لەبارەی قەرەبووکردنەوەی حاجیانی ساڵی رابردوو بڕیاردرا
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەڵێت، لە رۆژی ١ـی ئازاری ئەمساڵەوە، هاتن و چوون و گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ وڵاتی ئێران رادەگیرێت.
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، دەستکراوە بە دابەشکردنی قەرەبوو بۆ ئەو حاجیانەی کە ساڵی رابردوو بەهۆی گۆڕانی شێوازی گەڕانەوەیان لە گەشتی حەج، زیانیان بەرکەوتبوو، بڕی قەرەبووەكەش ٨٠ هەزار دینارە و سێ هەزار ٤٠٠ حاجی ئەو بڕە پارەیەیان بۆ دەگەڕێتەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لە کاتی خۆیدا لیستی مووچە، تەرازووی پێداچوونەوە ( میزان مراجەعە) و پشکی داهاتە نانەوتییەکانی رادەستی حکومەتی فیدراڵ کردووە و پێویستە بەغدا هاوشێوەی پارێزگاکانی تر مامەڵە بکات لەگەڵ هەرێم.
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، لەهەموو دونیادا ئۆپۆزسیۆن بۆئەوە سیاسەت دەکات دەسەڵات بگرێتە دەست و گۆڕانکاریی دروووست بکات و ئەوەی بۆ ئۆپۆزسیۆن گرنگە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامە و بەڵێنانەیە کە بە خەڵکی داوە.
دانەغاز دەڵێت، پوختەی قازانجی کۆمپانیای دانە غاز لە ساڵی ٢٠٢٥ بریتی بووە لە ١٣٠ ملیۆن دۆلار و بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر لە ئێستادا لە ٧٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا تێپەڕی کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، باشتره ئۆكرانیا بێته سهر مێزی دانوستانهكان و به خێرایی رێكهوتن لهگهڵ رووسیا بكات و سەرۆکی ئۆکرانیش دەڵێت، دەبێت کرێملن ناچار بکرێت لە رێگەی سزا نوێیەکانەوە بەرەو ئاشتی هەنگاوبنێت.
بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا رووی لە بەرزبوونەوە کرد و ١٠٠ دۆلار بە نزیکەی ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
خاوەن مۆلیدەکانی سلێمانی دژی پێنەدانی پارەی کارپێکردنی مۆلیدەکانیان لەبەردەم پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن، مانگی کانونی یەکەم هەشت كاتژمێر كارەبایان داوە بە هاوڵاتیان، بەڵام سەرەڕای بەڵێنەكانیان حكومەت پارەی ئەو هەشت كاتژمێرەیان پێنادات و ئەگەر تا سێ شەممە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامیان نەدەنەوە خۆیان پارەکە لە هاوڵاتیان کۆدەکەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، جەخت دەکەنەوە لەسەر هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و دەشڵێت، گەر مالیکی ببێتە سەرۆک وەزیران رێوشوێنی دیبلۆماسی توند دەگرینەبەر دژی عێراق.
کۆمسیۆنی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا لە کۆبوونەوەدایە و دەنگ دەدات لەسەر راپۆرتی کۆمسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی و بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر هەیە لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ بە مافی هیوا بۆ ئازداکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان بدرێت.
کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێ کاتیش نیمچەهەور دەبێت بە گشتیی، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان ناو بە ناو ئەگەری کەمێک نمە بارانی هەیە بە تایبەت ناوچە سنووریەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ئیدارەی سۆران، هەروەها پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
نوسینگەی مەسرور بارزانی دەڵێت، پڕۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری تێچووی مانگانەی کارەبای لەسەر هاونیشتمانیان کەمکردووەتەوە و درێژبوونی ماوەی پسوڵە نابێتە هۆکاری گرانبوونی نرخ.
بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە و پرسی کاندیدبوونی مالیکی بۆ سەرۆک وەزیران تاوتوێبکات و وتەبێژی هاوپەیمانی نەسریش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکە یەکلاییدەکرێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت، لەمەودوا پێویست ناکات شۆفێر مۆڵەت بخاتە گیرفانی یان ناو ئۆتۆمبێل، دەتوانێت بە مۆبایلەکەی مۆڵەتەکە پیشانی کارمەندی بازگەکانی بدات.
بەهای زێڕ بەرزبووەوە و ئەمڕۆ ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٩٢٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ملیۆنێک و ٦٥ هەزار دینارە.
رۆژووگرتن جگە لەوەی ئەرکێکی ئاینیە بۆ موسوڵمانان لەگەڵ ئەوەشدا چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە و کاریگەرییەکانی باش و ئەرێنین.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی دەڵێت، چین لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا خێرایی بەرهەمهێنانی ژێردەریایی ئەتۆمی زیادکردووە، لە ژمارەی ئەو ژێردەریاییانەی کە بەم دواییانە کەوتوونەتە کار و پێش ئەمریكا کەوتووە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەگەری هەیە کار بکاتە سەر هاوسەنگی هێزی دەریایی لە جیهاندا.
پارشێو بەو ژەمە دەوترێت کە موسوڵمانان پێش خۆرھەڵاتن و پێش دەستپێکی بەڕۆژووبوون دەیخۆن، لە ماوەی مانگی رەمەزاندا، یان ھەر کاتێکی دیکەی ساڵ کە تێیدا بەڕۆژوو ببن. کاتی ئەم ژەمە کۆتاییی دێت لەگەڵ بانگی نوێژی بەیانی، چەند خواردنێک هەن کە باشترین خواردنن بۆ پارشێو و هەندێکی تریش باشترە لە خواردنیان دووربکەویتەوە.
مەزڵوم عەبدی دەڵێت، لەپێناو زامنکردنی سەقامگیریی ناوچەکە هەسەدە پابەندی رێککەوتنەکەیەتی لەگەڵ دیمەشق و لە چەند رۆژی داهاتوودا پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانیان دەستپێدەکات.
کۆبوونەوەی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و ئەمریکا لە شاری جنێفی سویسرا کۆتاییهات، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری ئۆکراینا دەڵێت، بڕیارە سبەینێ بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان بدات.
هۆشیار زێباری دەڵێت، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت و بڕیاریان لەسەر دروستکردنی ئەنجومەنێکی سیاسی داوە لەگەڵ یەکێتی بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی پرسە ستراتیژی و هەستیارەکان.
١٥ ساڵ پێش ئێستا ناڕەزایەتی هاوڵاتیان دژی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی، لە رۆژی ١٧ـی شوباتی ٢٠١١ـدا گەیشتە لوتکە و لە دوا نیوەڕۆی ئەو رۆژەدا بە مەبەستىی دەربڕینی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانەکانى بەهارى عەرەبی، سەدان کەس لە شاری سلێمانى لە بەردەرکیسەرا خۆپیشاندانێکیان رێکخست و خۆپیشاندەران داوای گۆڕانی بنەرەتییان دەکرد و تێگەشتن لەوەی کە پارتی و یەکێتی توانا و ویستی چاکسازیان نیە.
کۆبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمریکا لە سویسرا کۆتاییهات و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە بنەما سەرەکییەکان و پێشکەوتنی ئەرێنی لە وتووێژەکانی ئێستادا هەن.
لە نوێترین پێشهاتدا، بەپێی زانیارییەکان شیعەکان داوایانکردووە مۆڵەتیان پێبدرێت بۆ رازیکردنی مالیکی بە کشانەوە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەوقافی هەرێم دەڵێت، سبەینێ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە لە هەرێمی کوردستان.
ئەوقافی هەرێم دەڵێت، بۆ دیاریکردنی یەکەمین رۆژی رەمەزانی پیرۆز چاوەڕێی بڕیاری فەرمی لێژنەی باڵای بینینی مانگ بکەن لەھەرێم.
ئەوقافی سعودیە دەڵێت، سبەینێ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە و وەقفی سوننی عێراقیش دەڵێت، پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، پیرۆزبای ١٥ ساڵی دامەزراندنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەکات، دەشڵێت، کەناڵێکی راگەیاندنە کە هەر لە سەرەتای دەستپێکردنیەوە رووبەرووی ئاستەنگ و بارودۆخی نەخوازراو بووەتەوە، کە زۆرێک لە دامەزراوەکانی تر ئەزموونیان نەکردووە ئەمەش لە ئەنجامی پابەندبوونە بە پیشەیبوونی و گەیاندنی راستیەکانە بە شێوازێکی شەفافانە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کەرکوک – تکریت روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.