نرخی نەوت بەرزبووەوە
بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە ٨٧ ملیار دینارە و نزیكەی ٨٠ ملیار دیناری زیاترە بەراورد بە داهاتی هەفتەی پێشوو.
دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکانی عومرە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگیرابوون، ئەمرۆ فڕۆکەخانەکە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ڕاگەیاند.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبهینێ پلهكانی گهرما بهبهرزی دهمێننهوه و ئهگهری ههیه ٢ پله روو لهنزمبونهوه بكهن، پێشبینیشدەکات، بهرزترین پلهی گهرما لە گهرمیانە دهبێت كه ٥٠ پلهی سیلیزیه.
بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی ماوەبەسەرچووەوە بڵاوكراوەتەوە ئەمڕۆ هەینی خانەنشینانی شارستانی، خاوەنپێداویستیی تایبەت، زیندانییانی سیاسی و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچەی مانگی پێنج وەردەكرن.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٥ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.
دوای نزیکەی دوو مانگ لە کۆتا کۆبوونەوەیان، رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە و لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی ژمارەیەکی تر لە بارمتە و تەرمەکان رێککەوتن.
لە نەخۆشخانەی رزگاریی لە هەولێر کە یەکێکە لە نەخۆشخانە حکومییە گەورەکانی شارەکە و خەڵکێکی زۆر بۆ وەرگرتنی چارەسەر رووی تێدەکەن، پێنج نهۆمی نەخۆشخانەکە داخراوە و تەنها لە یەک نهۆمی پێشوازی لە نەخۆش دەکرێت.
کەمێک پێش ئێستا لە تەقتەق دەستڕێژی گوللە لە تاقیگەیەک دەکرێت و قائیمقامی تەقتەقیش بە ئێن ئاڕ تی وت، کەسێک کە وەک خۆبەش لە تاقیگەکە کاریکردووە لە ناو تاقیگەکە گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە و تەقەکەرەکش تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.
کەمێک پێش ئێستا لە سەنتەری شاری سۆران ئۆتۆمبێل کچێکی حەوت ساڵانی شێلاوە، بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
هەناردەی چین بۆ عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا گەشەیەکی بەرچاوی تۆمارکردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ بە رێژەی ٩.٣٪ گەشەی کردووە، بەتایبەت ئۆتۆمبێل ٣٠٪ زیادیکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی ناحیەی سیروان لە کاتی کارکردندا بەر تەزووی کارەبا کەوت و گیانی لەدەستدا.
ئەستێرەی بەناوبانگی زۆرانبازی هۆڵک هۆگن کە ناوی راستەقینەی تێری جین بۆلیایە، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری کلیرواتەر لە ویلایەتی فلۆریدا تووشی جەڵتەی دڵ بوو.
دهزگای ئاسایش ههرێم دەڵێت، هێزهكانی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، باندێكی ١١ كهسیان دهستگیركرد، كه ساختهكاری بهڵگهنامهیان ئهنجامداوه.
دوای نزیکەی سێ مانگ لە دواکەوتنی مووچە ئەمڕۆ بەشێک لەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی خاوەنی کارتی بانکین مووچەکەیان وەرگرت و بە ئێن ئاڕ تیان وت، بەرێژەی ٪٣ لە مووچەکەیان بڕدراوە.
کونسوڵی گشتی فەڕەنسا سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و مووچەخۆرانیان تاوتوێ کرد.
وهزیری نهوتی عێراق دەڵێت، وهزارهتهكهیان بهردهوامه له ههنگاوهكانی بۆ وهستاندنی تهواوهتی سووتانی غازی پهیوهندیدار له عێراق و تا ساڵی ٢٠٢٩ سووتاندن كۆتایی پێدههێنن.
بانكی ناوهندی عێراق ژمارهیهك بڕیارێكی سهبارهت به بانكهكان و دابینكهرانی خزمهتگوزاری پارهدانی ئهلیكترۆنی و كرێی كشاندنهوهی پارهی نهختینهیی دهركرد.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، هەموو هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیەن کە حکومەتی نوێ پێش هەڵبژاردنی عێراق پێکبهێنین.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی دەڵێت، بەرهەمهێنانی نەوتیان لە هەرێم بە رێژەی لە ١١٪ زیاد کردووە و داهاتیشیان تەنها لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ لە مانگێکدا ٢٠ ملیۆن دۆلار بووە.
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم سەرجەم خاوەن پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی مریشک ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر هەر کۆمپانیایەک هێلکەی تروکاندن و عەلەفی خراپی پێ فرۆشتن، پارەیان پێ مەدەن. دەشڵێت، ئهگهر حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئەم كێشهیە چارەسەر نەکات، کەرتی بەرهەمهێنانی مریشک لە هەرێم دەکەوێتە قەیرانێكی قوڵترەوە.
لیژنهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی دهستیان بهسهر پێنج تۆن و ٧٠٠ كیلۆگرام پهتاتهی خراپبوودا گرتووه كه خاوهنهكانیان بهنیازبوون لهبازاڕهكاندا ساغی بكهنهوه.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسانەی کە چەمی باسەڕەیان ژەهراوی کردبوو و بەهۆیەوە ماسییەکانی چەمەکە مرداربوونەوە، ئەمڕۆ دەستگیرکران.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانەی کە سەر بە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵان، لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەردەگرن و ئەمڕۆ دابەشدەکرێت.
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، کاریگەریی نەرێنی بۆ وڵاتەکەی نابێت.
چاوگێکی فەرمی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە بۆ موەلیدەکان و کارپێکردنی ئامێری فێنککەرەوە، نەخۆشخانەیەک لە هەولێر پێنج قات لە بیناکەی داخستووە و تەنها لە یەک قاتدا نەخۆش بەڕێدەکرێت و نەشتەرگەریشی تێدا ئەنجامدەدرێت.
دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری پاڵاوگەیەک لە سنووری هەولێر گردبوونەوە و داوای ئەوە دەکەن کە گەنجەکانیان لەو پاڵاوگەیە بخرێنە سەر کار و رێگای هەولێر-گوێریان داخستووە.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکەی چەند گەڕەکێکی هەولێری بڕی، هاوڵاتیانیش دەڵێن، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە، بۆ ماوەی دوو مانگ نەیانتوانیوە پارەی کارەبا بدەن، کەچی کارەباکەیان بڕیون.
میدیاکانی روسیا دەڵێن، دوای دیارنەمانی کتوپڕی فرۆکەیەکی روسی، دوای چەند کاتژمێرێک بە تێکشکاوی دۆزراوەتەوە و ٤٩ سەرنشینی تێدابووە و سەرجەمیان گیانیانلەدەستداوە.