کۆی گشتی بارانی ساڵی ٢٠٢٤ ـ ٢٠٢٥ـی ناوچەکان بە تێکڕای بارانی ساڵانە بڵاوکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کۆی گشتی بارانی ساڵی ٢٠٢٤ ـ ٢٠٢٥ـی ناوچەکانی بە تێکڕای بارانی ساڵانە بڵاوکردەوە کە کۆی گشتی باران بارین لە ساڵی (٢٠٢٤ ـ ٢٠٢٥) ٥٤٥.١ بووە لە کاتێکدا تێکڕای بارینی ساڵانە لە پێنجوێن هەزار و ٣٤ ملم هەبووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەکی ناوچەیی بۆ پاراستنی رووبارەکانی دیجلە و فورات راگەیاند و جەختی لەوەکردەوە کە چارەسەرە تەکنەلۆژییەکان دەتوانن قەرەبووی کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکان بکەنەوە.
لە سنووری پێنجوێن ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
نزیکەى هەفتەیەکە لە سلێمانی بێ ئاوی هاوڵاتیانی هەراسان کردووە و ناچارن بە تانکەر ئاو بکڕن.
لە کفری ئۆتۆمبێلی مامۆستایەک لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا گڕی گرت و هۆکاری ئاگرەکەش نەزانراوە.
ئاسیاسێڵ لە کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتیدا دابەشکردنی قازانجی نەختینەیی بە رێژەی لە ١٥٠٪ پەسەندکرد.
وەزارەتی پەروەردە، ئەنجامی كۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ ـ ٢٠٢٥ـی بازنەی یەكەمی خوێندن لە ئەپلیكەیشنی ئی هەڵسەنگاندن e-halsangandn بڵاودەكاتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع و چەن کەسایەتییو قەوارەیەکی سیاسی دیکەی سەر سوریای هەڵگرت.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم هەڵمەتێکی هۆشداری لەسەر نەخۆشی کەمی بەرگری لەش و ئایدز و ئاوەڵەی مەیموون راگەیاند.
لە بازاڕەکانی هەرێمدا، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی جێگیرە.
دوای دەستپێکردنی پڕۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەم هەفتەیە سیستەمەکە لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، دهۆک، سلێمانی کارا دەکرێت.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئایاردا، دەست بە وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان و حزب و لایەنەکان دەکرێت بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و ماوەی یەک مانگ دەخایەنێت.
شەوی رابردوو لەو گەرەکانەى هەولێر و دهۆک کە کارەباکەیان کراوە بە ٢٤ کاتژمێری، کارەباکەیان کوژایەوە و حکومەتى کاربەرێکەریش دەڵێت، بەهۆی رەشەباوە بووە.
وەزارەتی ئەوقافی پارتی و یەکێتی رێنمایی ناردووە بۆ مامۆستایانی ئاینی، کە لە وتاری هەینیدا دژی هەڵبژاردن قسە بکەن و هانی خەڵکبدەن نەچنە دەنگدان، لە کاتێکدا هەردوو حیزبەکە هەرەشە لە ئەندامانی خۆیان دەکەن بچنە دەنگدان و وێنەی دەنگدانەکەشیان بگرن.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم باران دەبارێت هاوکات بایەکی بەهێزیش بەشێک لە ناوچەکانى هەرێمى گرتووەتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
چا یەکێکە لە خواردنەوە تایبەتەکان کە زۆر کەس ئارەزووی دەکات هەروەها چەندین سوودی تەندروستی هەیە، لەوانە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر کە رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەکان دەکات.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵۆزە و هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی رێککەوتن و پێشنیازەكان ئاڵوگۆڕ دەكەن بەڵام ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتوودا هەیە.
ئاگرێکی گەورە لە رووبەرێکی فراوانی ناحیەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و بە وتەی شایەتحاڵەکانیش، نزیکەی چوار هەزار دۆنم گەنمی جوتیاران سووتاوە.
روسیا و ئۆکرانیا نزیکەی ٤٠٠ سەرباز و هاوڵاتیی مەدەنییان ئاڵوگۆڕ کرد کە لە جەنگی نێوان هەردوو وڵاتدا وەک بارمتە گیرابوون.
کەمێک پێش ئێستا لە گوندێکی سنووری باتیفا شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، بەهۆی هێرشێکەوە كە لە رێگەی چەقۆوە و لە وێستگەی سەرەکی شەمەندەفەر لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، ١٢ کەس برینداربوون.
کۆميسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، زياتر لە ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کەس داتاكانیان نوێكردووەتەوە و ماوەی مانگێکیان درێژکردەوە، کە لە ١٤ـی حوزەیران کۆتایی دێت، کە درێژترین ماوەیە تا ئێستا کۆميسیۆن ئەنجامیدابێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بە هەماهەنگی ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لەسنووری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور توانیان سێ تیرۆرستی داعش دەستگیربکەن.
قوتابخانەی زەهۆپ لیگی بەرشەلۆنە چەند قوتابخانەیەکی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، بە ئامانجی بونیادنانەوەی کۆمەڵگا و پەروەردەکردنی زیاتری پێکەوەژیان.
خولی پێنجەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی ئێران و ئەمریكا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا كۆتایهات و بەگوێرەی وتەی وەزیری دەرەوەی عومانیش كە نێوەندگیری دانوستانەكەیە، هەندێك پێشكەوتن هەبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە گوندی پیرڕەشی سەر بە ناحیەی کەسنەزانی شاری هەولێر کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی خوشکەکەی خۆی کوشت.
بەرگری شارستانی زاخۆ رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵان لە رووباری خاپوور لە نزیک گوندی چەم سیرمۆ خنکا.
ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەست دەکرێت بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای کەرکوک.