بەشێک لە خانەنشینان ئەم مانگە چوار مووچە وەردەگرن
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو گرژیی و ئاڵۆزیانەی لەنێوان هاندەرانی یانەی وەرزشی نەورۆز و زاخۆ دروست بوو ،٦٢ هاوڵاتی برینداربوون كە ٢٥ برینداریان لەشوێنی رووداوەكە لەیاریگای نەورۆز و ٢٧ بریندار بە ئەمبوڵانس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار و لە ئێستادا تەنیا یەك بریندار لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بە ئێن ئاڕتی وت، بۆ مانگی چوار مامەڵەی هەزار و ٦٠٠ خانەنشینکراوی دیکە تەواوکراوە و لەم مانگەدا چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
سەرۆكی وەزیرانی عێراق، پشتیوانی بۆ گەلی سوریا دووپاتکردەوە، بهههموو پێکهاتەکانییەوە بهبێ جیاوازی له نێوان گەلی سوریا.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران رایگەیاند، هێشتا زووە بۆ بڕیاردان لەسەر دەرئەنجامی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی داهاتووی غەززەوە دەڵێت، پێشکەوتنی بەرچاو لەبارەی پرسی غەززە بەدیهاتووە و وتیشی، رێگە نادەن چیتر حەماس غەززە بەڕێوەبەرێت، حەماسیش دەڵێت، ئامادەن دەستبەرداری غەززە ببن.
نرخی ئۆسنەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٣٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیكەی ١٤٩ دۆلار نزمبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٨ دۆلار ٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و ١٦ سەنت بەرزبووەوە.
راوێژکارێکی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشکرایکردووە کە خواردنەوە گازییەکان یارمەتی هەرسکردنی خۆراک نادەن و دەبنە هۆی ئاوسانی سک.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە یارییەکی گەڕی ٢٩ی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە لە یاریگای نەورۆز لە شاری سلێمانی لە نێوان یانەی وەرزشی زاخۆ و یانەی وەرزشی نەورۆز بەڕێوەچوو، گرژی دروست بوو لە نیوان هاندەرانی هەردوو یانەکە و بووە هۆی وەستاندنی یارییەکە و برینداربوونی ژمارەیەک هاندەر.
گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزایان بەسەر بازرگانێکی ئێراندا سەپاندووە، کە بەرپرسە لە هەناردەکردنی گازی شل و نەوتی خاوی وڵاتەکە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێی بە هۆی تای خوێنبەربوون راگەیاند، بەمەش کۆی گشتی تووشبووانی تای خوێن بەربوون لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە ٢٢ کەس.
لە یاریگای نەورۆز لە سلێمانی لە یاری نێوان نەورۆز و زاخۆ شەڕ روویدا لە نێوان هاندەراندا و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.
بڕیارە سبەینێ حکومەتی ئەڵمانیا ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی و کورد دیپۆرت بکاتەوە.
وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەخاتەڕوو بۆ وەرگێڕانی نامەکان لە چاتەکاندا بەشێوەیەکی راستەوخۆ.
سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی ئایاردا سەردانی وڵاتانی سعودییە و ئیمارات و قەتەر دەکات.
میدیا جیهانیەکان رایگەیاند، ئەمەریکا باجی لەسەر ئەو سیستەمی وزەی خۆرانە دانا کە لە کەمبۆدیا، ڤێتنام، مالیزیا، و تایلەند هاوردە دەکرێن و باجەکەش دەگاتە ٪٣،٥٢١.
وتەبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران رایگەیاند، كۆبوونهوه تهكنیكییهكهیان لهگهڵ لایهنی ئهمهریكا كه بڕیار وابوو سبهی بهڕێوه بچێت، دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.
شاندی هەدەپە، ئامانجیان لەسەردانیکردنیان بۆ هەرێم، بۆ وەرگرتنى بۆچوونى لایەنەکانى هەرێمە لەسەر پرۆسەی ئاشتی.
مەفرەزەکانی هاتووچۆی سلێمانی بەهۆی رەنگکردنی ئۆتۆمبێلێکەوە دەستیان بەسەردا گرت و ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە کە خۆیان بەدووربگرن لە ئەنجامدانی ئەم کارە.
باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و تیایدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق تاوتوێ کرا.
حکومەتی عێراق بڕیاریدا، پلانی کشتوکاڵی عێراق هەمواربکاتەوە بۆ وەرزی ئێستای گەنم، بۆ ئەوەی زەویەکانی دەرەوەی پلانەکەش بگرێتەوە هاوشێوەی زەوی ناو پلانەکە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی هێزی ئاسمانی بە پێی بناغە مۆدێرنەکان و کارکردن بەگوێرەی دیدگایەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق لە پێشینەی کاردا بێت.
سەرۆکی پارتی لەگەڵ سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.
ئەمڕۆ ١٢٧ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان لەلایەن میقداد مەتحەت بەدرخانەوە تێدەپەڕێت کە لە ساڵی ١٨٩٨ دەرکرا و لەو بارەیەشەوە بەشێک لە کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان پەیامیان بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەر خانەنشیانی لەدایکبووی ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٤٠ ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە سەردانی بانکی عەنکاوە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی بانکەکانیان لە چوارچێوەی پرۆژەی ‘هەژماری من.’
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێڕاق دژی یاسای ئیمتیازاتی پاسپۆرتی دیبلۆماسی لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی گەرمیان رایگهیاند، سێ كهسیان بهتۆمهتی دزینی ٢٢ مسقاڵ زێڕ دهستگیرکرد.
ئاسیاسێڵ بە سەرکەوتوویی سیستەمی پشتگیریکردنی کارەکان (BSS)ی نوێکردەوە و پابەندییەکانی بە پێشخستنی تۆڕەکەی و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران دووپاتدەکاتەوە.
بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئەوقافی دهۆک، ڕێوەڕەسمی پرسە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە، کرایە ڕۆژێک و بڵاوکردنەوەی وێنەی مردوو و ڕێوڕەسمەکەش بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە