ئاماری رووداوەکانی رۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، شۆفێران ئاگاداردەکەنەوە بههۆی كاركردن لهشهقامی بابان، شهقامی سهرهكی تاسڵوجه لهپردی تاسڵوجهوه تاوهكو كۆتایی بازارهكه بهڕووی شۆفێراندا دادهخرێت.
بەهۆی تەقەکردنی گروپێکی چەکداریی سەر بە عێراق لە نزیک بازگەی فەتحەی سنووری کەرکوک منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەریی گەرمیان دەڵێت، بە گشتی لە ماوەی رۆژانی جەژندا لە هەر چوار کوشتارگەکەی سنورەکەدا، هەزار و ٥٩٥ ئاژەڵی گەورە و بچووک سەربڕدراون.
بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری رووداو و بارودۆخە نەخوازراوەکانی رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە و دەڵێت، یەک رووداوی مردن بە ئۆتۆمبێل و رووداوێکی خنکانیش هەبووە جگە لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و پوش و پەڵاش.
پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانەوێڵەی بازرگانی عێراقیش دەڵێت، هەوڵدەدەن بۆ ئەمساڵ گەنمی تەواوی جوتیاران وەربگرن.
بەپێی زانیارییەکان ئاشکراکراوە کە دەتوانیت مریشک بۆ ماوەی دوومانگ بخەیتە ناو بەفرگرەوە بەڵام گۆڕانکاریی بەرچاو لە پێست و تامەکەیدا بەدیدەکەیت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لەو ناوچانە.
بەهای دۆلار لە بەرامبەر دینار بە جێگیری ماوەتەوە و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەڕێوەبەری سایلۆی شێخان بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سایلۆکانی رۆڤیا، شێخان، فایدێ و زاخۆش، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات و سایلۆی سلێمانیش دەڵێت، ئەمڕۆ دەرگای سایلۆکەیان دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و هاوشێوەی ساڵانی رابردوو وەرگرتنی گەنمەکە ناوچە بە ناوچە دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران و سەرۆكی ئەمریكا دوو وادەی جیاواز دیاری دەكەن بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی داهاتووی دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتۆن لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پڕۆژەی FCC رێژەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییە سپییەکان و بەنزینیش زیاد دەکات و بەشدارە لە کەمکردنەوەی هاوردەکردن.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق لە فڕۆکەخانەی تائیفەوە بەرەو فڕۆکەخانەی بەغداد بەڕێبکەون و تا ٢٤ـی ئەم مانگە تەواوی حاجیانی عێراق دەگەڕێندرێنەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٠٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٩ دۆلار نزمبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵیت، ئەم هەفتەیە لەگەڵ ئێران کۆدەبینەوە و زانیاریی زیاتر لەبارەی پێشنیازەکەی ئەوان دەزانین، وتیشی، بژاردەی دیکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە زۆر خراپ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەڵێت، لە رۆژانی جەژنی قورباندا، پێشوازییان لە زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار و سەردانیکەر کردووە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بۆ رۆژی دەنگدان پێویستیان بە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کارمەندی سەر سندوقەکان هەیە.
لەگەڕەکی رەحیماوا شەڕە تەقە لەنێوان چەند کەسێک دروستبووە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو دوو کەسەی برینداربوون برای یەکترن و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.
ئاگرێکی گەورە لە سنووری برادۆست کەوتووە و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیش بە ئێن ئاڕتی وت، ئاگرەکە نزیکەی حەوت کاتژمێرە بەردەوامە و تائێستا بەشێکی کۆنترۆڵ نەکراوە، هاوکات لە سنووری پشدەریش ئاگرێکی گەورە کەتووەتەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، لە سبەینێوە پرۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی عێراق دەستپێدەکات و تاکو رۆژی ٢٤ـی ئەم مانگە، تەواوی حاجییانی عێراق دەگەڕێندرێنەوە.
قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، لە رۆژانی جەژندا تارادەیەکی زۆر رێگرییان لەسەربڕینی ئاژەڵ لە کۆڵان و شەقامەکان کردووە، دەشڵێت، ئەو کەسانەی کڕین و فرۆشتنیان بە ئاژەڵەوە کردووە لە شوێنی نەشیاو و نەگونجاودا دەستگیرکراون بەڵام سەرجەمیان ئازاد دەکرێن.
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر، ئاماری رۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش، ٨٩ هەزار و ٣٠١ گەشتیار سەردانی پارێزگاكەیان كردووە و ١٥ قەساب دەستگیر کراون و ٢٧ شوێن داخراون، هەروەها ١٧ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە کەسێك گیانی لەدەستداوە.
هاوڵاتییەک لە دهۆک دەڵێت، لەلایەن بەرپرسانی سەربازی پارتییەوە بەناوی بنەماڵەی بارزانییەوە لێیانداوە و داوای پارەشی لێدەکەن، دەشڵێت، دوای ئەوەی سکاڵاشی تۆمارکردووە دادگا هیچ وەڵامیکی نەداوەتەوە و هەڕەشەیان لەخۆی کەسوکاری کردووە.
دوای ٢٣ ساڵ لە چاوەڕوانی ژنێکی تەمەن ٤٤ ساڵ لە شاری کەرکوک بووە خاوەن یەکەم منداڵ.
لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سەر رێگای پارێزگای سەڵاحەدین، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی شاری دھۆكن.
حکومەتی سعودیە، کۆتایی وەرزی حەجی ئەمساڵی بە سەرکەوتووی راگەیاند، نێردەی حەجی عێراقیش بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی بڕی ١٠٠ ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی لە ئەنبار بههۆی ئۆپهراسیۆنه سهربازییهكانهوه زیانیان بەرکەوتووە.
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بهپێی دهستوور و یاسای بودجهی عێراق و بڕیاری دادگا، نابێت مووچه و شایستهی دارایی فەرمانبەرانی هەرێم تێكهڵی هیچ پرسێكی دیكه بكرێت، بهڵام كهشێك له عێراق دروست كراوه كە دەنگ لەسەر حسابی قووتی خەڵكی كوردستان كۆ دەکەنەوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق دەڵێت، هاوردەی ئێران لە عێراقەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٤، نزیکەی ٧٥٤ ملیۆن دۆلار بووە، کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ زیادی کردووە گەیشتووەتە نزیکەی ١٢ ملیار دۆلار.
سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق بە نوێنەرایەتی عێراق لە فەڕەنسان بۆ بەشداری لە کۆنگرەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان.