نوێترین زانیاریی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست
لەگەڵ ئەوەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆیە بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکە پێش جەژن موچەی ئەوانیش دابەش ناکات.
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بڕیاریدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان چوار رۆژ پشووی فەرمی دەبێت.
ئاسایشی سۆران دەڵێت، بەتۆمەتی ساغكردنەوەی دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمەریكی ساختە پێنج تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە سێ کەسیان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی مافی مرۆڤ لە نێوان عێراق و ئێران واژۆکراوە.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کڕین و فرۆشتن بە کارتەکانی دەنگدانەوە، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆکانی هەڵبژاردنی عێراق ئاشکرایکرد، هەرکەسێک کارتی دەنگدان لە دەنگدەران بکڕێت، سزای یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.
قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، تای خوێنبەربوون هەتا ئێستا لە شارەکە تۆمار نەکراوە و بۆ خۆ پاراستن لەو پەتایە، پێویستە لە رۆژانی جەژنی قورباندا، هاوڵاتیان لە کوشتارگە ئاژەڵەکانیان سەرببڕن.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم جهختی لهوه كردهوه كه بڕیاری راگرتنی مووچەی هەرێم نادەستووریی و نایاساییە و سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە، بهبێ ئهوهی هیچ بڕیارێك لهوبارهیهوه بدات.
وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی ١٢ی بڵاوکردەوە و وتی، رۆژانە لەدوای تاقیکردنەوەکانەوە پرسیار و وەڵامەکان بڵاو دەکەنەوە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە پارێزگاکانی ئەنبار و دیالە و واست، بە بۆنەی دەستپێکردنی جەژنی قوربانەوە، پشووی فەرمی راگەیەندرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی کەسێکیان دەستگیرکردووە کە مامەڵەی بە باڵندەوە کردووە.
دوای دابەزینی نرخەکەی، ئەمڕۆ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤١ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی پێشوو کەمێک جێگیرە.
رابەری باڵای ئێران دەڵێت، چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ناکەن و دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابن وتیشی، بەردەوام دەبن لە بەهێزکردنی توانا نیشتیمانیییەکانی وڵاتەکەیان.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێم چەند بڕیار و رێنماییەکیان تایبەت بە جەژنی قوربانەوە بڵاوکردەوە کە سەرجەم خزمەتگووزارییە تەندرووستییە سەرەکییەکان دەگرێتەوە و دەڵێت، پێویستە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێنمایی تایبەت بە کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون بکرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی سۆران و دهۆک ئەگەری تاوەباران هەیە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.
پێشتر لە وڵاتی ڤێتنام، بوونی دوو منداڵ زیاتر لە خێزانێکدا قەدەغەکرابوو، دوای دابەزینی بەرچاو لە گەشەی دانیشتووانی وڵاتەکە، ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوە.
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەبارەی پرسی مووچەوە لە هەولێر کۆدەبێتەوە.
هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، لە رێگای نێوان چۆمان و حاجی ئۆمەران، بارهەڵگرێک وەرگەڕا
هەڵووژەی سوور دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٥ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە یەک دۆلار بەرزبووەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لێبڕینی خانەنشینان پەیوەندی بە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە، بەڵکو لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕیارە جێبەجێ کراوە.
سهرۆك کۆماری ئێران دەڵێت، پێشوازیی له دانوستانهكانیان لهگهڵ ئهمهریكا دهكهن دهشڵێت، ههوڵ دهدهن له دانوستانهكان بهردهوام بن.
کەشناسی عێراق دەڵێت، پلەكانی گەرما لە جەژنی قورباندا گونجاوە، هیچ شەپۆلێكی گەرمای توند روونادات و خۆڵبارینیش نامێنێت.
حکومەتی ئەڵمانیا ٥٠ کۆچبەری عێراقی زۆرینە کوردی دیپۆرتی عێراق کردەوە. پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش دەڵێت، لە دیپۆرتکراوەکاندا ژن و منداڵ هەبوون.
کۆمسیۆنی باڵای عێراق دەڵێت، فۆڕمی پێشکەشکردنی داوکاری بوون بە کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان کارا کرا.
دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق وتی، ٢٠ دەروازەی سنووریی نایاسایی لە هەرێمی كوردستان هەن، کە زۆرینەی زۆریان لە پارێزگای سلێمانین و بۆ کاری قاچاخچێتی بەکاردەهێنرێن.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا ئەویش پیاوێکی دانشتووی ناحیەی بیگۆڤا لە سنووری باتیفا لە زاخۆ و تەمەنی ٢٨ ساڵە،
کەمێک پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و هیچ بڕیارێك لە بارەی مووچەوە نەدرا.
بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ کەوتە ناو گۆماوێکی پاشەڕۆی کارگەیەکی بلۆک و بەهۆیەوە خنکا.
بانكی ناوهندی عێراق رایگەیاند، یهدهگی دراوی بیانی عێراق ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپهڕاندووه، ئهمه جگه لهوهی یهدهگی زێڕهكهی زیاتر له ١٦٣ تەن.