لە هەڵەبجە تەقینەوە روویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا
چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی وت، لەئاكامی تەقینەوەی مینێك لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بەشێک ئەو گەڕەکانەی هەولێر و سلێمانی کە کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دانراوە ماوەی چەند کاتژمێرێکە کارەبا کوژاوەتەوە.
ئەمڕۆ سەری ساڵی کۆچییە و موسڵمانان لە جیهاندا ئەم رۆژە بەرزدەنرخێنن و لە بەشێک لە ناوچەکان ئاهەنگیش دەگێڕدرێت.
ئەپیكور لەسەر هەناردەكردنی نەوتی عێراق بە هێڵی بۆریی نەوتی عێراق - توركیا راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و جەخت لە گرنگی و بەپەلەیی كردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق - توركیا دەكاتەوە و دەڵێت، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار بەرمیل بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی زیاد دەكات.
سهرپهرشتیاری پرۆژهی ئۆتۆبانی بابانی سلێمانی دەڵێت، لە سەرەتای مانگی ئەلوولی ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی شهقامی ١٠٠ مهتری تهواو دهكرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو هەڵانەی لە كاتی نوێكردنەوەی كارتی بەشەخۆراك روویانداوە چارەسەردەكرێن بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی هەشت دۆلار بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک دابەزی.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، گهشته ئاسمانییهكانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دووبارە دەستیانپێکردووەتەوە.
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، بە بیانووی خراپی باری ئەمنی ناوچەکە، رێگری لە خۆپیشاندانی هاوڵاتییان و دەنگی ناڕازی دەکات.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ناوی سەرۆک لیستەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە.
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێکردووەتەوە و ئەمڕۆ یەکەم گەشتیان لەگەڵ عێراق ئەنجامداوە.
بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا لە سنووری سیدەکان منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە حەوزێکی ئاودا خنکا.
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەرنامەی ئەلیکترۆنی خۆراک راگەیاند و دەڵێت، خزمەتگوزاری نوێ بۆ كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك زیاد دەكرێت.
بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمی بۆ سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێم راگەیەندرا.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ٣٨٠ هەزار بەرمیلیان بۆ بەرهەمی نیشتمانی لە پێكهاتە نەوتییەکان زیاد كردووە و بەمەش دەتوانن پێداویستی ناوخۆی عێراق پڕبکەنەوە، دەشڵێت، رێژەی هاوردەکردنی بەنزین گەیشتوەتە کەمترین ئاست.
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر دەڵێت، سبەی دەوام ناکەن و هیچ مامەڵەیەک ئەنجام نادەن تا هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر لە داهاتوودا ئێران دووبارە بنکەی ئەتۆمی دابمەزرێنێتەوە و دەستبکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەوا ئەمریکا دووبارە هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی.
نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێم کۆبوونەوە و بارودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت،"من لە جیاتی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و جێگرەکەی تەریق دەبمەوە"، دەشڵێت، پارتی و یەکێتی ٣٪ی مووچەیەک دەبڕن کە هێشتا نەیانداوە.
شاندێكی وهزارهتی دارایی عێراق گهیشته ههرێم و لهدیدارێكدا لهگهڵ دارایی هەرێم باسیان له جێبهجێكردنی بڕینی ٣٪ له مووچهی فهرمانبهر و خانهنشینانی ههرێم كرد كه لهم مانگەوە جێبهجێدهكرێت.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئهو گرته ڤیدیۆیهی كه تێیدا سوكایهتی به ژنێکی بهساڵاچوو دهكرێت، بۆ دوو ساڵ لهمهوبهر دهگهڕێتهوه و رێكاری یاسایی بهرامبهر بهو كهسه گیراوەتەبەر كه ڤیدیۆكهی تۆماركردووه.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانیان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە.
دەستەی نیشتمانی عێراق بۆ چاودێری ئەتۆمی دەڵێت، دوای هێرشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، هیچ پیسبوونێکی هەوایان بە تیشکی ئەتۆمی لە عێراقدا تۆمار نەکردووە.
لە سنووری چۆمان کەسێک لەکاتی راوەماسی بەر تەزووی کارەبا کەوت و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.
لە وەڵامی قسەکانی مەسرور بارزانیدا شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، سوپاسی خۆڕاگری هاوڵاتییان مەکەن، بەڵکو سوپاسی بنەماڵە و کۆمپانیاکانتان بکەن کە ملیاران دۆلاری هاوڵاتیانیان دزیوە و بەوان بڵێن ئەو پارانە بگەڕێننەوە و مووچەی پێ دابەش بکەن. دەشڵێت، پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردن دەربچنەوە دۆخی خەڵک سەد هێندەی ئێستا خراپتر دەبێت.
لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی شەش بە ٢٤٢ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دیاریکرد.
بانکی نێودەوڵەتی دەڵێت، بڕیاری پێدانی پاڵپشتیی دارایی بۆ بەهێزکردنی ئابووریی عێراقیان پەسەند کردووە کە بڕەکەی ٩٣٠ ملیۆن دۆلارە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ماوەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان درێژناکرێتەوە و سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ خۆ تۆمارکردن.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بەشی سێیەمى پارەى گەنمى جوتیارانى خەرج کرد بۆ ساڵی ٢٠٢٥، کە بڕەکەى ٥٠٠ ملیار دینارە و دەشڵێت، ئەم رێوشوێنە لە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەت دێت بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵی.