لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوارکەس برینداربوون
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری کۆیە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون و بەپێی زانیارییەکان دۆخی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجیگیرە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان وانە لە ناتەبایی و ناکۆکییەکانی ساڵانی رابردوو وەربگرن و لە ساڵی نوێدا کاربکەن بۆ تێبپەڕاندی چەقبەستوویی و رێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد".
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری هەڵاوسانی لەسەر هەردوو ئاستی مانگانە و ساڵانە بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئامارەکە، هەڵاوسان لەسەر ئاستی ساڵانە لە عێراق کەمیکردووە.
سەرجەم رێگاکانی پارێزگای هەولێر بەستوویانە و داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت تا بۆیان دەکرێت نەچنە دەرەوە، داوایش لە سەرجەم گەشتیاران دەکات، یارمەتی تیمەکان بدەن بۆ خاوێنکردنەوە و راماڵینی بەفر لە رێگاکان.
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانی هەرێم دەڵێت، بەهۆی بارانی ئەم دواییانەوە، بەنداوی دەربەندیخان ئاستی ئاوەکەی چوار مەتر و نیو زیادیکردووە و بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکانیش دەڵێت، تەنها لەم مانگەدا ئاستی ئاوی بەنداوەکە سێ مەتر و نیو زیادیکردووە.
لە عێراق هەفتەی داهاتوو رۆژێك كراوەتە پشوو، ئەو پشووەش بەبۆنەی دامەزراندنی سوپای عێراقە، بەڵام هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، بەمەبەست رێگری لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەکرێت و دەشڵێت، ئومێدەوارین کابینەی نوێی فیدراڵیش، لە ئاییندەیەکی نزیکدا، لەسەر بنەما و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان پێک بهێنرێت.
هاتووچۆی ناو شاری سلێمانی ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی بەشێکی شەقامی سالم، ئەویش بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ و دەیانەوێت لە شەقامەکە لە جیاتی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل، هاوڵاتیان بە پێ هاتۆوچۆی پێدابکەن.
پەرلەمانی عێراق مەرجەکانی خۆپاڵاوتنی بۆ بوون بە سەرۆک کۆماری عێراقی بڵاوکردەوە و پشتبەست بە مادەکانی دوو و سێ لە یاسای ژمارە هەشتی ساڵی ٢٠١٢.
تەندروستی سلێمانی ئاماری نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە و کۆی گشتی ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجامدراون بریتی بووە لە سێ هەزار و ٥٨٧. دەشڵێت، لەماوەی ئەم ساڵەدا ٨٩ نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە بەسەركەوتوویی ئەنجامداوە.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت، بۆ پشووەكانی سەری ساڵ چاوەڕوانی هاتنی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار دەكەین بۆ هەرێمی كوردستان. دەشڵێت، زۆرینەی گەشتیارەكانیش لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێنە هەرێمی كوردستان.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، ماوەی سێ رۆژە دەستی کردووەتەوە بە دابەزین و بەجارێک زیاتر لە ٢٠٠ دۆلار لە ئۆنسەیەک دابەزی.
كەشناسیی هەرێم دەڵێت، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین دەستپێدەكات و پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمێننەوە.
دەستەی خانەنشینیی عێراق دەڵێت، تەواوی رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی خانەشینان کۆتایی هاتووە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام دەست بە دابەشکردنی مووچەكانیان دەکرێت.
شەوی رابردوو لە گەڕەکی موسەڵای سەر بە کەرکوک ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لەلایەن کەسێکەوە کوژرا و پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دستپێکردووە.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ـی ئەمساڵ تەواوبووە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، هەموو حساباتێکی دارایی ٢٠٢٥ـیان لە تەواوی عێراق و لەگەڵ هەرێمیش داخستووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، یەکێتی نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید دەکات.
رێگای دەربەند بۆ سەنگەسەر لە دەڤەری راپەڕین بەستوویەتی و بەوهۆیەوە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، تا بۆتان دەکرێت مەچنە ئەو رێگایە.
شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کەشناسی هەرێم دەڵێت، لەمشەوەوە پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان دەچنە ژێرسفر.
دوای تەواوكردنی رێكارەكانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و دەسبەكاربوونی دەستەكە، پەرلەمان دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەفەرمی كردەوە و بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەها یەکەم کۆبوونەوەشی بۆ پێنجی مانگی داهاتوو هەڵگرت.
لهدهنگدانی خولی سێیەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمـی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فهرهاد ئهتروشی، كاندیدی پارتی توانی دهنگی زۆرینهی ئهندامان بهدهستبهێنێت و بۆ پۆستی جێگری دووهمی سهرۆكی پهرلهمان ههڵبژێردرا.
تاوانباری رووداوی کوشتنی ژن و مێردەکەی سنووری پارێزگای هەولێر دەستگیرکراو و ئاسایشی هەولێر دەڵێت، "تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیداناوە و رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتیەوە بووە".
بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتییان و گەشتیاران دەدات و دەڵێت، ئەوانەی لە دەرەوەی شارن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی دەڵێت، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، تەقینەوەی سیستمی غازی باڵەخانەی بەنزینخانەکە، بەهۆی لێچوونی بەنزینەوە بووبێت.
کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە، کە ٣٠ ملم باران باریوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ١٠٠ لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێكی چەمچەماڵ و كەركوك تەرخانكراوە كە بەهۆی لافاوەوە زەرەر و زیانیان بەركەوتووە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئامادەکاری دەکرێت بۆ کشانەوەی هەردوو کاندیدەکەی جێگری دووەمـی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بەپێی زانیارییەکان رێککەوتن کراوە و پارتی فەرهاد ئەتروشی لە جێگەی شاخەوان عەبدوڵا کاندید دەکات.
تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەنزینخانەیەکی سلێمانی روویدا و بەپێی زانیارییەکان بەهۆی رووداوەکەوە پێنج کەس برینداربوون و دۆخی تەندروستی سەرجەم بریندارەکان جێگیرە.
دەستەی گومرگی عیراق دەڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە باجی گومرگی نوێ بەڕێژەی ١٥٪ بەسەر ئۆتۆمبێلی كارەباییدا دەسەپێنن.
شەوی رابردوو لەشاری هەولێر ژن و مێردێک کوژران و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەک چەند ساڵێک لەمەوبەر روویداوە.