەوە ناو خانووەکانی خۆیان و دواتر چارەسەری یاسایی کێشەکە دەکەن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە، لە ناوچە سنوورییەکانیش باران دەبارێت.
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالیکی، لە بەغدا کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی عێراق کرد.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ریکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی دوو تەواو بووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
جارێکی دیکە هێزێکی سوپای عێراق بە ئۆتۆمبیلی سەربازییەوە چوونە سەر گەڕەکی نەورۆز لە کەرکوک و ویستیان دەست بەسەر چەند ماڵێکی کورد نیشیندا بگرن.
بۆ جاری یەکەم لە مێژووی پەرلەمانی تورکیادا، رەشنوسێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی، کە بە زاراوەی کرمانجکی (زازاکی) ئامادەکرابوو، پەسەند کرا.
بافڵ تاڵەبانی، بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق و شایستە دەستوریەکانی هەرێم سەردانی بەغدای کرد.
شاندێکی حزبی دەعوەی ئیسلامی سەردانی هەولێریان کرد و لە سەلاحەدین لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوونەوە و پرسی شایستە دەستوورییەکان و میکانیزمەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقیان تاوتوێ کرد.
دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئاڵۆزەکانی ئەمدواییەی سوریاوە، زیاتر لە ١٥ هەزار خێزان و لایەنگری داعش لە کەمپەکان هەڵاتوون و تێکەڵی کۆمەڵگا بوونەتەوە، کە ئەوەش مەترسی دروستدەکات.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەسپێشخەرییەکەیان بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا دژی زیادکردنی باج، کۆدەنگییەکی گەورەی دروست کردووە.
بەهای زێڕ بەرزبووەوە؛ بزانە بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەڵێت، زمان بنەمایەکی سەرەکیی ناسنامەی نەتەوەییە و پابەندن بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و سەرجەم پێکهاتەکان.
جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەم حکومەتەی ئێستا ماوەی بەسەرچووە و دەسەڵاتی هیچ بڕیارێکیان نییە کە بارگرانی بۆ هاوڵاتیان درووست دەکەن، لە پێش هەمووشیانەوە مافی دەرکردنی هیچ بڕیارێکی نییە بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا.