شاسوار عەبدولواحید دیسان گۆمی مەنگی سیاسی هەرێمی شڵەقاندەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، وەرچەرخانێکی گەورە لە کەرتی دەرمان رادەگەیەنن، کە کارگە ناوخۆییەکان حکومی و کەرتی تایبەت، گەیشتوونەتە ئاستی بەرهەمهێنانی دوو هەزار بڕگەی دەرمانی و پێداویستی پزیشکی لە ناوخۆی وڵاتدا.
راوێژکاری دارایی سودانی دەڵێت، عێراق لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ـدا کەمترین رێژەی هەڵاوسانی تۆمارکردووە کە ٪١.٥ بووە و ئەوەش نزمترین ئاستە لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا.
شاسوار عەبدولواحید دوای ئازادبوونی لە زیندان دیسان گۆمی مەنگی سیاسی هەرێمی شڵەقاندەوە و جارێکی تر هێز وپێگەی خۆی لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێم سەلماندەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەنجومەنێکی ئاشتی بۆ غەززە پێکهێناوە وبەم نزیکانە ئەندامانی ئەنجومەنەکە رادەگەیەنرێن.
نێردەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، لەگەڵ ئێراندا هێشتا هیوایان بە چارەسەری دیپلۆماسی هەیە و گفتوگۆ لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم و کۆگا موشەکییەکانی ئەو وڵاتە دەکەن.
راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، تەواوی ئەو دەروازە سنووریانەی لە هەرێمی کوردستاندا هاتوچۆی بازرگانییان تێدا دەکرێت، دەروازەی فەرمین.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەر چوو دەڵێت، لە ئێستادا کەرتی پەروەردە زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار قوتابی لەخۆدەگرێت کە بەسەر زیاتر لە حەوت هەزار و ٥٠٠ قوتابخانەی حکومی نا حکومیدا دابەشبوون.
نێردەی سهرۆكی ئهمریكا بۆ عێراق له كۆشكی سپی كۆبوونهوهیهكی لهگهڵ پیت هێگسێت، وهزیری جەنگی ئهمریكا و سێباستیان گۆركا بهڕێوهبهری بهرهنگاربونهوهی تیرۆر ئهنجامدا و تاوتوێی سهردانهكهی داهاتوی خۆی بۆ عێراق كرد.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، دژی بەکارهێنانی توندوتیژین بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان لە رۆژئاوای کوردستان و پێویستە لە سوریای نوێدا مافەکانی گەلی کورد پارێزراو بن.
دوای ئەوەی ژمارەیک میدیا بڵاویانکردەوە کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا وەستێندراون، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەردەوامن و رانەوەستاون.
هەسەدە ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە وەزارەتی بەرگریی سوریا ئاڕاستەی کردوون سەبارەت بە رێگریکردن لە چوونەدەرەوەی دانیشتووانی دێر حافر، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هۆکاری راستەقینەی پەککەوتنی جوڵەی هاوڵاتییان، بۆردومان و داخستنی دەروازەکانە لە لایەن خودی حکومەتی سوریاوە.
لەسەر پێکهێنانی حکومەت پارتی وەڵامی شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی دایەوە و ئەندامێکی لیژنەی دانوستانکاری پارتی بە میدیاکانی حزبەکەی وتووە، هیچ لایەنێک ناتوانێت بەبێ پارتی حکومەتی نوێ پێکبهێننێت.
دەزگای ئاسایش، دەستگیركردنی تۆمەتبارانی كوشتنی هاوڵاتییەكەی شارەزوور رادەگەیەنێت، كە هاوسەر و كچی كوژراوەكەن.
سەرۆکی یەکێتی وەڵامی چاڵنجەکەی شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە و دەڵێت، ئەوانیش دەیانەوێت باڵانسی هێز بگەڕێتەوە و بودجە بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان، هەربۆیە رۆژی شەممە شاندی یەکێتی و خۆشی سەردانی نەوەی نوێ دەکەن.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا وتی، جارێکی تر جەخت لەسەر پڕۆژەکەی ساڵی رابردوویان دەکەنەوە کە با هێزەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە بەرەیەک دروستکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و گەڕانەوەی بودجە و داهات بۆ پەرلەمان بە شەفافی، لەسەر دەستگیرکردنیشی وتی، بە ناحەق دەستگیرکراوە بەڵام نەوەی نوێ بەردەوام دەبێت لە رەخنەگرتن و ئێستاش خاوەن پێگە و پەیوەندی زۆر و بەهێزن.
وەزارەتی دارایی وەڵامی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقی دایەوە و دەڵێت، کەمی داهاتی دەروازەکانی عێراق پەیوەندی بە گەندەڵی ئیداری، دەستتێکەڵکردن لەگەڵ قاچاخچییەکان و بوونی گەندەڵی رێکخراو هەیە لە ناوخۆی دەروازەکانی حکومەتی فیدراڵ.
کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، لە سێ مانگی رابردوودا ١٩ ملیۆن بەرمیل نەوتییان لە هەرێمەوە هەناردەکردووە. دەشڵێت، بەردەوامن لە وەرگرتنی نەوتی هەرێم بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە کراوە.
بهڕێوهبهرایهتی خۆسهری باكوور و رۆژههڵاتی سوریا رایگهیاند، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکان بڕیاریداوه تهواوی دهروازهكان لهگهڵ حكومهتی دیمهشق دابخات، كه پێكهاتوون له دەروازەکانی تەبقا، رەققە و دێرەزور.
ئەمینداری یەکگرتوو لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا هەواڵی تەندروستی شاسوار عەبدولواحیدی پرسی دوای ئازادکردنی لە زیندان، هاوکات شاسوار عەبدولواحیدیش پێزانینی خۆی بۆ هەواڵپرسین و پەیوەندی ئەمینداری یەکگرتوو نیشاندا.
کشتوکاڵی سلێمانی دەڵێت، هەناردەکردنی مریشک و هێلکەی هەرێم بۆ عێراق نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، تا ئێستا هیچ زیادکردنێکی باجی گومرگی لەسەر کەلوپەلی خۆراک نەبووە و وتیشی، دەستییان بە چاودێری چڕی بازاڕ کردووە بۆ ڕیگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان.
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی چلەی زستانە و میللەتی کورد لەکۆنەوە گرنگییەکی زۆری داوە بە چلەی زستان، کە ناوی بەخۆیەوەیە و ماوهكهی ٤٠ رۆژه، وەرزی زستان بە گشتیی ٩٠ رۆژە ، ٢٥ رۆژی سەرەتا و ٢٥ رۆژیش كۆتایی نێوانی ٤٠ رۆژەكەی ناوەڕاست دەبێتە چلەی زستان.
نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ دەڵێت، تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن ٤٤ ساڵ لەگوندی دسکەرەی سەربەناحیەی زەڕایەن دۆزرایەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوفلە شارەزوور.
لەسنوری ناحیەی مەیدان بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە پێنج کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئیدارەی خۆسەر لە پەیامێکدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی بەشدار لە پرسی سوریا دەکات، هەڵوێستی ڕوون و هەنگاوی کاریگەریان هەبێت و دەشڵێت، ئامادەن بۆ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکردن.
وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەڵێت، رێككەوتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم سێ مانگ درێژکراوەتەوە و لەکاتی دەستپێکردنەوی هەناردەی نەوتەکەیشەوە زیاد لە ٢٠ ملیۆن نەوت هەناردەکراوە.
کەشناسیی هەرێم رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سەرکەپکان بووە.
خانەنشینانی هەرێم نوسراوێکیان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردووە و داوای بەستنی ١٠٠ هەزار دیناری دەرماڵەی بژێوی دەکەن هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە سنووریەکان.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، هیچ گرفتێک لە رێگەی تاسڵوجە - بازیان نەماوە و لە ئێستادا کراوەیە.